جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئیمزا بۆ ئازادكردنی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان
رێبه‌ری زیندانیكراوی په‌كه‌كه ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌مڕۆ
سه‌رده‌می ئاشتی و برایه‌تی و دیالۆگه‌و سه‌رده‌می خه‌ڵك زیندانیكردن
نییه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 21-5، له ئۆفیسی تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولێر، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌شداریكرد له كه‌مپینی ئازادكردنی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان و زیندانییه سیاسییه‌كانی توركیا.
كاوه نادر ئه‌ندامی كه‌مپینه‌كه رایگه‌یاند، ئه‌وان كه‌مپینێكی یه‌ك ملیۆنیان راگه‌یاندووه بۆ ئازادكردنی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان و زیندانییه سیاسییه‌كانی توركیا. خۆشحاڵیشی ده‌ربڕی كه خه‌ڵكی باشووری كوردستان دڵسۆزانه هاتوونه‌ته پێش و به‌ده‌م كه‌مپینه‌كه‌وه هاتوون.
دواتر جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له كه‌مپینه‌كه كرد‌و له وته‌یه‌كیشدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئه‌مڕۆ سه‌رده‌می ئاشتی و برایه‌تی و دیالۆگه‌و سه‌رده‌می خه‌ڵك زیندانیكردن نییه.
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی راشیگه‌یاند: پیاوێكی گه‌وره‌ی وه‌كو سه‌رۆك ئاپۆ هه‌قی خۆیه‌تی ده‌ستبه‌جێ ئازاد بكرێت.
جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم وێڕای ده‌ستخۆشی له رێكخه‌رانی كه‌مپینه‌كه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه دڵنیایه خه‌ڵكی كورد هه‌موویان پاڵپشتی ئه‌و ئیمزا كۆكردنه‌وه‌یه ده‌كه‌ن و نه‌ك ته‌نها یه‌ك ملیۆن، به‌ڵكو 10 ملیۆن ئیمزاش بۆ ئازادكردنی ئۆجه‌لان كۆده‌بێته‌وه.