بڕیاره له چه‌ند مانگی داهاتوودا له‌سه‌ر رووبه‌ری 150 دۆنم به‌شی
دووه‌می دارستانێكی ده‌ستكرد له كه‌لار دروستبكرێت كه له ماوه‌ی
رابردوودا‌و له به‌شی یه‌كه‌می ئه‌و پرۆژه‌یه‌دا 150 دۆنم له‌و دارستانه
دروستكرا.
هه‌ژار غازی، به‌ڕێوه‌به‌ری دارستان و پاوانی گه‌رمیان رايگه‌یاند "له چه‌ند مانگی داهاتوودا له باكوری شاری كه‌لار و به دیاریكراویش له به‌رزاییه‌كانی به‌رده‌سور پرۆژه‌ی دارستانی ده‌ستكرد له رووبه‌ری 300 دۆنمدا ته‌واو ده‌بێت و ناوی پرۆژه‌كه‌ش (دارستانی به‌رده‌سور) ه " .
وتیشی ئێستا 150 دۆنمی ئه‌و پرۆژه‌یه ته‌واو بووه كه 25 هه‌زار نه‌مامی ده‌ستكرد له‌خۆ ده‌گرێت و به‌هۆی كه‌میی ئاوه‌وه پرۆژه‌كه‌مان راگرت و به دوو به‌ش ئه‌نجامی ده‌ده‌ین.
رونیشكرده‌وه له‌ئێستادا چاوه‌ڕوانی ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵین له‌سه‌ر بڕی تێچووی به‌شی دووه‌می پرۆژه‌كه كه رووبه‌ری 150 دۆنم له‌خۆ ده‌گرێت و دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی له چه‌ند مانگی داهاتووشدا ئه‌و به‌شه‌ش ته‌واو ده‌بێت.
رونیشیكرده‌وه، جۆری نه‌مامه‌كانی دارستانی به‌رده‌سور بریتین له : سه‌به‌حبه‌ح، زه‌یتون، كه‌ناری، توو، قه‌ڵه‌م تۆز‌و چه‌ند جۆرێكی تر.
هه‌ژار غازی، باسی له‌وه‌شكرد خزمه‌تگوزارییه‌كانی رێگاوبان و سیستمی دڵۆپاندن بۆ ئاودان و بیری ئیرتیوازی و حه‌وز و پێویستییه‌كانی پرۆژه‌كه‌یان دروستكردووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری دارستان و پاوانی گه‌رمیان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ر له‌مساڵدا له به‌نداوی باوه‌شاسوار و له رووبه‌ری په‌نجا دۆنمدا ده‌ستیانكردووه به دروستكردنی دارستانێك كه 12 هه‌زار نه‌مامی تێدایه‌و له قۆناغی ته‌واو بووندایه.
وتیشی له مه‌زاری ئه‌نفالیش له گه‌رمیان له‌سه‌ر رووبه‌ری په‌نجا دۆنم دارستانێكی تر له قۆناغی جێبه‌جێكردندایه، كه ئه‌ویش 11 هه‌زار نه‌مامی تێدا ده‌چێنرێت.

هێمن محه‌مه‌د