هه‌ردوو ئیئتیلافه گه‌وره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
(ده‌وڵه‌تی یاسا‌و عیراقییه) له رێگه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كانیانه‌وه،
ته‌ئكیدله‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه، كه ده‌ستبه‌رداری سه‌رۆك تاڵه‌بانی
نابن له پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق، ئیئتیلافی عیراقییه‌ش له رێگه‌ی
سایتی (خه‌ندان)ه‌وه چه‌ند پرسیارێك له‌باره‌ی داواكه‌ی بۆ
ده‌ستنیشانكردنی كه‌سێكی دیكه بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، ئاراسته‌ی
داواكاری گشتی ده‌كات‌و له یه‌كێك له پرسیاره‌كانیدا هاتووه"بۆ چی
بۆچوونتان نه‌بوو به‌رامبه‌ر دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت‌و
به‌ڕێوه‌بردنی چه‌ند پۆستێكی سیادی به وه‌كاله‌ت؟".
عه‌لی عه‌لاق، سه‌ركرده له ده‌وڵه‌تی یاسا‌و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند :" ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا رێز له هه‌وڵه‌كان‌و رۆڵی به‌رچاوی جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆك كۆمار له عیراقی نوێ‌دا ده‌گرێت، هه‌روه‌ك هیواخوازن خوای گه‌وره شیفای به‌په‌له‌ی بۆ بنێرێت‌و سه‌رۆك كۆمار بگه‌ڕێته‌وه بۆ خاكی وڵات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌كاره‌كانی بكاته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه ئیئتیلافه‌كه‌یان وایده‌بینێت، پۆستی سه‌رۆك كۆمار له چوارچێوه‌ی مافه‌كانی هاوپه‌یمانی كوردستانییه، وتیشی :" هه‌رگیز رازی نابین په‌یوه‌ندییه توندوتۆڵه‌كانی نێوان ئێمه‌و هاوپه‌یمانی كوردستانی تێكدبدرێت، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی رێكه‌وتنی سه‌ره‌تایی له نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێم‌و ناوه‌ند ده‌رباره‌ی كێشه هه‌ڵسه‌پێردراوه‌كان، كرا".
لای خۆیه‌وه، ئیئتیلافی عیراقییه له‌سه‌ر زاری په‌رله‌مانتارێكییه‌وه سه‌رسوڕمانی خۆی خسته‌ڕوو له به‌رمابه‌ر داواكه‌ی داواكاری گشتی ده‌رباره‌ی گه‌شتی جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆك كۆماری عیراق، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن، ته‌ئكیدیش ده‌كاته‌وه ده‌ستبه‌رداری تاڵه‌بانی نابن وه‌ك سه‌رۆك كۆمار.
ته‌ڵاڵ زه‌وبه‌عی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر ئیئتیلافی عیراقییه رایگه‌یاند :"هه‌ڵوێستی داواكاری گشتی له‌باره‌ی گه‌شتی سه‌رۆك كۆمار بۆ چاره‌سه‌ركردن، جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه‌و دووریشه له پێشه‌ییبوون".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عیراقییه له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا، چه‌ند پرسیارێك ئاراسته‌ی داواكاری گشتی ده‌كات‌و داوای لێده‌كات وه‌ڵامی بداته‌وه، له‌و رووه‌وه ده‌پرسێت :"هه‌ڵوێستی ئێوه چییه به‌رامبه‌ر پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له عیراق؟ ئه‌ی بۆچوونتان كامه‌یه له‌باره‌ی ئه‌و پێشێلكردنانه‌ی ده‌كرێته سه‌ر ده‌ستوور‌و یاسا؟ هه‌روه‌ها ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی‌و ئه‌و به‌رپرسانه‌ی لێیوه نزیكن، كه رۆژانه ده‌كرێت؟ بۆ چی داواكاری گشتی بۆچوونی خۆی نه‌دا له‌باره‌ی دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌تی فیدڕاڵ بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی یه‌ك ساڵ‌و زۆربه‌ی پۆسته سیادییه‌كان تائێستاش به وه‌كاڵه‌ت به‌ڕێوه ده‌برین؟.
ته‌ڵاڵ زه‌وبه‌عی، وتیشی :" به‌پێی ده‌ستووری عیراقی، له ده‌سه‌ڵاتی داواكاری گشتیدا نییه ده‌ستوه‌ربداته كاری حوكمه تایبه‌ته‌كان به پۆستی سه‌رۆك كۆمار".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، ته‌ئكیدیشیكرده‌وه، كه ئیئتیلافه‌كه‌یان ده‌ستبه‌رداری كه‌سایه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌ك سه‌رۆك كۆمار نابێت‌و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌شی بۆ ده‌خوازن، وتیشی :" رۆڵی سه‌رۆك كۆمار پێشتر و ئێستاش جێگه‌ی گرنگی لایه‌نه ناوخۆیی‌و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، چونكه ئه‌و (مام جه‌لال) پیاوی سیاسه‌ته‌و توانی رۆڵی خۆی به بێلایه‌نانه‌و دوور له به‌رژه‌وه‌ندییه حزبی‌و و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، ببینێت".
پێشتر داواكاری گشتی داوای له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرد، كه‌سێك ده‌ستنیشان بكات بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، ئه‌وه‌ش وه‌ك له داواكه‌دا هاتبوو، به‌هۆی درێژه‌ی ماوه‌ی چاره‌سه‌ری سه‌رۆك تاڵه‌بانی.
به‌لام دوابه‌دوای داواكه، خالد شوانی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ئه‌و داوایه‌ی به ناده‌ستووری‌و نایاسایی وه‌سفكرد‌و راشیگه‌یاند :" ئه‌وه له ده‌سه‌ڵاته‌كانی داواكاری گشتیی‌دا نییه".
زیا خه‌لیفه

له‌عه‌ره‌بییه‌وه : سۆران كه‌ریم