كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات، چه‌ند وێنه‌یه‌كی سه‌رۆك تاڵه‌بانی، بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ له ناو باخچه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه گیراون له وڵاتی ئه‌ڵمانیا.
به پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی كوردسات، تیمی پزیشكی سه‌رۆك مام جه‌لال به ئاماده‌بوونی د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییان سازداوه‌و تیایدا ته‌ئكیدده‌كه‌نه‌وه، كه سه‌رۆك مام جه‌لال باری ته‌ندروستی زۆر باش بووه.
یه‌كێك له برۆفیسۆره‌كانیش، ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه، سه‌رۆك تاڵه‌بانی له دوای ته‌واوبوونی چاره‌سه‌ره‌كانی، ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانی خۆی.
له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كاتژمێر (6)ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆى كه‌ناڵه‌كه‌شدا، چه‌ند وێنه‌یه‌كی سه‌رۆك تاڵه‌بانی بڵاوكرایه‌وه كه ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 17ی ئایار) له ناو باخچه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه گیراون.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم، كه رێگه‌پێدراوه بۆ لێدوان له‌سه‌ر باری ته‌ندروستی سه‌رۆك تاڵه‌بانی، وتی :"ئه‌مڕۆ (17ی ئایاری 2013) ده‌كاته پێنج مانگی رێك له یه‌كه‌م رۆژی تێكچوونی باری ته‌ندروستی سه‌رۆك مام جه‌لال، ئه‌و كات زۆر ده‌ترساین له‌سه‌ر ژیانی، به‌ڵام به نزا و دوعای خه‌ڵكی كوردستان و ناوچه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی مام جه‌لال بمێنی له‌ناومنا، ئێستا نه‌ك هه‌ر ئه‌ژێ، به‌ڵكو چاره‌سه‌ركردنه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتنێكی زۆر باشی به‌ده‌ستهێناوه"
د. نه‌جمه‌دین، وتیشی :"من كه له كوردستانیشم هه‌میشه په‌یوه‌ندیم هه‌یه له گه‌ل ستافی نه‌خۆشخانه‌كه، ئه‌مه دوو رۆژه من لێره‌م و مام جه‌لال به ته‌واوه‌تی قسه ئاڵ‌وگۆڕ ئه‌كا له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵیدا داده‌نیشن‌و وه‌ڵام ده‌داته‌وه به رێك‌و پێكی، ته‌نانه‌ت له بیرێتی كێ مامۆستای بووه‌و له كاتی چوونی بۆ مه‌كته‌ب له كۆیه‌و ئه‌و ناوچانه"
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هه‌موو لایه‌ك دڵخۆشن به‌و پێشكه‌وتنه‌ی له ته‌ندروستی مام جه‌لال روویداوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه یه‌كێك له برۆفیسۆره‌كان ته‌ئكیدده‌كاته‌وه، له‌دوای ته‌واوبوونی چاره‌سه‌ره‌كان، سه‌رۆك تاڵه‌بانی ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانی خۆی.
هه‌روه‌ك سوپاسی تیمی پزیشكیشی كرد له‌به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رۆك تاڵه‌بانی.
تێبینی وێنەکان لە کەناڵی کوردساتەوە وەرگیراوە