تازەترین هەواڵ
http://1.bp.blogspot.com/-tm6A1lUiFlA/UgZH80KcCYI/AAAAAAAAUOU/GCVNQvbUiAU/s1600/888.jpg
http://3.bp.blogspot.com/-hDYPrnsreLk/VQE643MVZdI/AAAAAAAAbsY/Teok57BxaKo/s1600/sarawar1.pnghttp://1.bp.blogspot.com/-BJZM5WSPCjY/VQE65bmkEMI/AAAAAAAAbsk/8jjf-pfEUzk/s1600/shahidan.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-UE255vVBl-k/VQE64LF4oQI/AAAAAAAAbsQ/FO_GfHJkt0w/s1600/peshmarga.pnghttp://3.bp.blogspot.com/-1idXsU2UJMM/VQE63EDcX_I/AAAAAAAAbsI/v4kN56aC15I/s1600/karikater.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-X7RrV86fPU0/VQE63M2gYLI/AAAAAAAAbsM/IRYATkRNyp0/s1600/nawdaran.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-bfTrV0DY1bc/VQE63Ct_buI/AAAAAAAAbss/5zz63Jn3irk/s1600/kodi%2Brang.png
http://1.bp.blogspot.com/-tm6A1lUiFlA/UgZH80KcCYI/AAAAAAAAUOU/GCVNQvbUiAU/s1600/888.jpg

16‏/5‏/2013

مەلا بەختیار: لەهەر جێگایەك یەكێتی دەسەڵاتی هەبێت رێگەنادەین ئازادی پێشێل بكرێت


"بەپرسیارێتی‌و لەئەستۆ گرتنی هەڵەكانی ئازادی زۆر باشترو بەجێترە، لەوەی ئازادی سەركوت بكرێ‌"
مەلا بەختیار، لەچوارچێوەی پێشوازیكردنی لەنوێنەرانی 214 هەڤاڵی تێكۆشەری دانیشتوی ناوچە جیاجیاكانی كوردستان، كە پاشئەوەی لەساڵانی رابردووداو لەكاتی جیاوازدا، لەنێو سەنگەری لایەنێكی شۆڕشگێڕدا، خەباتی خۆیان كردووە‌و ئێستا بەدڵخوازی خۆیان، پێكەوە بڕیاریانداوە، لەنێو هەڤاڵانیان لەیەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، درێژە بەخەباتی خۆیان بدەن‌و لەدرێژەی كاروانی یەكێتیدا، خزمەت بەگەل‌و نەتەوەكەیان بكەن، رایگەیاند: یەكێتیی سەرەڕای ئەوەی لەرابردوودا، رووبەڕووی بارودۆخی خراپ‌و هەڵوێست‌و زیانیش بووەتەوە، بەڵام هیچ كات ئامادەنەبوو، ئاماژە بەوەبكات‌و رایبگەیەنێت پەكەكە تیرۆریستە!، بەپێچەوانەوە، شێلگیرانە بیروڕای ئازادی خۆی سەبارەت بە پەكەكە‌و چارەسەری سیاسی كێشەی دیموكراسی باكوری كوردستان پاراست.

بڕیارو هەڵوێست وەرگرتن
لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، هەر لەو دیدارەدا، كە ئەمڕۆ 2013/5/15، لەبارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی لەسلێمانی بەڕێوەچوو، وێڕای بەوردی گوێگرتن لەگفتوگۆو بۆچوونی هەڤاڵانی ئامادەبووی كۆبوونەكەوە، سەبارەت بەمێژوو و خەباتی رابردوویان‌و بڕیاری دڵخوازانەیان بۆ بەمەبەستی درێژەدان بەخەباتی سیاسی‌و مەدەنی‌و دیموكراسیان لەنێو یەكێتیی نیشتمانیی دا، بەگەرمی بەخێرهاتنی كردن‌و لەگەڵا بەرزنرخاندن‌و رێزگرتن لەهەڵوێستی ئازاو ئازادانەیان، بۆ ئەوەی لەسەنگەرە مەدەنی‌و دیموكراسییەكانی یەكێتیدا، خەبات بۆ وەدیهاتنی ئامانجەكانی نەتەوەیی بكەن.

وتیشی: "ئەگەر ئەندامی هەر لایەكی نەتەوەیی رزگاریخواز بووبن، ئەوا ئێوە پێشمەرگە بوون، تێكۆشەربوون‌و  خزمەتی نەتەوەكەتان كردووە"، لەدیدی خەباتی نەتەوەیشەوە، بڕیارو هەڵوێست وەرگرتن لەو رووەوە، رونیكردەوە كە "خەباتی رزگاری نەتەوەیی ئێوە  سەخت بووە، بۆیە وەك یەكێتیی رێز لەو بڕیارو هەڵوێستەتان دەگرین".

بەرپرسی دەستەی كارگێڕی، ئەو هەڵوێستەشی لەوكات‌و ساتانەدا، بە بەڵگەی ئەوەزانی، كە لەناخی هەریەك لەو هەڤاڵانەدا، مەسەلەی نەتەوەیی، بڕوایەكی بەهێز بووە، بۆیە لەپێناویدا ژیانی شاخ‌و ئەو رێگە سەختەیان هەڵبژاردووە، ئێستاش سەنگەری شۆڕشگێڕانەو دیموكراسی یەكێتیان هەڵبژاردووە.

ئاكاری خەباتی سیاسی نەتەوەیی
ئەزموونی رابردووی ئەو هەڤاڵانەش، لەتێڕوانینی مەلا بەختیار دا، مایەی پێزانین بوو، بەوەی ئەو مێژووە بۆ هەریەك لەو هەڤاڵانە بووەتە ئەزموونێكی گەورە، كە بەهۆیەوە هەم رێگەو رۆژگاری سەختیان دیوەو هەم بووەتە مایەی بەهێزی هەستی نەتەوەییان.

مەلا بەختیار، هەر لەچوارچێوەی گفتوگۆكەیدا، بەوردی ئەوەی رونكردەوە، كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، باوەڕێكی زۆری بەرزگاریی‌و ئازادی بەشەكانی كوردستان هەیەو، لەو تێڕوانینەشەوە، سەرنجی هەڤاڵانی ئامادەبووی بۆ ئەوە راكێشا، كە هەڵكەوتەی كوردستان بەشێوەیەكە، كە دەبێت هەموو بەشەكانی كوردستان، پەیوەندییەكی ئۆرگانیكی لەنێوانیاندا هەبێت.

راشیگەیاند: رزگاركردنی بەشێك، دەكاتە رزگاركردنی بەشێكی تری كوردستان، جەختیشیكردەوە "هیچ بەشێكی كوردستان نییە، كە یەكێتیی نیشتمانیی خزمەتی نەكردبێت"، ئەم هەڵوێست‌و بڕوایەی یەكێتیش، ئەگەرچی لەمێژوودا نوسراوە، بەڵام بۆ یەكێتیی بریتی بووە لەلێپرسراوێتی‌و ئاكاری خەباتی سیاسی نەتەوەیی.

مەلا بەختیار، مێژووی پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتیی‌و هێزە ئازادیخوازەكانی كوردستان‌و لەنێویاندا، پارتی كرێكارانی كوردستان، وەبیرهێنایەوەو لەو دیدەشەوە ئاماژەی بەوەكرد "یەكێتیی سەرەڕای ئەوەی لەرابردوودا، رووبەڕووی بارودۆخی خراپ‌و هەڵوێست نالەبارو زیانیش بووەتەوە، بەڵام هیچ كات ئامادەنەبوو، ئاماژە بەوەبكات‌و رایبگەیەنێت پەكەكە تیرۆریستە!، بەپێچەوانەوە شێلگیرانە بیروڕای ئازادی خۆی سەبارەت بە پەكەكەو چارەسەری سیاسی كێشەی دیموكراسی باكوری كوردستان پاراست"، هەروەك لەپێناو هاتنەدی ئاشتی‌و ئازادی لەباكوری كوردستانیش، ئاماژەی بەمێژووی دەستپێكی هەوڵەكانی یەكێتیی نیشتمانیی‌و هەڤاڵا مام جەلال كرد، هەر لەساڵی 1993 ـەوە تابەئێستای پرۆسەی گفتوگۆی نێوان ئەنقەرە - ئیمرالی دەگات‌و هەر هەوڵ‌و پشتیوانییەكیشی لەپرۆسەكە، بەپێویست‌و بەرپرسیارێتی مێژوویی زانی. راگەیەندراوەكانی سەركردایەتی پەكەكەشی بەنموونەی راستی هەڵوێستە مێژووییەكانی یەكێتیی هێنایەوە.

لەئەستۆ گرتنی هەڵەكانی ئازادی
مەلا بەختیار، لەنێو وتەكانیدا، لەگەڵا ئەوەی ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، كە "هێشتا رێگەی خەبات دورودرێژەو كاروانی خەبات، هێشتا پێویستی بەقوربانی، بەتێكۆشان، بەوزەی تێكۆشەرانی وەك ئێوەو هەزاران تێكۆشەری تر هەیە"، مێژووی 38 ساڵا خەبات‌و قوربانیدانەكانی رابردووی یەكێتیی خستەڕوو و پێویستییەكانی خەبات لەم قۆناغەداو ئەرك‌و لێپرسراوێتییەكانیشی رونكردەوەو، رایگەیاند: "وەك یەكێتیی، هیچ كاتێك رێگەنادەین، لەجێگایەكدا یەكێتیی دەسەڵاتی هەبێت، لەو جێگەیەدا ئازادی پێشێل بكرێت"، لەو رەهەندەشەوە، سەرنجی ئامادەبوانی بۆ ئەوەراكێشا، كە بەپرسیارێتی‌و لەئەستۆ گرتنی گرفت‌و هەڵەكانی ئازادی زۆر باشترو بەجێترە، لەوەی ئازادی سەركوت بكرێت.

روونیشیكردەوە: "نەك سەركوتی ئازادی ناكەین، بەڵكو لەسەر پاراستنی ئازادی و گەشەپێدانی بەردەوام دەبین".

راشیگەیاند: هێشتا ئەركی ئازادی‌و ئەركی ئاوەدانی لەكوردستان‌و عیراق‌و ناوچەكەدا زۆری ماوەو مایەی بڕواش نییە هیچ كام لەو دەستكەوتانەی بەدەستهاتوون، بەبێ‌ یەكێتیی بپارێزرێن‌و تەواوی دەستكەوتانەی تریش كەهێشتا ماون، بەبێ‌ یەكێتیی وەدینایەن.

ئازادو سەربەست لەگوزارشتكردن
لەو رووەشەوە، بۆ سەرجەم ئەو هەڤاڵانەی بڕیاری دڵخوازانەی خۆیان بۆ خەیات لەناو یەكێتیدا راگەیاندووە، ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، كە سەنگەرێكی پتەوی نەتەوەیی، رزگاری، دیموكراسی تان هەڵبژاردووەو كاروانیش بەردەوامە.

وتیشی: ئەو مێژووەی لەكوردایەتیدا پەكەكەدا هەتانە، بەمێژووی خەباتی خۆتانی دەزانین‌و رێزیشی لێدەگرین.

جەختیشیكردەوە: خۆشحاڵین ئەزموونی رابردووتان بڕژێتە ناو رووباری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە، چونكە یەكێتیی ئەو ماڵە گەورەیە، كە هیچ كات هەست بەوەناكەیت، تازە هاتوویتە ریزەكانییەوە‌و ئازادو سەربەستیت لەگوزارشتكردن لەبیرو باوەڕی كەسایەتی خۆتان.