
د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك و پزیشكی رێپێدراو بۆ لێدوان له‌باره‌ی ته‌ندروستی سه‌رۆك تاڵه‌بانی له‌لێداونێكی تایبه‌تدا وتی: ڕۆژى 23-5 په‌یوه‌ندیم كرد به‌سه‌رۆكی ئه‌و تیمه پزیشكییه‌ی چاره‌سه‌ری سه‌رۆك تاڵه‌بانی ده‌كه‌ن و له‌باره‌ی ته‌ندروستی سه‌رۆك تاڵه‌بانییه‌وه ئه‌وه‌ی پێ راگه‌یاندم كه باری ته‌ندروستی سه‌رۆك تاڵه‌بانی زۆر باشبووه، به به‌راوردیش به‌چه‌ند رۆژی رابردوو كه وێنه‌كانی بڵاویكرایه‌وه ئێستا ته‌ندروستی مام جه‌لال گۆڕانكاری زۆری به‌خۆیه‌وه بینیوه‌و زوَر باشتر بووه.
وتیشی: سه‌رۆكی تیمه پزیشكییه‌كه ئه‌وه‌شی پێوتم كه دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ته‌واو سه‌رۆك تاڵه‌بانی ده‌گه‌ڕێته‌وه وڵات و ده‌توانێت له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی به‌رده‌وامده‌بێت.