له‌ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵای سه‌ر به‌قه‌زای كفری خانوویه‌كی دێرین ده‌دۆزرێته‌وه كه دوو گۆڕ‌و چه‌ندین ئاسه‌واری تێدایه.
ساڵح محه‌مه‌د سه‌مین، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌واری گه‌رمیان، رايگه‌یاند: تیمه‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییمان له ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵا خانوویه‌كی دێرینیان دۆزییه‌وه كه دوو گۆڕ‌و چه‌ندین پارچه ئاسه‌واری گرنگیان تێدایه.
وتیشی: كنه‌وپشكنینیان له‌و باره‌یه‌وه ده‌ستپێكردووه و ده‌ركه‌وتووه كه مێژووی شوێنه‌واره‌كه‌و ئه‌و پارچه ئاسه‌وارانه‌ی دۆزراونه‌ته‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می نێوان ساسانییه‌كان‌و ئه‌شكانییه‌كان كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 1400 تا 2000 ساڵ له‌مه‌وپێش.
راشیگه‌یاند: كه دوێنێ 16-5 له رێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵاوه ئاگاداركراونه‌ته‌وه له‌وه‌ی له كاتی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌یه‌كی ئاودا، شوێنه‌وارێكیان دۆزیوه‌ته‌وه.
خانووه‌كه دوو گۆڕی تێدایه كه یه‌كێكان به شووشه گیراوه، له‌گه‌ڵ پێنج گۆزه، له‌گه‌ڵ پێنج كه‌موڵه كه له شووشه دروستكراوه‌و دوو ئه‌ڵقه‌ی كانزایی و گڵدانێكی چاو و سه‌ره‌ڕمێكی كانزایی.