دوو پارتی هۆڵه‌ندی داوای سه‌ندنه‌وه‌ی
مافی په‌نابه‌رێتی ده‌كه‌ن له‌سه‌رۆك جاشێكی سه‌رده‌می رژێمی به‌عس
كه تۆمه‌تباره به‌به‌شدارییكردن له‌تاوانی ئه‌نفالدا به‌ناوی "ع. ح. م"
ناسراو به‌مه‌لا "ع"، به‌وته‌ی رۆژنامه‌نوسێكی هۆڵه‌ندیش له‌ئێستادا
چاره‌نوسی ناوبراو نادیاره.
رۆژنامه‌ی DNT ی هۆڵندی راپۆرتێكی بڵاوكردۆته‌وه به‌ناونیشانی "تاوانبار به‌جینۆساید، به‌ڵام سه‌ربه‌ست له‌هۆڵه‌ندا".
له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه رونكراوه‌ته‌وه كه "ع. ح. م" له‌دایكبوی 1950 یه‌و سه‌رۆك جاشی فه‌وجی 130 بووه له‌سه‌رده‌می رژێمی پێشوی عێراقداو له‌و كاته‌دا 1750 چه‌كداری هه‌بووه، به‌پێی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌كه ناوبراو خه‌ڵكی گوندی بایز ئاغای سنوری قه‌زای كۆیه‌یه.
رۆژنامه‌ی DNT نوسیویه‌تی له‌ساڵی 2007 ـه‌وه ناوی "ع. ح. م" له‌ڕیزبه‌ندی ژماره 221 دایه له‌لیستێكی تایبه‌ت به‌ناوی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی به‌شدارییانكردووه له‌پرۆسه‌كانی ئه‌نفالداو لیسته‌كه له 412 ناو پێكهاتووه.
رۆژنامه‌ی DNT هۆڵه‌ندی، وتوشیه‌تی: چه‌ند مانگێكه مه‌لا "ع" بێسه‌رو شوێنه‌و هه‌وڵه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی بێئه‌نجامه، به‌وته‌ی كوڕه‌كه‌شی، ئه‌و تۆمه‌تباره گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌كه ناوبراو نه‌گه‌راوه‌ته‌وه بۆ كوردستان.
رۆژنامه‌ی DNT له‌راپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه بۆ چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌ی ئاوێنه ده‌كات كه له‌ساڵی 2008 دا له‌گه‌ڵ "ع. ح. م" دا ئه‌نجامیداوه‌و له‌چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا رایگه‌یاندووه: "ئه‌و كاته‌ی موسته‌شاری فه‌وجی 130 بووه 1750 چه‌كداری هه‌بووه".
زیاتر له دوو ساڵه دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ 258 جاش‌و موسته‌شار ده‌ركردووه كه تۆمه‌تبارن به‌به‌شداریكردن له‌پرۆسه‌كانی ئه‌نفالدا. به‌پێی نوسراوێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانیش به‌ژماره (61،42) فه‌رمانه‌كه‌ی له 25 ی نیسانی 2011 دا ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان كراوه‌و دواتر بریاره‌كه ئاراسته‌ی دادگاكانی گه‌رمیان‌و شاره‌كانی دیكه كراوه، به‌ڵام تائێستا ئه‌و جاش‌و موسته‌شارانه ده‌ستگیرنه‌كراون.
راپۆرته‌كه رۆژنامه‌ی DNT ئاماژه بۆ هه‌وڵه‌كانی دوو پارتی هۆڵندی ده‌كات كه داوای رونكردنه‌وه له‌وه‌زیری دادی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن به‌وه‌ی چۆن مافی په‌نابه‌رێتی به‌خشیوه‌ته كه‌سێك كه به‌شداریكردووه له‌تاوانی جینۆسایددا.
له‌م پڕۆسه‌ی ئه‌نفالدا، 200 هه‌زار هاوڵاتی كوردی بێ تاوان بوونه قوربانی‌و به‌ره‌و دۆزه‌خه‌كانی به‌عس بران له "تۆبزاوه، نوگره سه‌لمان، دوبس، عه‌رعه‌ر"، بۆ هه‌تا هه‌تایه شوێن بزركران‌و هه‌ندێكیان له‌تاقیگه‌كانی رژێم چه‌كی كیمیاویان له‌سه‌ر تاقیكرابوه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه رۆژنامه‌نوسێك سه‌رنجی خۆی بۆ كه‌مته‌رخه‌می ده‌سه‌ڵاتی كوردی ده‌خاته روو ده‌ڵێ: كه ده‌سه‌ڵات ئه‌و سه‌رۆك جاش‌و ئه‌نفالچییانه ده‌ستگیر ناكات، ده‌كه‌ونه ژێر پرسیارێكی مه‌ترسیداره‌وه.
سه‌رده‌شت حه‌مه‌ساڵح وتیشی: له‌هۆڵه‌ندا داوای لێكۆڵینه‌وه له وه‌زیرێك ده‌كرێت، ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی مافی په‌نابه‌رێتی به سه‌رۆكجاشێك داوه، ئه‌ی ده‌بێت ئێمه داوای چی له ده‌سه‌ڵات بكه‌ین، كه سه‌رۆك جاش‌و ئه‌نفالچییه‌كان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا خۆشگوزه‌رانن‌و ترسیان له رابردوو نه‌ماوه!!
سه‌رده‌شت ده‌شڵێ: ئه‌و حزبه خۆشبه‌خته كه ده‌ست پێشخه‌ری ده‌كات بۆ به‌دادگایكردنی تاوانباران.