تازەترین هەواڵ
http://1.bp.blogspot.com/-tm6A1lUiFlA/UgZH80KcCYI/AAAAAAAAUOU/GCVNQvbUiAU/s1600/888.jpg
http://3.bp.blogspot.com/-hDYPrnsreLk/VQE643MVZdI/AAAAAAAAbsY/Teok57BxaKo/s1600/sarawar1.pnghttp://1.bp.blogspot.com/-BJZM5WSPCjY/VQE65bmkEMI/AAAAAAAAbsk/8jjf-pfEUzk/s1600/shahidan.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-UE255vVBl-k/VQE64LF4oQI/AAAAAAAAbsQ/FO_GfHJkt0w/s1600/peshmarga.pnghttp://3.bp.blogspot.com/-1idXsU2UJMM/VQE63EDcX_I/AAAAAAAAbsI/v4kN56aC15I/s1600/karikater.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-X7RrV86fPU0/VQE63M2gYLI/AAAAAAAAbsM/IRYATkRNyp0/s1600/nawdaran.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-bfTrV0DY1bc/VQE63Ct_buI/AAAAAAAAbss/5zz63Jn3irk/s1600/kodi%2Brang.png
http://1.bp.blogspot.com/-tm6A1lUiFlA/UgZH80KcCYI/AAAAAAAAUOU/GCVNQvbUiAU/s1600/888.jpg

12‏/5‏/2013

وته‌بێژی یه‌كێتی‌: به‌مزووانه‌ له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان كۆده‌بینه‌وه‌

وتەبێژی رەسمی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، رایدەگەیەنێت: یەكێتی هەر لەسەرەتاوە ئەوەی نەشاردووەتەوە كە لەگەڵ هەمواركردنەوەی پڕۆژە یاسای رەشنووسی دەستووری هەرێمی كوردستاندایە.
ئازاد جندیانی وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان پاش كۆتایهاتنی كۆبوونەنەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە شار پرێسی راگەیاند: "یەكێتی هەر لەسەرەتاوە ئەوەی نەشاردووەتەوە كە لەگەڵ هەمواركردنەوەی پڕۆژە یاسای رەشنووسی دەستووری هەرێمی كوردستاندایە، بەڵام بەمەرجێك تەوافقی هەموو لایەنەكانی لەسەربێت".

جندیانی، وتیشی: لەدوا كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیدا تەئكید لەهەمان ئاڕاستە كراوەتەوە.

وتەبێژی مەەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەوەی رەتكردەوە كە ئەم بڕیارەی مەكتەبی سیاسی وەڵامدانەوەیەك بێت بۆ هیچ سەركردەیەكی حیزبەكەی خۆی‌و، وتی: "چەندین جار دووپاتمانكردووەتەوە كە بەتەنیا وتەبێژی یەكێتی‌و بەلاغەكانی مەكتەبی سیاسی گوزارشت لەڕای یەكێتی دەكەن".

سەبارەت بەكۆبوونەوەیان لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان جندیانی، وتی: لەڕووی مەبدەئییەوە بڕیارمان لەسەر ئەو مەسەلەیە داوەو بەمزوانە دانیشتنەكانمان لەگەڵ گۆڕان دەستپێدەكاتەوە".