به کشانه‌وه‌ی تاڵه‌بانی له‌گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت، به‌شی زۆری باڵانسه‌کان به رێڕه‌وی مه‌سه‌له‌ی کوردیشه‌وه گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت.
ئه‌و رۆژه‌ی که باری ته‌ندروستی جه‌لال تاڵه‌بانی تێکچوو و له‌ناکاو گواسترایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه له به‌غدا، هه‌ر له به‌یانی زووه‌وه زانیبووم، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌و رۆژه هه‌واڵی کۆچی دوایی بڵاوبۆوه، یه‌که‌م ئیشم په‌یوه‌ندیکردن بوو به به‌هرۆز گه‌ڵاڵی نوێنه‌ری یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له ئه‌نکه‌ره، که خۆی ئاماده ده‌کرد بچێ بۆ به‌غدا.
ئه‌و هه‌واڵه که به شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان له سایته هه‌واڵییه‌کاندا بڵاوبۆوه، له‌لایه‌ن به‌هرۆز گه‌ڵاڵییه‌وه به‌درۆ خرایه‌وه، ووتی که فشاری خوێنی دابه‌زیوه له‌به‌رئه‌وه خه‌واندوویانه.
ئه‌م نوسینه به‌پێی ئه‌و زانیارییانه نوسرا، کاتی بڵاوکردنه‌وه‌ی رۆژنامه‌که نازانرێ که باری ته‌ندروستی سه‌رۆک کۆمار به‌چی ئاراسته‌یه‌کدا ده‌ڕوات.
جه‌لال تاڵه‌بانی دۆستێکی تایبه‌تی منه، 40 ساڵی ته‌واوه یه‌کتری ده‌ناسین، له‌یه‌کترناسینیش زیاتر دۆستایه‌تیمان هه‌یه، له کتێبه‌که‌مدا که به‌ناوی "ئه‌کسپرێسی میزۆپۆتامیا - گه‌شتێکی مێژوو" نووسیومه، به دوور‌و درێژی باسمکردووه که تاڵه‌بانی رۆلێکی به‌رچاوی هه‌بووه له ره‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و به‌سته‌ڵه‌کی و ساردییه‌ی که له مێژووی کۆمارییه‌وه له‌نێوان تورکیا‌و کورده‌کاندا به‌رده‌وامه، ئه‌و پرۆسێسه‌ی که به په‌سندکردنی تورگوت ئۆزال بۆ تاڵه‌بانی له‌ساڵی 1991 دا ده‌ستی پێ‌کرد، ته‌وه‌رو ره‌وتی مه‌سه‌له‌ی کوردی به ئاستێکی زۆر گۆڕی.
جه‌لال تاڵه‌بانی رۆڵێکی مێژوویی بینیوه له گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندی نێوان ده‌وڵه‌تی تورکیا‌و کورد، له‌هه‌مان کاتیش‌دا له‌نێوان تورکیا‌و عیراق، بێجگه له‌به‌شی زۆری خه‌سڵه‌ته‌کانی، ئه‌و رۆڵه بنیاتکاره‌ی که له په‌یوه‌ندی نێوان تورکیا‌و کورد بینیویه‌تی له‌مێژوودا تۆمار ده‌کرێت.
جه‌لال تاڵه‌بانی که هه‌موو که‌س به مام جه‌لال ناوی ده‌با، شانسی ئه‌وه‌م هه‌بوو که له نزیکه‌وه بیناسم، مرۆڤێکی له راده‌به‌ده‌ر خۆشه‌ویست و ئێسک سووکه، هه‌روه‌ها که‌سێکی نوکته‌چی و دۆست په‌روه‌ره و له هه‌مووشی گرنگتر وا ناسراوه که به‌رامبه‌ر به دۆسته‌کانی زۆر به‌وه‌فایه، مه‌حاڵه یه‌کێک مام جه‌لال له نزیکه‌وه بناسێ و خۆشی نه‌وێت.
ئه‌وه له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ، له‌و خه‌سڵه‌ته سه‌ره‌کییه‌ی که خاوه‌نیه‌تی و ئه‌و شوێنه‌ی که له مێژوودا هه‌یه‌تی و هه‌وه‌ها که یه‌که‌م کورده به سه‌رۆک کۆماری عیراق هه‌ڵبژێردراوه، له‌م روه‌وه شوێنێکی بێ هاوتای له مێژوودا ده‌بێ.
رابردووی ئه‌کتیڤی سیاسیی مام جه‌لال له‌و ناوچه پڕ له کێشه‌و گرژییه‌دا، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی په‌نجاکان و به‌ئه‌زموونترین پیاوی سیاسه‌ته، له‌وه‌ش زیاتر ئێستا له شانۆی سیاسی عیراق و ناوچه‌که‌دا گرنگترین که‌سی باڵانس راگره، له‌نێوان به‌غداو هه‌ولێر و به‌هۆی ئه‌و پۆسته‌ی که له عیراق هه‌یه‌تی له چوارگۆشه‌ی ئێران - تورکیا - عیراق – سوریا-دا وه‌کو که‌سێکی باڵانس راگر ده‌توانێ به‌ربه‌ستێک بۆ ململانێ و به جه‌مسه‌ربوون دابنێت.
به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێ کشانه‌وه‌ی مام جه‌لال له شانۆی سیاسی، رێڕه‌وی مه‌سه‌له‌ی کورد له تورکیا‌و بارودۆخی نێوان کورد و عه‌ره‌ب و عیراقییه‌کان به شێوه‌یه‌کی ترسناک به‌ره‌و تاریکی ده‌ڕوات.
ئێستا‌و له‌م خاڵه‌دا، نامه‌وێ ده‌رباره‌ی مام جه‌لال درێژه به نوسینه‌که‌م بده‌م.
نوسینی: جه‌نگیز چاندار و: عه‌بدوڵڵا بابه‌کر حه‌مه‌ئاغا