مەکتەبی سیاسی: هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و پارێزگاكان له‌یه‌ككاتدا
هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆده‌بێته‌وه
وته‌بێژ: په‌یوه‌ندیی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ پارتی پابه‌نده به‌ڕێكکه‌وتنی ستراتیژییه‌وه

له‌كۆبوونه‌وه‌ی
دوێنێی مه‌كته‌بی سیاسی‌دا چه‌ند بابه‌تێكی گرنگ تاوتوێكراو یادكردنه‌وه‌ی
38 ساڵه‌ی یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی به‌شێكی كۆبوونه‌وه‌كه بوو، بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته بڕیاریدا لیژنه‌یه‌كی باڵا پێكبهێنرێت و مه‌ڵبه‌نده‌كان و
ئۆرگانه‌كانی تری یه‌كێتی راسپارد به‌وپه‌ڕی شایسته‌ییه‌وه ئه‌و یاده
بكه‌نه‌وه.
هه‌روا كۆبوونه‌وه بڕیاریدا له‌ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بکرێت.
هاوكات
ئازاد جندیانی وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسیی یەکێتی رایگه‌یاند: په‌یوه‌ندی
ی.ن.ك له‌گه‌ڵ پ.د.ك پابه‌نده به‌ڕێكکه‌وتنی ستراتیژییه‌وه.