دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا به دروستكردنی
ناوچه‌یه‌كی گه‌وره‌ی پیشه‌سازی له‌سه‌ر رووبه‌ری زیاتر له دوو هه‌زار
دۆنم له شاری كه‌لار، بڕیاریدا به دابینكردنی 100 دۆنم زه‌وی تریش.
سه‌لاح حسین حه‌مه‌خان بڕیارده‌ری لیژنه‌ی گه‌شه‌پێدان و پشتگیری پڕۆژه پیشه‌سازییه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان رايگه‌یاند: له ئێستادا 100 دۆنم زه‌وی دیكه، دابین ده‌كرێت بۆ ژماره‌یه‌ك كارگه، لیژنه‌ی گه‌شه‌پێدان و پشتگیری پرۆژه پیشه‌سازییه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیش، نزیكه‌ی 10 داواكاری بۆ دانانی كارگه‌ی پیشه‌سازی جۆراوجۆر په‌سه‌ند كردووه.
راشیگه‌یاند: دانانی كارگه له‌و ناوچه پیشه‌سازییانه‌دا له چوارچێوه‌ی یاسا‌و رێنماییه‌كاندا ده‌بێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به ته‌واوبوونیان ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتیانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ونه كاره‌وه.
وتیشی: له‌كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان داواكاری نۆ هاووڵاتی بۆ دانانی كارگه‌ی پیشه‌سازی له‌سه‌ر ئه‌و زه‌وییه په‌سه‌ند كراوه، له داهاتووشدا دوای گرتنه‌به‌ری رێكاره یاساییه‌كان مۆڵه‌تی دانانی ئه‌و كارگانه ده‌درێت، ئه‌و كارگانه‌ش كه له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه په‌سه‌ندكران، خۆی له كارگه‌ی دروستكردنی موبه‌ڕیده‌و ئالیكی ئاژه‌ڵ و بیهاڕتۆن و ئاوی خواردنه‌وه، له‌گه‌ڵ چه‌ند كارگه‌یه‌كی تر ده‌بینێته‌وه.
سامان یاروه‌یس