موئه‌یه‌د ته‌یب وته‌بێژی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانیی كوردستان
له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ كوردستانی نوێ ئاشكرایكرد: ئه‌گه‌ر
به‌ته‌وافوق پڕۆژه یاساكان له‌نوێنه‌ران په‌سه‌ندبكرێن، ئێمه داوای
په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه یاسای دیاریكردنی سنوری پارێزگاكان ده‌كه‌ین كه
له‌لایه‌ن سه‌رۆك مام جه‌لال-ه‌وه ره‌وانه‌ی نوێنه‌ران كراوه، وتیشی:
وه‌ك هاوپه‌یمانی كوردستان داوا ده‌كه‌ین پڕۆژه‌كه په‌سه‌ند بكرێت.
له‌لایه‌كی
دیكه‌وه بڕیاره ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
بڕیاره‌كانی ته‌عریب تاوتوێ بكات كه‌له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باكووری
هه‌ڵوه‌شاوه‌وه دژ به‌جوتیارانی كورد‌و توركمان ده‌ركراون، هه‌روه‌ك
بڕیاریشه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیارانه
یه‌كلایی بكاته‌وه.