مەلا بەختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی
كوردستان رایگەیاند: ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی، ره‌سمی
سیاسه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كات، نه‌ك هیچ ناوه‌ندێكی تری
یه‌كێتیی، وتیشی: " وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانی، پابه‌ندی لێكتێگه‌یشتنه‌كه‌ی
ده‌باشان-ین".ئەمڕۆ مه‌لا به‌ختیار به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی یادی ساڵڕۆژی رێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان، له‌گه‌ڵ سكرتاریه‌تی رێكخراوه‌كه كۆبۆوە.
ملا بەختیار راشیگەياند: كه یه‌كێتیی نیشتمانیی، له‌ناو هێزه سیاسییه‌كاندا، هه‌ر ئه‌و هێزه‌یه كه نه له‌كوردستان نه له‌عیراق و نه له‌ناوچه‌كه‌شدا، ناكرێت، به‌بێ یه‌كێتی و به‌ناوی كورده‌وه له‌ناو هاوكێشه‌كانی ئیقلیمی و عیراق و كوردستانیدا بڕیار بدرێت.
جه‌ختیشیكرده‌وه كه "وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌هیچ كاتێكدا و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بڕیار ناده‌ین كه له‌گه‌ڵ هێزێكی سیاسی دانه‌نیشین، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌ی زۆریش ناكۆك بین له‌گه‌ڵیاندا، له‌و رووه‌شه‌وه ئاماژه‌ی به‌لێكتێگه‌یشتنی ده‌باشانی نێوان یه‌كێتیی نیشتمانی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و وتی "وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانی، پابه‌ندی لێكتێگه‌یشتنه‌كه‌ی ده‌باشان-ین"، هه‌روه‌ك هه‌موو ئه‌وانه‌شی به‌مایه‌ی سه‌نگی یه‌كێتی و ئه‌ركه‌كانی زانی، یه‌كێتی وه‌ك حزب و ئه‌ركه‌كانیشی وه‌ك لێپرسراوێتی نه‌ته‌وه‌یی.
مەلا بەختیار ئاماژەی بەوەشدا، "ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی، ره‌سمی سیاسه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كات، نه‌ك هیچ ناوه‌ندێكی تری یه‌كێتیی كه ئه‌ركی دیاری كراویان هه‌یه".





































