سه‌ركرده‌یه‌كی هاوپه‌یمانى كوردستانى، رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌پێی دواهه‌مین
زانیارى، لیستى برایه‌تى و پێكه‌وه‌ژیان له پارێزگاى نه‌ینه‌وا (13) كورسى
به‌ده‌ست ده‌هێنێت، جگه له سێ كورسییه‌كه‌ى كۆتا كه به‌ر كاندیده
كورده‌كان كه‌وتووه، ئاشكراشیده‌كات، كورد داواى پۆستى سه‌رۆكى
ئه‌نجومه‌نى پارێزگا و جێگرى یه‌كه‌مى پارێزگا ده‌كات، به‌كه‌متر له‌وه‌ش
رازى نابن.
په‌رله‌مانتار مه‌حما خه‌لیل، یه‌كێك له نوێنه‌ره كورده‌كانى پارێزگاى نه‌ینه‌وا له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق، سه‌باره‌ت به ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا، بۆ خه‌ندان رایگه‌یاند:" به‌پێی دواهه‌مین زانیارییه‌كان، لیستى برایه‌تى و پێكه‌وه‌ژیان نزیكه‌ى سه‌دا (35)ى ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست ده‌هێنن".
كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند :" سبه‌ینێ ئه‌نجامى به‌رایی هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا راده‌گه‌یه‌نین".
روونشیكرده‌وه، كه به‌پێی رێژه‌ى ده‌نگه‌كان پێده‌چێت لیسته كوردستانییه‌كه (13) كورسى به‌ده‌ست بهێنێت، وتیشی :" له گه‌ڵ سێ كورسى كۆتاكان كه به‌ر كاندیده كورده‌كان كه‌وتووه، ده‌بێته (16) كورسى".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه دواى راگه‌یاندنى ئه‌نجامى كۆتایی له گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كاندا ده‌ست ده‌كه‌ن به گفتوگۆ بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى ناوخۆیی پارێزگاكه، وتیشی :" زۆرینه‌ى پارێزگاكه له نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌به، بۆیه پێمانباشه پۆستى پارێزگار بۆ عه‌ره‌ب بێت‌و پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاش و پۆستى جێگرى یه‌كه‌مى پارێزگار، بۆ كورد بێت"
ته‌ئكیدیشیكرده‌وه، له‌وه كه‌متر رازى نابن به پۆستى لاوه‌كى، وتیشی :" هه‌رلایه‌ن باوه‌ڕى به‌به‌رنامه‌ى لیسته‌كه‌مان هه‌بێت كه دروشمه‌كه‌مان برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانه، ئێمه حكومه‌تى له‌گه‌لدا پێكده‌هێنین".
رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو (20ى حوزه‌یران) هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان له هه‌ردوو پارێزگاى نه‌ینه‌وا و ئه‌نبار، به‌ڕێوه‌چوو.

سۆران كه‌ریم