به
به‌شداری وه‌فدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، كه هه‌ڤاڵ مه‌لا
به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی، سه‌رۆكایه‌تی
ده‌كات و به‌ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م حزب و پارته دیموكرات و سۆسیال
دیموكراته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 24/6/2013،
له ریباگ-ی پایته‌ختی مه‌غریب، مونته‌دای سۆسیال دیموكراتی عه‌ره‌ب،
ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.
له‌چوارچێوه‌ی وتاره‌كانی ده‌ستپێكی
كۆنگره‌كه‌شدا، حوسێن جه‌وهه‌ر به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی سۆسیال
دیموكراتی میسر و ئه‌ندامی لیژنه‌ی رێكخراوی مونته‌داكه، به‌ناوی
سه‌رجه‌م پارته به‌شداربووه‌كانه‌وه‌و زۆر به‌گه‌رمی، به‌خێرهاتنی
هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار، سه‌رۆكی وه‌فدی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان-ی كرد‌و سوپاسی تایبه‌تیشی ئاراسته كرد، بۆ نوسین و داڕشتنی
پرنسیپه‌كانی مونته‌دای سۆسیال دیموكراتی عه‌ره‌ب.
له‌درێژه‌ی به‌رنامه‌كانی یه‌كه‌م
رۆژی مونته‌داكه‌شدا، كه تائێستا به‌رده‌وامه، هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار،
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی و سه‌رۆكی وه‌فدی یه‌كێتیی بۆ مونته‌دای
سۆسیال دیموكراتی عه‌ره‌ب، له‌یه‌كه‌م به‌شداریكردنیدا له‌به‌رنامه‌كانی
یه‌كه‌م رۆژی مونته‌داكه‌دا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه پێویسته ده‌رس و
په‌ند، له‌هه‌ڵه‌و كێشه‌كانی (100) ساڵی رابوردوو وه‌ربگیرێ و
جه‌ختیشیكرده‌وه كه ئه‌م مونته‌دایه، زاده‌ی ئه‌زموونی سیاسی
سه‌ده‌ی رابوردووه، كه جگه له‌شۆڕشی جه‌زائیرو شۆڕشی كوردستان و
شۆڕشی فه‌ڵه‌ستین، له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی و كوردستان و ناوچه‌كه،
ته‌واوی حزبه‌كانی تر، چه‌پ و راست و دیموكراتیخوازه‌كان، شكستیان خوارد،
بۆیه پێویسته له‌دوای راپه‌ڕینی گه‌لانی عه‌ره‌ب‌و ناوچه‌كه،
ده‌رسی گه‌وره وه‌ربگرین.
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی وته‌كانی ئه‌و
به‌شداریكردنه‌یدا، هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار، سه‌رۆكی وه‌فدی یه‌كێتیی،
بانگه‌وازی بۆ هێزه عه‌ره‌بییه‌كان كرد‌و وتی:
داواتان لێده‌كه‌م، ئاسۆی بڕیار‌و
بیركردنه‌وه فراوان بكه‌ن. رۆژهه‌ڵات و ناوچه‌كه، ته‌نها وڵاتانی
عه‌ره‌بی نین، ئاسۆی گۆڕانكارییه‌كان فراوان ببینن، ناكرێ له‌م
هه‌لومه‌رجه‌دا، گۆشه گیرانه بیر بكرێته‌وه، هه‌ڵه‌كانی
رابردوو هێزه دژه دیموكراتییه‌كان سودیان لێوه‌رگرت!و هه‌ڵه‌ی ئێستای هێزه دیموكراتییه‌كانیش، ده‌بێته مایه‌ی ته‌مه‌ن درێژی دژه دیموكراته‌كان.
رابردوو هێزه دژه دیموكراتییه‌كان سودیان لێوه‌رگرت!و هه‌ڵه‌ی ئێستای هێزه دیموكراتییه‌كانیش، ده‌بێته مایه‌ی ته‌مه‌ن درێژی دژه دیموكراته‌كان.
وتیشی: "به‌هیوام، دووه‌مین كۆنگره،
بابه‌تیانه نه‌ك نه‌ته‌وه‌خوازانه، بۆ به‌دیهێنانی دیموكراسی و
مه‌ده‌نیه‌ت و مۆدێرنیزم بیر بكاته‌وه. ده‌شتوانین ستراتیژێكی دیموكراسی
هاوچه‌رخ گه‌ڵاڵه بكه‌ین، كه بگونجێ له‌گه‌ڵ هه‌ست‌و هه‌ڵوێستی
نه‌وه‌ی راپه‌ڕینی دیموكراسی ئێستا‌و نه‌وه‌كانی ئایینده‌ش".
شایانی باسه، وه‌فدی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان، كه هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی
كارگێڕی، سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، پێكهاتووه له‌هه‌ریه‌ك له‌هه‌ڤاڵان
دكتۆره جوان ئیحسان، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی‌و عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی،
لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌و زانا بێستون ئه‌ندامی
مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه.