رۆژی (27)ی حوزه‌یرانی 2013 رۆژێكی مێژووییه بۆ عیراقییه‌كان كه تێیدا دواجار ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به له‌به‌رچاوگرتنی به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی عیراق له‌گه‌ڵ كوه‌یتی دراوسێی و جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئیلتیزاماتانه‌ی له ئه‌نجامی داگیركردنی ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن رژێمی پێشووه‌وه له ساڵی 1990وه كه‌وتبوونه ئه‌ستۆی، به‌كۆی ده‌نگ بڕیاری ژماره (2107)ی په‌سه‌ند كرد كه تایبه‌ته به ده‌ركردنی عیراق له‌ژێر به‌ندی حه‌وتی میساقی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و كۆتاییهێنان به‌و كۆت و به‌نده‌ی زیاتر له دوو ده‌یه بوو عیراقی گیرۆده كردبوو و سه‌روه‌ریی وڵاته‌كه‌شی، له‌دوای كشانه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه بیانییه‌كان، به نیوه‌ناچڵی هێشتبۆوه.
به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
وێڕای پێشوازیكردن و ده‌ربڕینی خۆشحاڵی بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌و بڕیاره،
پیرۆزبایی له گه‌لانی عیراق ده‌كات و هیواداره بڕیاره‌كه ببێته مایه‌ی
رزگاربوون له ته‌واوی ئاسه‌واره خراپ و به‌زیانه‌كانی سیاسه‌تی هه‌ڵه و
چه‌وتی رژێمی له‌ناوچووی به‌عس و سه‌ره‌تایه‌كی نوێی ئومێدبه‌خشیش بێت بۆ
ئاینده‌ی وڵات و گه‌له سته‌مدیده‌كه‌ی له‌پێناو بڕانه‌وه‌ی نه‌هامه‌تی و
ئازاره‌كانیان و ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی نوێ‌دا به‌ره‌و بنیاتنانی دیموكراسی.
ئه‌م بڕیاره گرنگه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ئه‌گه‌رچی دره‌نگ كه‌وت و زۆری
خایاند، به‌ڵام بایه‌خه‌كه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه و زۆر بواری هه‌ستیار له
ژیانی عیراقییه‌كان ده‌گرێته‌وه و ده‌روازه‌یه‌كه بۆ قۆناغێكی نوێ، به‌م
پێیه‌ش له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمایه‌تی و ناوچه‌یی كێشه و گرفته‌كانی له‌گه‌ڵ
ده‌وڵه‌تاندا به دانوستان و گفتوگۆ چاره‌سه‌رده‌كات به‌بێ ناوبژیوانی
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، له‌سه‌ر ئاستی
نێوده‌وڵه‌تی عیراق ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێگه و پله‌وپایه‌ی خۆی له
نێوه‌نده جیاجیاكاندا كه پێشتر به‌هۆی سیاسه‌ت و هه‌ڵه‌كانی رژێمی
به‌عسه‌وه لێی بێبه‌ش بوو هه‌روه‌ك كێشه و گرفتی له‌گه‌ڵ زۆر ده‌وڵه‌تدا
بۆ دروست ببوو.
هه‌روه‌ها ده‌ربازبوون له به‌ندی حه‌وت، زامنی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری ته‌واو و بێ كه‌موكوڕیی عیراقی فیدراڵ ده‌كات و وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵی خاوه‌ن جێگه و پێگه له‌ڕووی سیاسی و ئابوورییه‌وه ده‌یخاته‌وه نێو گۆڕه‌پانی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی، كه بێگومان ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی باشی له‌سه‌ر ره‌وشی ناوخۆی وڵات و چاره‌سه‌ری گیروگرفته‌كانی و پته‌وكردنی هه‌نگاوه‌كانی دیموكراسی ده‌بێت، هه‌روه‌ك عیراقێكی فیدراڵی جیاواز و بێ هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی و ئاشتیی جیهانی پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كاته‌وه.

بێگومان بڕیاره‌كه ئه‌وه‌شی لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ره‌نگدانه‌وه و
كاریگه‌ریی ئیجابی به‌سه‌ر بواره جیاجیاكانی دیكه‌دا هه‌بێت و كه‌رته‌كانی
ئابووری و دارایی ببوژێنێنێته‌وه و سه‌ربه‌ستی ته‌واو بۆ كاری بانكی و
هاورده‌كردن و بازرگانی و په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان و كڕینی ده‌رمان و
پێداویستی ته‌ندروستی بڕه‌خسێنێت، ئه‌مه جگه له په‌ره‌پێدانی
كه‌رته‌كانی كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار و ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن و
ژێرخان و كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژاری و بێكاری و به‌رزكردنه‌وه‌ی داهات و
باشتركردنی گوزه‌رانی هاووڵاتیان له عیراقی فیدراڵ‌دا.
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیتشمانیی كوردستان
2013/6/28
2013/6/28