ئاسۆی شێخ نوری ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی
نیشتیمانی كوردستان، له‌لێدوانێكیدا سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی له‌ناوه‌نده‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه دژی
یه‌كێتی ڕایگه‌یاند:یه‌كێتی زۆربه‌باشی ئاگاداری ئه‌وه‌یه ماوه‌یه‌كه له‌ناوه‌نده
ڕه‌سمی و ناڕه‌سمییه‌كانی میدیاوه هێرشێكی ناڕه‌وا دژی یه‌كێتی ده‌كرێت و زانیاری
زۆرناڕاست و دروستكراوه بڵاوده‌كرێته‌وه و ڕه‌نگه هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه بگه‌ڕێته‌وه
هه‌رێم نزیكده‌بێته‌وه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان و بۆ لێدانی یه‌كێتی و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن
بێت.
ئاسۆی شێخ نوری وتیشی: ئه‌و لایه‌نانه ئامانجیان
ئه‌وه‌یه له‌م كات و ساته‌دا چه‌واشه‌كاری بڵاوبكه‌نه‌وه و ئه‌ندام و ڕێكخستنه‌كان و هاوڵاتیانی هه‌رێمی
كوردستان به‌گشتی به‌زانیاری ناڕاست و هه‌ڵبه‌ستراو سه‌رقاڵ بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه كارێكی
مایه‌پوچه و وته‌بێژی ڕه‌سمی و ڕاگه‌یاندنه‌كانی یه‌كێتی وێڕایی به‌درۆخستنه‌وه‌یان
ناڕاستی و بێ بنه‌مای زانیارییه‌كان ئاشكراده‌كه‌ن، هاوكات ڕایگشتی زۆرله‌وه هۆشیارترن
و ئاگاداری دۆخی باشی یه‌كێتین و ده‌توانن به‌ئاسانی زانیاری دروست و ناڕاست لێك جیابكه‌نه‌وه
و بۆیه ناكرێت وه‌ك یه‌كێتی زۆرگرنگیشی پێبده‌ین.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئاماژه
به‌وه‌شده‌دات هه‌موو هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی و به‌تایبه‌ت ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و
سه‌ركردایه‌تی پابه‌ندی بڕیاره‌كانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتین و له‌ناو یه‌كێتیشدا ڕه‌خنه‌گرتن
و بیروڕای ئازاد هه‌میشه هه‌بووه و ده‌بێت، به‌ڵام ڕه‌نگه هه‌ندێك لایه‌ن له‌دۆخی
باش و هه‌ڵسانه‌وه‌ی به‌هێزی یه‌كێتی بترسن و به‌چاوی خۆشیان ئه‌و جه‌ماوه‌ره به‌رفراوانه‌یان
بینی له‌هه‌رێمدا چۆن یادی یه‌كێتیه‌كه‌یان كرده‌وه.