ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
له‌فراكسیۆنی هاوپه‌یمانیی كوردستان، له‌وه‌ڵامی جێگری ساڵح موتڵه‌گ سه‌رۆك
وه‌زیری عێراق بۆ كاروباری خزمه‌تگوزاری له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزی
پێشمه‌رگه له‌ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم
ئاشكرایكرد، هێزی پێشمه‌رگه به‌ڕێكه‌وتنی نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا له‌و
ناوچانه جێگیركراون، بۆیه ناكشێنه‌وه.
ئازاد ئه‌بوبه‌كر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌فراكسیۆنی هاوپه‌یمانیی كوردستان ڕایگه‌یاند، ساڵح موتڵه‌گ ناتوانێت فه‌رمانبكات هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم بكشێنه‌وه، چونكه هێزی پێشمه‌رگه به‌ڕێكه‌وتنێكی نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا ئه‌ركی پاراستنی ئه‌و ناوچانه‌یان پێسپێردراوه.
وتیشی:"مافێكی خۆمانه ئه‌و ناوچانه بپارێزین، چونكه كرده‌وه‌ی تیرۆرستی تێدا ئه‌نجامده‌درێت‌و هاوڵاتیانی كوردیش ده‌كرێنه ئامانج".
ئازاد ئه‌بوبه‌كر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌فراكسیۆنی هاوپه‌یمانیی كوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، تا جێبه‌جێكردنی ماده‌ی (140) هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ناكشێنه‌وه، بۆیه وته‌كانی (ساڵح موتڵه‌گ) له‌ئێستادا له‌به‌رژه‌وه‌ندی هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌و كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی كورددا نین.
له‌لێدوانێكیدا ساڵح موتڵه‌گ جێگری سه‌رۆك وه‌زیری عێراق بۆ كاروباری خزمه‌تگوزاری له‌لێدوانێكیدا له‌شاری هه‌ولێر باسی له‌وه‌كرد، بۆ زیاتر هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخی كێشه‌كان له‌نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا، پێویسته هێزی پێشمه‌رگه له‌ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به‌تایبه‌ت حه‌ویجه بكشێنه‌وه‌و ئه‌و ناوچانه چۆڵبكه‌ن.