تازەترین هەواڵ
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhcIDu1TlR6t-3ahp2Foij1Lu4SCA81iy_v_exjmiXf9f_8Cn6IHZTR-m-CsELqqX8u7lFNxZDWrWGJ9MDC0MZ8aKwZJzZ3ddyfCYWU4dmJ4y_Sx-H63QUB8oM5NzreM2n7p6zQHMWmuk8/s1600/sarawar1.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiyHvS8VMtE8vQbpl_999jDE114GbEXDnl2mW3QSomPWkcNoZFsMFKL2ybBU5rqmu81uGyh33pPcRcLdgwW4k5fiF-qGPkOu80jl_xuqv-5tjUQeBtHlVh00ngn_NJKFa3QrMs38Trrzoo/s1600/shahidan.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhw5fzoDaXYNAf-tQkCc6ZIYAT-08e1zQFL3Sc16foCSEEJGLaxrWgSX1gJXxs9EZxwzJebIkdll0c2AiH-KgtXaXud71OHK4eNYHL8hl4Js-dkD5zavPrtGIB-kfBR9EBNUfThipC1PEM/s1600/peshmarga.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6GScoWWodKoH1DcCloNtTUVzvdOV_Wb2H1tv5paW0LU3DpXGoPv7IyoajdVyneKVb0_vNJu96Dr6PbdWjem18nzOkGfGEGDQX3mf_b_XKAjXWf4WuaIlLLu6NatAf0JJHsNK5UyHMsQA/s1600/karikater.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhAeN7CRbm4krLN7ZyAZTqTk3IS_GG1H9fXZXIuJ5eJy5yjt3fN_0e8Qt2nibXKvz_9y13lgCDSL1j6aTo8fB4jFAmvJTg-nhIm-y1Juql31FsycdmwjLHJb6sbYMVxDB7dQTa_KCmxDK8/s1600/nawdaran.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiH2UM211g7CkZBZxwW0vp8SzM59x9RGVDcX4QCFxFLotN9nBx96ok7-JksgLSJvFhHuhIB2acjPKzAB_fVWI0OGydkzthgZE7Aw7_bk9NJwEWGSlhIpy1BWE3B41rN9vyRpFdAOdlWkow/s1600/kodi+rang.png
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg

9‏/6‏/2013

مەلا بەختیار: بە یەكێتی ناو یەكێتیی هەموو فاڵەكانمان دژی (ی.ن.ك) بەتاڵكردەوە

مەلا بەختیار پێشوازی لە ژمارەیەك لە كەمئەندامانی سەنگەری كۆمەڵەی پێشمەرگە كەمئەندامبووەكانی سەنگەر كردو لە دیدارێكیشدا رایگەیاند: بە یەكێتی ناو یەكێتیی، هەموو ئەو فاڵانەمان بەتاڵكردەوە، كە بۆ یەكێتیی دەگیرانەوەو بڕیاری سەربەخۆیی یەكێتیی نیشتمانیی- شمان سەلماندەوە.

لە سەرەتای ئەو دیدارەدا كە ئێوارەی ئەمڕۆ 8/6/2013 لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە سلێمانی و بەئامادەبوونی هەریەك لە شێركۆ شێخ نوری جێگری سكرتێرو بەكر سدیق كارگێڕی كۆمەڵەو جەبار كۆزەڕەقەیی سەرۆكی لقی سلێمانی، كۆمەڵەی پێشمەرگە كەمئەندامبووەكانی سەنگەرو ژمارەیەك لە كەمئەندامانی سەنگەری لقی سلێمانی كۆمەڵەكە بەڕێوەچوو، شێركۆ شێخ نوری بەناوی كەمئەندامی سەنگەرەوە پیرۆزبایی یادی (38) ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی و (37) ـەمین ساڵڕۆژی بەرپابوونی شۆڕشی نوێ‌-ی ئاڕاستەی ئەنجومەنی سەركردایەتی ‌و مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد.

دواتر لە وتەیەكدا پشتگیری كەمئەندامانی بۆ رێبازی روون و رەوای یەكێتیی دووبارەكردەوەو رایگەیاند: ناوهێنانی كەمئەندامانی سەنگەر (شەهیدانی زیندوو) لە وتارەكانیدا، بەمایەی هەتووانی زام و ساڕێژبوونی برینەكانیان دەزانن، ئەوەشی بەمایەی خۆشحاڵی و وەك رێزگرتن لە خەبات و ماندوبوون و قوربانیدانەكانی كەمئەندامان وەسفكرد لەلایەن هەڤاڵا لێپرسراوی دەستەی كارگێڕییەوە.

رونیشیكردەوە كە هەفتەیادی ئەمساڵی یەكێتیی نیشتمانیی، جگەلەوەی یادكردنەوەی دوو سەروەری گەورەن لە مێژووی گەلەكەماندا، بەهەمان شێوە دووپاتكردنەوەو سەلمێنەری راستی، پاراستنی یەكێتیی ناو یەكێتیی بوو بۆ سەرجەم كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان.

لە بەشێكی تری وتەكانیدا، شێركۆ شێخ نوری بەناوی سەرجەم كەمئەندامانی سەنگەرەوە، هیوای زوو چاكبوونەوەو گەڕانەوەی هەڤاڵا مام جەلال- یان بۆ كوردستان خواست.

لەلایەن خۆیەوە مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، وێڕای سوپاسی تایبەتی بۆ هەڵوێستی كەمئەندامانی سەنگەرو پەیامی پشتیوانیان بۆ رێبازی شۆڕشی نوێ‌ و یەكێتیی، رایگەیاند: سەردانەكەتان، ویژدانم ئاسوودە دەكات، چونكە ئێوە بەشێك لە جەستەی خۆتان بۆ ئازادی كوردستان و ئێستای كوردستان بەخشیوە، ئێوە شەهیدی زیندوون، شەهیدی زیندووش ئەوەندەی ویژدانی كار دەكات، بەرژوەندی و جەستەی كارناكات، هەر كاتێكیش حوكم بوو بەحوكمی ویژدان، پەرێزێكی سیاسی پاك دێتە ئاراوە.

لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی وتیشی: ئەم هاتن و پێزانینەی كەمئەندامانی سەنگەر بۆ هەوڵا و تەقەلاكانی هەڤاڵانیان لە مەكتەبی سیاسی، پێزانینی ویژدانتانەو لەبەرچاوی دەگرین.

راشیگەیاند: پێمخۆشە ئەوەش دووبارە بكەمەوە، ئەم هەفتە یادەی یەكێتیی، یادی هەڵسانەوە بوو، كە بەشێكی پەیوەندی بەو سیاسەتە راست و دروستەوە هەیە، كە یەكێتیی لەدوای 17 ی شوباتەوەو لە وێستگە جیاواز جیاوازەكانی دووساڵی رابردوودا، پەیڕەوی كردووە.

جەختیشیكردەوە كە بە یەكێتیی ناو یەكێتیی، هەموو ئەو فاڵانەمان بەتاڵكردەوە، كە بۆ پەرتەوازەیی یەكێتیی دەگیرانەوەو بڕیاری سەربەخۆیی یەكێتیی نیشتمانیی- شمان سەلماندەوە، لەو رووەشەوە سەركەوتن و پێشكەوتن و وەرچەرخان و گۆڕینی ستراتیجی كوردایەتی، وەك داهێنراوەكانی یەكێتیی، بەنمونە هێنایەوە و رایگەیاند: جارێكی تر‌و سەرلەنوێ‌ یەكێتیی- مان گەشاندەوە، ئەمەش ئۆباڵێكەو لە ئەستۆماندایە.

سەبارەت بە وتارەكانیشی، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی ئاماژەی بەوەشكرد و وتی: بەهیوام ئەم وتارانەی كە ئێوە هاتوون پیرۆزباییمان لێدەكەن و من شانازی پێوەدەكەم، دەبێتە مایەی خۆشحاڵی بۆ من كە ئێوە، وەك كەمئەندامانی سەنگەر، لە لقی سلێمانی یا لقەكانی تر، پێتانزانیوە‌و هەستانكردووە ئەم وتارانە، دەربڕینی ناخی ئێوەیە، دەربڕینی ویژدانی ئێوەیە، پاراستنی سەروەرییەكانی مێژووی یەكێتیی و شۆڕشەكەیە‌و ئەگەر تەنها هەستی پێكرابێت، ئەوە گەورەترین خەڵاتە بۆ ئێمە.