یه‌كێتی و پارتی و هه‌رسێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن (گۆڕان، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ) له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا چه‌ند كورسی به‌ده‌ست ده‌هێنن؟ كامیان له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست دێنن؟ ئایا هاوكێشه‌ی سیاسی پێچه‌وانه‌ی ئێستا ده‌بێته‌وه؟ خه‌ندان بۆچونی هه‌ر پێنج لایه‌نه‌كه له‌باره‌ی ژماره‌ی ئه‌و كورسییانه‌ی كه له هه‌ڵبژاردنی ئاینده‌دا به‌ده‌ستی ده‌هێنن و هاوكات هه‌وڵه‌كان بۆ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات ده‌خاته‌ڕوو.
ئارام شێخ محمه‌د ڕێكخه‌ری ژوری هه‌ڵبژاردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به خه‌ندان-ی راگه‌یاند: ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانمان له زیاد بوندایه، بۆیه زیاتر له‌و ژماره‌یه‌ی ئێستای كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی به‌ده‌ست ده‌هێنین، ڕێكخه‌ری ژوری هه‌ڵبژاردنی گۆڕان وتیشی: "به‌پێی ڕاپرسیه‌كانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌كه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا گۆڕان ده‌یباته‌وه و ده‌بێته هێزی یه‌كه‌م".
هاوكات خه‌سره‌و گۆران به‌رپرسی ده‌زگای هڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ خه‌ندان وتی: "له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا پارتی ده‌بێته هێزی یه‌كه‌م و یه‌كێتیش دووه‌م و پاشان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئینجا حزبه ئیسلامییه‌كان".
خه‌سره‌و گۆران ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: كه دۆخی پارتی له جاران باشتره و له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ئاینده‌دا زیاتر له و كورسییانه به‌ده‌ست ده‌هێنین كه له هه‌ڵبژاردنی پێشوو به‌ده‌ستمان هێنان.
ناوبراو ئه‌وه‌شی وت: به چ پێوه‌ر و ڕاپرسییه‌ك گۆڕان ده‌بێته هێزی یه‌كه‌م، وتیشی: "پێموایه ئه‌مه خه‌یاڵه" گۆران ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كورسییه‌كانی پارتی كه‌م ناكات.
هه‌ر له‌سه‌ر ژماره‌ی ده‌نگ و كورسییه‌كانی یه‌كێتی له‌م هه‌ڵبژاردنه چاره‌نوس سازه‌دا، شۆڕش ئیسماعیل لێپرسراوی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، بۆ خه‌ندان ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو، كه "دڵنیان ڕێژه‌ی كورسییه‌كانیان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌له‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان زیاتر ده‌بێت له‌جاران، چونكه یه‌كێتی له‌ڕووی جه‌ماوه‌رییه‌وه چووه‌ته ئاستێكی باشه‌وه".
شۆڕش ئیسماعیل وتیشی: "له‌م كورسییانه‌ی ئێستای په‌رله‌مان كه هه‌مانه ژماره‌یه‌كی زۆر زیاتر به‌ده‌ست ده‌هێنین، چونكه جه‌ماوه‌ری كوردستان متمانه‌یان به‌سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی یه‌كێتی هه‌یه، "به‌ڵام ناتوانین ڕێژه‌ی كورسییه‌كان دیاری بكه‌ین ".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: له دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆ له‌ده‌سه‌ڵاتدا روونادات و هاوكێشه‌ی سیاسی وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه.
لێپرسراوی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی وتی: "ده‌خوازین حكومه‌تی داهاتوو بنكه فراوان بێت و سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان تیایدا به‌شدار بن".
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان باس له‌وه ده‌كات به‌هۆی ئۆپۆزسیۆن بونییه‌وه یه‌كگرتوو ژماره‌ی كورسییه‌كانی زیاد ده‌بێت، وتیشی: "له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا 15 بۆ 17 كورسی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ده‌ست ده‌هێنین".
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی ده‌ڵێت، یه‌كه‌م هۆكاری زیادبونی كورسییه‌كانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی دوا كۆنگره‌ی یه‌كگرتوی ئیسلامی و ئاڵوگۆڕكردنی ده‌سه‌ڵات دووه‌م وه‌ك ئۆپۆزسیۆنێك كه به‌رده‌وام به‌رگری له مافه‌كانی هاوڵاتیان ده‌كات، سێیه‌م هه‌ڵویستمان له‌سه‌ر پرسه نیشتمانییه‌كان و هاوكات پرسی كورد له توركیا و ڕۆژئاوای كوردستان .
ناوبراو باس له‌وه‌ش ده‌كات: كه سه‌رجه‌م ڕێكخستنه‌كانی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان ئاماده‌كاری ته‌واویان بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه كردووه و ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنێكی شه‌فاف بكرێت، ئێمه دڵنیاین دوو حزبه ده‌سه‌ڵات داره‌كه‌ی كوردستان ده‌نگه‌كانیان كه‌م ده‌بێته‌وه له‌كاتێكداپه‌نا بۆ ساخته‌كاری نه‌برێت.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه كۆمه‌ڵی ئیسلامی ژماره‌ی كورسییه‌كان پێشبینی كراوه‌كان كه به‌ده‌ستی دێنن، ده‌خاته‌ڕوو، محمه‌د حه‌كیم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان به خه‌ندان-ی راگه‌یاند: به‌پێی ئه‌و به‌دواداچونانه‌ی كردومانه ڕێژه‌ی كورسییه‌كانمان بۆ 10 كورسی په‌رله‌مانی زیاد ده‌كات له‌ساڵی 2009 دا نزیكه‌ی 150 هه‌زار ده‌نگمان هێناوه و له‌ئێستاشدا كۆمه‌ڵی ئیسلامی گه‌شه‌كردنێكی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیوه ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئێستا گرتویه‌تیه‌به‌ر، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵ ده‌لێت "ئه‌م هه‌ڵبژاردنه سه‌نگی مه‌حه‌كه بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كان، ده‌بێت چاوه‌ڕێی موفاجه‌ئه بین".