تازەترین هەواڵ
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhcIDu1TlR6t-3ahp2Foij1Lu4SCA81iy_v_exjmiXf9f_8Cn6IHZTR-m-CsELqqX8u7lFNxZDWrWGJ9MDC0MZ8aKwZJzZ3ddyfCYWU4dmJ4y_Sx-H63QUB8oM5NzreM2n7p6zQHMWmuk8/s1600/sarawar1.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiyHvS8VMtE8vQbpl_999jDE114GbEXDnl2mW3QSomPWkcNoZFsMFKL2ybBU5rqmu81uGyh33pPcRcLdgwW4k5fiF-qGPkOu80jl_xuqv-5tjUQeBtHlVh00ngn_NJKFa3QrMs38Trrzoo/s1600/shahidan.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhw5fzoDaXYNAf-tQkCc6ZIYAT-08e1zQFL3Sc16foCSEEJGLaxrWgSX1gJXxs9EZxwzJebIkdll0c2AiH-KgtXaXud71OHK4eNYHL8hl4Js-dkD5zavPrtGIB-kfBR9EBNUfThipC1PEM/s1600/peshmarga.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6GScoWWodKoH1DcCloNtTUVzvdOV_Wb2H1tv5paW0LU3DpXGoPv7IyoajdVyneKVb0_vNJu96Dr6PbdWjem18nzOkGfGEGDQX3mf_b_XKAjXWf4WuaIlLLu6NatAf0JJHsNK5UyHMsQA/s1600/karikater.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhAeN7CRbm4krLN7ZyAZTqTk3IS_GG1H9fXZXIuJ5eJy5yjt3fN_0e8Qt2nibXKvz_9y13lgCDSL1j6aTo8fB4jFAmvJTg-nhIm-y1Juql31FsycdmwjLHJb6sbYMVxDB7dQTa_KCmxDK8/s1600/nawdaran.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiH2UM211g7CkZBZxwW0vp8SzM59x9RGVDcX4QCFxFLotN9nBx96ok7-JksgLSJvFhHuhIB2acjPKzAB_fVWI0OGydkzthgZE7Aw7_bk9NJwEWGSlhIpy1BWE3B41rN9vyRpFdAOdlWkow/s1600/kodi+rang.png
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg

18‏/6‏/2013

مەكتەبی سیاسی: سەرۆك مام جەلال سەرۆكی لیستی یەكێتی دەبێت لەهەڵبژاردندا

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رێوشوێنەكانی دیاریكردن‌و هەڵبژاردنی كاندیدەكانی یەكێتی، بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان‌و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان تاوتوێكردو، راشیگەیاند: "سەرۆك مام جەلال سەرۆكی لیستی یەكێتی دەبێت لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا".

ئێوارەی ئەمڕۆ 2013/6/17،  كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی بەڕێوەچوو كە بۆ بەرنامە‌و رێوشوێنی یەكێتی لە هەڵبژاردنی داهاتوودا تەرخانكرا بوو، تێكڕای بڕگەكانی پرۆژەی دەزگای هەڵبژاردن لەبارەی هەڵبژاردنەوە، كە لەلایەن شۆڕش ئیسماعیل بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنەوە، باسكرا، تاوتوێكران‌و بڕیاردرا كە رێوشوێنەكانی دەزگای هەڵبژاردن‌و مەكتەبی رێكخستن لەسنووری مەڵبەندەكاندا بۆ دیاریكردنی كاندیدەكانی یەكێتی دایانناوە، بەهەندێك پێوەری تازەوە لەلایەن مەكتەبی سیاسییەوە، جێبەجێ بكرێت.

بەپێی پێوەرەكانی دیاریكردنی كاندیدەكانی یەكێتی، بۆ هەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان‌و ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێم، لەسنووری هەر مەڵبەندێكی یەكێتیدا، هەموو ئۆرگانەكانی یەكێتیی دەچنە ناو بازنەی راپرسی جەماوەرو ئەندامی رێكخستن‌و ئۆرگانەكانی تر لەسنوری مەڵبەندەكان بۆ بەشداریكردن لەهەڵبژاردن‌و دیاریكردنی كاندیدەكانی یەكێتی. هەموو كاندیدەكانیش بە هەڵبژاردن‌و راپرسی ئازاد لەسەر زەمینەی هەلی یەكسان بۆ پاڵێوراوان، لەسنووری بازنە دیاریكراوەكاندا، بۆ لیستەكەی یەكێتی دەپاڵێورێن.

شایانی باسە، مەكتەبی سیاسی بڕیاریدا كە دوو كاندیدی پەرلەمانی كوردستان بۆ پارێزگای كەركوك، كاندیدێك بۆ خانەقین‌و كاندیدێكیش بۆ ئێزدیان، هەروەها یەك كاندیدیش بۆ فەیلییەكان تەرخان بكرێ‌.

كۆبوونەوەكە، هەروەها لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی دیاریكرد بەسەرۆكایەتی مەلا بەختیار، بەرپرسی دەستەی كارگێڕی كە بە تێكڕایی پێكدێت لە 11 هەڤاڵی كارگێڕو مەكتەبی سیاسی‌و سەركردایەتی‌و ئەنجومەنی ناوەندو مەكتەبی دارایی‌و رێكخراوە دیموكراتییەكان‌و ژنان.

مەكتەبی سیاسی موژدەی ئەوەی بە دۆستان‌و لایەنگرانی یەكێتی‌و خەڵكی كوردستانیش دا، كە سەرۆكی لیستی یەكێتی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا سەرۆك مام جەلال دەبێت.

داواشی لەهەموو ئۆرگان‌و مەكتەب‌و مەڵبەندەكانی یەكێتی كرد هەر لە ئێستاوە بەگیانی تیم‌و گیانی هەڤاڵانەی یەكێتییەوە، كە لە هەفتەیادی یەكێتیدا نواندیان، خۆیان بۆ نەبەردی دیموكراسی هەڵبژاردن سازبدەن.

لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی یەكێتیش، سبەینێ‌ 2013/6/18، یەكەمین كۆبوونەوە ئەنجام دەدات بۆ بەرنامەدانان‌و چۆنێتی جێبەجێكردنی بڕیارەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی‌و مەكتەبی سیاسی.