به‌سه‌رپه‌رشتی مه‌لا به‌ختیار لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن دووه‌م
كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامداو وێڕای پێداچوونه‌وه‌و بڕیاردان
به‌ڕاسپارده‌كانی یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه، لیژنه‌كه خوێندنه‌وه‌ی بۆ
ئه‌جێنده‌و خاڵه پێشنیازكراوه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه كرد‌و دوای تاوتوێكردن و
ته‌ته‌ڵه‌كردنی سه‌رجه‌م خاڵ و پێشنیازه‌كانیش، به‌ته‌واوی ده‌نگی
ئه‌ندامان بڕیاری پێویستیان له‌باره‌وه دراو هاوكات له‌نێو كاندیده‌كاندا
كاندیدێكی بۆ كاكه‌ییه‌كان و كاندیدێكیشی بۆ خاوه‌ن پێداویستییه
تایبه‌ته‌كان ته‌رخانكرد.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ 20-6 له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، مه‌لا به‌ختیار سه‌رۆكی لیژنه‌كه دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی ئه‌جێندای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی به‌خاڵ خسته‌ڕوو له‌باره‌ی هه‌ریه‌كه‌شیانه‌وه، رونكردنه‌وه‌و ئامانجه‌كانی شیكرده‌وه‌و راشیگه‌یاند: هه‌ڵبژاردن ململانێیه له‌پێناو باشترینه‌كاندا نه‌ك دوژمنایه‌تیدا، بۆیه یه‌كێتیی له‌سه‌ر بنه‌مای كاردانه‌وه‌و هه‌ڵه‌ی هیچ لایه‌ك بڕیار نادا‌و به‌رنامه داناڕێژێ.
له‌درێژه‌ی كۆبوونه‌كه‌شیدا، لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن پاش ئه‌وه‌ی گفتوگۆی تێروته‌سه‌ل و بیروڕای پێویست سه‌باره‌ت به‌هه‌ریه‌كێك له‌بڕگه‌كانی پرۆژه‌كه‌ی مه‌كته‌ب رێكخستن و ده‌زگای هه‌ڵبژاردن ئاڵوگۆڕ كرد، بڕیاردرا كه رێوشوێنه‌كانی ده‌زگای هه‌ڵبژاردن و مه‌كته‌بی رێكخستن له‌باره‌ی رێوشوێنه‌كانی دیاریكردن و هه‌ڵبژاردنی كاندیده‌كانی یه‌كێتی، بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك به‌رنامه‌ی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن دوای ده‌وڵه‌مه‌ندكردنیان له‌سنوری مه‌ڵبه‌ندو بازنه‌كاندا جێبه‌جێ بكرێت.
هاوكات سه‌رنجی پێویستیش سه‌باره‌ت به‌شێوه‌و پێوه‌رو جۆری به‌رنامه‌ی گشتی و تایبه‌تی بازنه‌كان، پێویستییه‌كانی چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن به‌گشتی و له‌سنوری بازنه‌كان به‌تایبه‌تی، پێویستی لێكۆڵینه‌وه له‌تایبه‌تمه‌ندێتی كاندیده‌كان و ئه‌ركه‌كانی ناو بازنه‌كان و مه‌سه‌له‌ی كۆتای ژنان، جه‌ختی لێكرایه‌وه‌و مافی ئازاد‌و سه‌ربه‌ستی خۆهه‌ڵبژاردنی هه‌ر كاندیدێكیش خرایه‌ڕوو، هه‌روه‌ك رێنمایی پێویستیش له‌باره‌ی، مه‌رج و پره‌نسیپه گشتییه‌كان و ئاڵوگۆڕكردنی بۆچوونه‌كان و چۆنێتی جێبه‌جێكردنیان به‌بێ ده‌ستێوه‌ردانی ئۆرگانه‌كانی سه‌ره‌وه راگه‌یه‌ندرا.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌داو هاوكات له‌گه‌ڵ جه‌ختكردنه‌وه بۆ ره‌چاوكردنی پسپۆڕ بۆ ئه‌و چه‌ند لیژنه‌یه‌ی په‌رله‌مان كه پێویستیان به‌پسپۆڕو خاوه‌ن بڕوانامه هه‌یه، له‌هه‌ڵبژاردنی سنوری بازنه‌و مه‌ڵبه‌نده‌كاندا، له‌نێو كاندیداكانی یه‌كێتیی-دا، هاوكات لیژنه‌كه به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاریدا دوو كاندیدی په‌رله‌مانی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی كاندیده‌كانیدا كاندیدی تایبه‌ت بۆ كاكه‌ییه‌كان و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان ته‌رخان بكرێت.