سه‌رۆك مام جه‌لال نامه‌یه‌كی له ده‌وڵه‌تی سه‌رۆك وه‌زیر نوری
مالكی-یه‌وه پێگه‌یشت و تیایدا خۆشحاڵی نیشانده‌دات له ئاست ئه‌و
هه‌واڵانه‌ی كه له تیمی پزیشكانه‌وه پێیان ده‌گات و ئاماژه‌ن بۆ باشبونی
ته‌ندروستی به‌ڕێزیان، داوایشیكردوه كه سه‌رۆك تاڵه‌بانی به زویی
بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵات، بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانی و بینینی رۆڵی خۆی له
بنیاتنانی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌دا.
له‌و نامه‌یه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیر ئاماژه‌یكردوه بۆ جێ ده‌ستی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌پرۆسه‌ی سیاسی و ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ی كه به‌ڕێزیان هه‌یه‌تی له‌دڵ و ده‌رونی عیراقییه‌كاندا.
ئه‌مه‌ش ده‌قی نامه‌كه‌یه:
"فه‌خامه‌تی سه‌رۆك كۆمار به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی
سڵاوی خواتان لێ بێت..
شادمانین له ئاست هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه پێمان ده‌گات له‌لایه‌ن تیمی پزیشكیتانه‌وه ده‌رباره‌ی باشبونی ته‌ندروسیتان.
ئه‌ی فه‌خامه‌تی سه‌رۆك، نزا‌و پاڕانه‌وه‌مان زیاتر ده‌بێت بۆتان به‌ئامانجی هه‌رچی زوتر چاكبونه‌وه‌تان و له‌شساغی و سه‌لامه‌تیتان بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو گه‌له‌كه‌ت و عیراقی نیشتمانت و راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانت و بینینی رۆڵی خۆت له‌بنیاتنانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌وڵه‌ته كه دیكتاتۆریی و تائیفیی و تیرۆر و به‌عس وێرانیان كردوه.
جێ ده‌ستێكی جوانتان بۆ خۆتان له پرۆسه‌ی سیاسیی نه‌خشاندوه و خۆشه‌ویستیت له‌دڵی عیراقییه‌كانداو بۆ خۆتان جێكردوه‌ته‌وه، داوای له‌شساغی و سه‌لامه‌تی و به‌زویی گه‌ڕانه‌وه‌ت بۆ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه كاربكه‌ین له پێناوی ته‌واوكردنی كاروانی بنیاتنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و به‌هێزكردنی ده‌وڵه‌ت و پایه‌كانی به‌رگریی، تا هه‌موو عیراقییه‌كان له سایه‌یدا به‌خته‌وه‌ر بن و هه‌موو رێگریی و به‌ربه‌سته‌كان و ئه‌و نه‌ریت و ره‌فتاره ناشرینانه قه‌ڵاچۆ بكرێن و بتوێنه‌وه كه به‌عس بۆی جێهێشتون و تائیفیی و تیرۆریسته تازه‌كانیش درێژه‌ی پێ ده‌ده‌ن.
له ه‌زدان ده‌پاڕێینه‌وه له‌شساغ و سه‌لامه‌ت بیت و به‌زوییش بگه‌ڕێیته‌وه.
به خواتان ده‌سپێرم .
نوری مالكی
سه‌رۆك وه‌زیری كۆماری عیراق"