به‌ئاماده‌بوونی
مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی و سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و هه‌رێم كه‌مال ئاغا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و
ئه‌ندام و كادرانی مه‌ڵبه‌ندی دهۆك و ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتیی و لێپرسراوانی
حزبی و حكومی و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌دۆستان و لایه‌نگرانی یه‌كێتیی
له‌شاره‌كه، رۆژی 2/6 له‌شاری دهۆك، ئاهه‌نگی ساڵیادی دامه‌زراندنی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا مه‌لا به‌ختیار
وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی وته‌كه‌یه‌تی:-
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز
كه‌سوكاری شه‌هیدان
هه‌ڤاڵانی
یه‌كێتیی، میوانانی سی و هه‌شته‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی و
سی‌و حه‌وته‌مین ساڵڕۆژی به‌رپابوونی شۆڕش، رێگه‌م بده‌ن به‌ناوی
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی، له‌جیاتی خۆم و هه‌ڤاڵ
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، كه پێمانخۆشبوو، له‌سه‌رداوه‌تی هه‌ڤاڵ هه‌رێم
و هه‌ڤاڵانی مه‌ڵبه‌ند، به‌شداری ئه‌م ئاهه‌نگه‌تان بكه‌ین، رێمبده‌ن
كه سوپاستان بكه‌ین بۆ ئاماده‌بوونتان له‌هه‌موو شار‌و شارۆچكه‌كانی
پارێزگای دهۆك، له‌هه‌موو دێهاته‌كان. چاومان لێ‌بوو له‌ڕێگه، به‌سه‌دان
ئۆتۆمبێل، لاوی یه‌كێتیی، كچ و كوڕی یه‌كێتیی، ژن و پیاوی یه‌كێتیی،
به‌جۆش و خرۆشه‌وه به‌ره‌و ئه‌م یاریگایه‌ی یادكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی و
شۆڕش ده‌هاتن. له‌ڕاستیدا، هیچمان پێ نییه ته‌نها ئه‌وه‌نده بڵێین، كه
سوپاستان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌م هه‌سته‌تان، بۆ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌تان، بۆ ئه‌م جۆش
و خرۆشه‌تان، بۆ یه‌كێتییه‌كه‌تان، بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستانه‌كه‌تان.
ئاماده‌بووان
به‌نده، كۆتایی مانگی
هه‌شت، یاسه‌ره‌تای مانگی نۆی ساڵی (١٩٧٦) بۆیه‌كه‌مینجار، له‌سه‌ر داوای
شه‌هید ئیبراهیم عه‌زۆ هاتمه دهۆك، نامه‌كه‌ی به‌یه‌كێك
له‌پێشمه‌رگه‌كان به‌ناوی (عیسا عه‌بدال) ناردبوو بۆ شه‌هید شازاد صائب و
گه‌یاندییه ئێمه‌و هاتینه ئێره، بۆئه‌وه‌ی بزانین چۆن په‌یوه‌ندی ئێره‌و
ناوچه‌كانی تری كوردستان به‌یه‌كه‌وه ببه‌ستین. به‌هه‌زار هه‌واڵپرسین،
ئه‌دره‌سی ماڵی كاك عیسا عه‌بدال-مان دۆزییه‌وه، به‌داخه‌وه،
ئێواره‌كه‌ی كه بڕیار وابوو، بۆ شه‌وه‌ی بڕۆم بۆلای ئیبراهیم عه‌زۆ،
به‌داخه‌وه دره‌نگانێكی ئه‌و ئێواره‌یه زانیمان، كه ئیبراهیم عه‌زۆو
هه‌ڤاڵه‌كانی په‌لامار دراون. به‌په‌لاماردانیان و شه‌هیدكردنیان، بێگومان
گورزێكی كوشنده له‌یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ناوچه‌كانی بادینان
وه‌شێنرا. به‌ڵام یه‌كێتیی و شۆڕشی نوێ، سه‌ركردایه‌تی و پێشمه‌رگه
قاره‌مانه‌كانی یه‌كێتیی، درێژه‌یان به‌ڕێگه‌ی ئیبراهیم عه‌زۆدا،
به‌رده‌وام بوون له‌خه‌بات، دوای عه‌زۆ، له‌قه‌ندیله‌وه پێشمه‌رگه
سه‌ریهه‌ڵدا، له‌سورێن، سوركێو، كێوه‌ڕه‌ش، هه‌ورێ، به‌مۆ، شنروێ،
هه‌ورامان، خۆشناوه‌تی، زراره‌تی، شینكایه‌تی، دۆڵی جافایه‌تی،
قه‌راغ، گه‌رمیان و شاره‌زور، له‌هه‌موو ناوچه‌یه‌كی كوردستان، هه‌زاران
ئیبرایم عه‌زۆ دروستبوو.
ئێستاش كه هاتووین، ده‌بینین له‌پۆلێك
شه‌هیدی غه‌در لێكراوه‌وه، ده‌بینین ئێستا له‌یادی 38 ساڵه‌ی
دامه‌زراندنی یه‌كێتی و 37ساڵه‌ی به‌رپابوونی شۆڕش، هه‌زاران كه‌س،
ئه‌وه‌نده‌ی توانیویانه ئاماده‌ی ئاهه‌نگه‌كه بن، ئه‌مه هه‌مووی
به‌ری ره‌نجی شه‌هیده‌كانمانه، خوێنی رژاوی شه‌هیده‌كانمانه، كه
یه‌كێتیان گه‌یاندۆته ئه‌م قۆناغه. قۆناغێك، كه هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست ئێستا له‌خه‌باتی به‌دیهێنانی دیموكراسیدایه‌و هه‌موو
به‌شه‌كانی كوردستانیش له‌رزگاربوون و به‌دیهێنانی مافی چاره‌نوسدایه.
ئاماده‌بووان
ئه‌گه‌ر
رانیه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له5ی ئازاردا راپه‌ڕی و كرا به‌ده‌روازه‌ی
راپه‌ڕین، ئه‌وا له38ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیدا پێشنیاز ده‌كه‌م،
بادینان بكرێت به‌ده‌روازه‌ی شه‌هیدانی شۆڕشی نوێ. شایسته‌یه‌تی،
چونكه هه‌میشه له‌سه‌نگه‌ر و له‌خه‌بات و له‌قوربانیداندا بون و
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئه‌گه‌ر له‌ناوچه‌یه‌كدا قه‌رزار بێت‌و
نه‌یتوانی بێت تائێستا وه‌ك پێویست خزمه‌تی خه‌ڵك بكات، تێكڕا قه‌رزاری
ناوچه‌كانی بادینانین.
دڵنیابن، كه یه‌كێتیی حزبێكی ئێجگار
به‌وه‌فایه‌و ده‌توانێت قه‌ره‌بووی قه‌رزارییه‌كه‌ی بۆ خه‌ڵكی
به‌شه‌ره‌فی ئه‌م ناوچه‌یه بكاته‌وه، دڵنیابن له‌وه.
ئاماده‌بوان
له‌كاتێكدا
ئه‌م یاده ده‌گێڕین، یادی حزبێك، یه‌كێتییه‌ك، شۆڕشێك، كه ده‌شێت
به‌شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌وه، به‌شانازییه‌كی گه‌وره‌وه،
به‌سه‌ربه‌رزییه‌كی گه‌وره‌وه شوناسی شۆڕشگێڕێتی راسته‌قینه، له‌و
شۆڕشه وه‌ربگیرێت. یه‌كێتیی نیشتمانیی، ته‌نها دامه‌زراندنی حزب
نه‌بوو، ته‌نها گۆڕینی رۆژی ئومێد، به‌دوارۆژی ئومێد نه‌بوو، یه‌كێتی
ته‌نها هه‌ره‌سی به‌هه‌ره‌س نه‌هێنا، یه‌كێتیی شوناسه‌كه‌ی
له‌كۆڵنه‌داندا بوو هه‌تا سه‌ركه‌وتن. هیچ قۆناغێك له‌قۆناغه سه‌خته‌كانی
خه‌بات، هیچ قوربانییه‌ك له‌قوربانییه‌كان، كاره‌ساتێك له‌كاره‌ساته‌كان،
هیچ جۆره سه‌پاندنی ته‌عریب، ته‌رحیل، ته‌بعیس، ته‌هجیر، گۆڕینی
ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، گۆڕینی یاساكان، داغانكردنی شه‌ش قه‌زا، بیست و
هه‌شت ناحیه له‌كوردستان، پێنج هه‌زار گوند ته‌ختی خاك كرا، ئینجا
شه‌ڕی عیراق ئیران هه‌بوو یانه‌بوو، وه‌ستێنرا یانه‌وه‌ستێنرا، رێككه‌وتن
كرا یا نه‌كرا، نێوانیان تێكچوو یاتێكنه‌چوو، هه‌رچی له‌م رووداوانه
روویاندابێ، هه‌ر كاره‌ساتێك سه‌پێنرابێ، هه‌رجۆره چه‌كێكی كیمیایی
به‌كارهێنرابێ، كام چه‌كی دوژمن قورس بووبێت، كام فڕۆكه‌ی مه‌رگچێن
بووبێ، كام زرێپۆشه‌ی كۆمه‌ڵكوژ بووبێت، چ چه‌كێكی دڕنده‌ی دوژمنان
به‌كارهاتبێ، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، یه‌كێك بووه له‌و هێزانه‌ی
كه له‌پێشه‌وه‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی خه‌بات، دروشمی نه‌سره‌وتن تا
سه‌ركه‌وتنی هه‌تا راپه‌ڕین گه‌یاند.
ئاماده‌بووان
ئه‌گه‌ر
له‌دوای روخانی كۆماری مه‌هاباد، دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی
كوردستان، پێویستییه‌كی مێژوویی بوبێت و بوو، ئه‌وا له‌دوای
رێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر، دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان،
چاره‌نوسساز بوو.
چاره‌نوسساز سه‌باره‌ت نه‌ك به‌گه‌لی
كوردستان له‌باشور، به‌ڵكو سه‌باره‌ت به‌هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌هه‌موو
به‌شه‌كانی كوردستان و سه‌باره‌ت به‌خه‌باتی دیموكراسی له‌سه‌رانسه‌ری
عیراق و ئه‌وه ئه‌نجامه‌كانیشی ده‌ركه‌وتن. به‌بێ یه‌كێتیی سه‌دام
نه‌ده‌ڕوخا، به‌بێ یه‌كێتیی پشتیوانییه‌كانی به‌شه‌كانی كوردستان
نه‌ده‌كرا. به‌بێ یه‌كێتیی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ئۆرگانیكییه‌ی له‌نێوان
به‌شه‌كانی كوردستان هه‌یه، ئاسان نه‌ده‌بوو بێته‌دی و به‌بێ یه‌كێتیی
ئه‌و ئاست و پێشكه‌وتنه دیموكراسیی و ئازادی و مه‌ده‌نییه‌ی هاتۆته
دی، مه‌حاڵ بوو بێته‌دی. بۆیه یه‌كێتیی نیشتمانیی چاره‌نوسساز بوو بۆ
به‌رگری، چاره‌نوسساز بوو بۆ گۆڕینی نائومێدی به‌ئومێد، چاره‌نوسساز
بوو بۆئه‌وه‌ی ده‌ستپێبكات و كۆڵ نه‌دا، چاره‌نوسساز بوو بۆ ئه‌وه‌ی
ستراتیجی خه‌باتی چه‌كداری بگۆڕێت به‌راپه‌ڕین، چاره‌نوسساز بوو
بۆئه‌وه‌ی ئۆتۆنۆمی له‌چاڵه به‌فری زه‌مانه بنێت و بیكات به‌فیدراڵ،
چاره‌نوسساز بوو بۆ ئه‌وه‌ی مه‌جلیسی ته‌شریعی و ته‌نفیزی بكات،
به‌په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، چاره‌نووسساز بوو
بۆئه‌وه‌ی كوردستان بكات به‌یه‌كێك له‌جوانترین ناوچه‌كانی دیموكراسی
له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستداو به‌رده‌وامیشه هه‌تا ئێستا.
ئاماده‌بووان
ئێستا
كه 38 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی یه‌كێتیی-دا تێده‌په‌ڕێت، هێشتا
یه‌كێتیی له‌ڕێگه‌ی خه‌باتدا به‌رده‌وامه، هێشتا راپه‌ڕاندنی
ئه‌ركه‌كانی زۆری ماوه، یه‌كێتیی ئامانجێتی، دیموكراسی هه‌م
به‌ته‌واوه‌تی له‌كوردستان، هه‌م له‌عیراق بێته‌دی، یه‌كێتیی
ئامانجێتی، به‌شه‌كانی كوردستان رزگاربن، مافی چاره‌نوسیان به‌دیبهێنن.
یه‌كێتیی ئامانجێتی، یه‌كسانی كۆمه‌ڵایه‌تی، كه ده‌كاته
سۆشیالیزمێكی واقیعی له‌كوردستاندا به‌دیبێت، یه‌كێتیی ئامانجێتی
مه‌ده‌نییه‌ت به‌دیبێت، یه‌كێتیی ئامانجێتی، یه‌كسانی ژن و پیاو
به‌دیبێت، یه‌كێتیی ئامانجێتی، پرۆگرامی په‌روه‌رده بكرێته هاوچه‌رخ و
دڵنیایی ته‌ندروستی به‌ته‌واوه‌تی جێبه‌جێبكرێت و هه‌موو خه‌وه‌كانی
مرۆڤ، ئازادییه‌كانی مرۆڤ و كۆمه‌ڵی كورده‌واری به‌دیبێت. بۆیه ئێستا
كاروانی خه‌بات به‌رده‌وامه و گه‌لێك له‌ئامانجه دوور‌و نزیكه‌كانمان
ماوه به‌دیبێت.
ئاماده‌بووان
خۆتان ده‌زانن،
یه‌كێتیی حزبێكی قاڵ و قوڵه، له‌خه‌بات، له‌كۆڵنه‌دان، له‌چۆنێتی رچه
شكاندنه‌كان و راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه قورسه‌كان. بێگومان فه‌زڵی یه‌كه‌م،
شانازی یه‌كه‌م، سه‌ربه‌رزی یه‌كه‌م، بۆ ئه‌م فێرگه سیاسی
كوردایه‌تییه نوێیه‌ی له‌كوردستاندا هه‌یه‌و بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و
ئامانجانه‌ی تائێستا به‌دیهاتوون، بێگومان شانازی یه‌كه‌م بۆ گه‌وره‌و
سه‌روه‌رمان، جه‌نابی مام جه‌لال ده‌گه‌ڕێته‌وه.
بۆ جه‌نابی
مام جه‌لال وه‌ك بیرمه‌ندێك، بۆ جه‌نابی مام جه‌لال وه‌كو یه‌كێك
له‌هه‌ڵكه‌وتووترین رابه‌رانی دیموكراسی له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست،
بۆجه‌نابی مام جه‌لال كه دووربین بووه له‌سیاسه‌ت، دووربین بووه
له‌به‌رده‌وامی خه‌بات، دووربین بووه له‌چۆنێتی سه‌ركه‌وتن و
په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسیه‌كانی له‌گه‌ڵ ته‌واوی وڵاتانی دنیا‌و
ناوچه‌كه‌ش.
بۆیه به‌ناوی هه‌مووتانه‌وه، خه‌ڵكی دهۆكی
ده‌لال و هه‌موو ئه‌وناوچانه‌ی ته‌شریفتان هێناوه بۆ ئێره، به‌ناوی
یه‌كه به‌یه‌كه‌تانه‌وه، كه دڵنیام ئێستا له‌ناختاندا، له‌هه‌ستانداو
له‌هه‌ڵوێستاندا، قبوڵتانه به‌ناوی هه‌مووتانه‌وه، خۆشه‌ویستی
هه‌مووتان لێره‌وه كۆده‌كه‌مه‌وه‌و لێره‌وه بینێرم بۆ به‌رلین و بڵێم
جه‌نابی مام جه‌لال، ئه‌مه خۆشه‌ویستی هاوڕێكانی ئیبرایم عه‌زۆ-یه
بۆتۆ.
لێره‌ش وه‌ك چۆن له‌رانیه، وه‌ك چۆن له‌هه‌ولێر، وه‌ك چۆن
له‌كه‌ركوك‌و سلێمانی و گه‌رمیان، وه‌كو چۆن له‌هه‌ڵه‌بجه‌و خانه‌قین،
مام-مان دڵنیاكرد، مام دڵنیابه یه‌كێتییه‌كه‌ت ئه‌و یه‌كێتییه‌یه كه
ئاواتت پێیخواستووه، مام یه‌كێتیی ناو یه‌كێتییه‌كه‌ت، پته‌وه،
تۆكمه‌یه، كاریگه‌ره، به‌پێچه‌وانه‌ی ناحه‌زان، ئێستا یه‌كێتیی ناو
یه‌كێتیی زاڵه، نه‌ك په‌رشوبڵاوكردنی یه‌كێتی وه‌كو خه‌ونیان
پێوه‌ده‌بینی. ئه‌وه خه‌وه نه‌ما، كه یه‌كێتیی ناو یه‌كێتیی مه‌ترسی
له‌سه‌ر بێت، باوه‌ڕموایه ئه‌وه‌شمان سه‌لماند، پڕوپاگه‌نده‌یه‌ك هه‌بوو،
پارو پێرار، كه گوایه یه‌كێتیی سه‌ربه‌خۆیی بڕیاری سیاسی
له‌ده‌ستداوه، باوه‌ڕموایه توانیمان له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا، ئه‌و
پڕوپاگه‌نده‌یه وه‌كو كۆمیدیایه‌ك پیشانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان
بده‌ین. وه‌كو پێكه‌نینێك پیشانی خه‌ڵكی كوردستان بده‌ین و ئێستا
یه‌كێتیی بڕیاریداوه، كه به‌لیستی سه‌ربه‌خۆ دابه‌زێته
هه‌ڵبژاردنه‌كان، بڕیاریداوه به‌لیستی نیمچه كراوه، هه‌تا هه‌م سه‌نگی
یه‌كێتیی و هه‌م سه‌نگی كه‌سانی تێكۆشه‌ر و ناسراو، له‌یه‌ك لیستدا،
له‌هه‌ڵبژاردن و كێبركێیه‌كی ئازادی شه‌فافی پاكدا، دابه‌زینه
مه‌یدانه‌كانی هه‌ڵبژاردن، هه‌روه‌ها یه‌كێتیی بڕیاریداوه كه ده‌ستور،
نوسین و په‌سه‌ندكردنی ده‌ستور، ئه‌ركێكی مێژووییه، ئه‌ركێكی ته‌كتیكی
نییه، به‌ڵكو ده‌ستور ستراتیجی هه‌موو ستراتیجه‌كانه، دایكی
یاساكانه، بۆیه یه‌كێتیی دوای خوێندنه‌وه‌یه‌كی قووڵ، دوای رامان و
له‌سه‌ر وه‌ستانێكی هه‌مه‌لایه‌نه، بڕیارماندا كه ده‌ستور به‌سازانی
نیشتمانیی و به‌گه‌ل په‌سه‌ند، بكرێت به‌ده‌ستووری هه‌میشه‌یی
كوردستان.
واتای سازانی نیشتمانی لای ئێمه مانای چییه؟
مانای ئه‌وه‌ی گفتوگۆیه‌كی دیموكراسی، عه‌قلانی، لۆژیكی، واقیعی
ده‌ستپێبكه‌ین له‌سه‌ر به‌ندو بڕگه‌كانی ده‌ستور، له‌نێوان یه‌كێتی و
پارتی هاوپه‌یمان، یه‌كێتیی و پارتی و ئۆپۆزسیۆن و ته‌واوی حزبه‌كان،
دوای پرۆسه‌یه‌ك له‌گفتوگۆ له‌سه‌ر چی ده‌سازێین، ئه‌وه سازانی
نیشتمانییه له‌لای ئێمه. ئه‌نجامی رای گشتی حزبه‌كان و رای گشتی
چی ده‌بێت، ئه‌وه ئه‌وه سازانی نیشتمانییه له‌لای ئێمه‌و ئه‌وه‌ش
بڕیارمانه. هه‌روه‌ها هه‌یه چاوه‌ڕوانه، یان به‌نیازه، یان پێوایه،
لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، لای تریش هه‌یه، ماوه‌یه‌ك له‌هه‌وڵی
ئه‌وه‌دان وا له‌یه‌كێیتی بكه‌ن، كه یه‌كێتیی به‌دابڕاوی
له‌هاوپه‌یمانی ستراتیجی بڕیاره‌كانی بدات. به‌بڕوای خۆیان ئه‌گه‌ر
یه‌كێتیی ئه‌م بڕیاره بدات، هه‌موو هاوكێشه‌كان ده‌گۆڕێ. بێگومان ئێمه
رێزمان بۆ چۆنێتی بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه هه‌یه، به‌ڵام وه‌كو
چۆن ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ی ده‌كران، گوایه یه‌كێتیی بڕیاری سه‌ربه‌خۆی
سیاسی له‌ده‌ستدابێت، به‌پێكه‌نین كۆتایمان به‌وه‌هێناو سه‌لماندمان
یه‌كێتیی چه‌ند سه‌ربه‌خۆیه، له‌بڕیاری خۆیداو چه‌ند نیشتمانپه‌روه‌ره‌و
چه‌ند ده‌ستپێوه‌گرتووی كوردایه‌تییه، ئێستاش ده‌ڵێین ئێمه یه‌كێتیی
نیشتمانین، ئه‌زموونێكی دوور‌و درێژمان هه‌یه، له‌كاتێكدا ده‌ڵێین
سه‌ربه‌خۆین له‌بڕیاردا، سه‌ربه‌خۆین له‌دابه‌زاندنی لیستدا، له‌گه‌ڵ
سازانی نیشتمانین، به‌ڵام له‌م لاشه‌وه هاوپه‌پمانی ستراتیجی
تێكناده‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌زانین، یه‌كێتیی و هه‌ڤاڵانی پارتی،
له‌دوا ئه‌نجامدا ده‌گه‌ینه ئه‌نجام، بۆئه‌وه‌ی بتوانین ده‌ستورێكی گه‌ل
په‌سه‌ند ببه‌ینه پێشه‌وه‌و بڕیارێكی واناده‌ین، كه سه‌نگه‌رێك له‌ملا
به‌هێز بكه‌ین، سه‌نگه‌رێكی مێژوویی له‌ولا لاواز بكه‌ین، هه‌رگیز
بڕیاری واناده‌ین.
بۆیه ئه‌م هاوسه‌نگییه له‌نێوان
سه‌ربه‌خۆیی بڕیار‌و سه‌ربه‌خۆیی لیست، پاراستنی هاوپه‌یمانی ستراتیجی
و خوێندنه‌وه‌ی نوێ بۆ هاوپه‌یمانی ستراتیجی له‌گۆڕه‌پانی خه‌باتدا،
بۆ رووداوه‌كانی رۆژهه‌ڵات، بۆ رووداوه‌كانی عیراق، بۆ ده‌وروبه‌ر، بۆ
كوردستان، ئه‌مه ئه‌ركی ئێمه‌یه، ماوه‌یه‌ك پشووی ده‌وێت، گفتوگۆی
ده‌وێت، له‌خۆبوردوویی ده‌وێت، سه‌ره‌نجام ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵده‌ده‌ین، هه‌م
له‌گه‌ڵ پارتی هاوپه‌یمانمان، هه‌م له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن، كه
به‌ته‌واوه‌تی بگه‌ینه ئه‌نجامی سازانی نیشتمانی.
لێره‌وه،
خه‌ڵكی دهۆك، زاخۆ، شێخان، ئاكرێ، ئامێدی، شار‌و شارۆچكه‌كانی تر،
لێره‌وه، له‌م ناوچانه‌وه، كه زانراوه له‌سه‌رده‌می شێخ
عه‌بدولسه‌لامی شه‌هیده‌وه، هه‌تا راپه‌ڕینه‌كانی به‌رزان، ئێره
كانگای راپه‌ڕین بووه‌و بارزانی نه‌مر لێره سه‌ری هه‌ڵداو بوو
به‌یه‌كێك له‌ره‌مزه گه‌وره‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد، من لێره‌وه په‌یام
بۆ جه‌نابی كاك مه‌سعود ده‌نێرم و ده‌ڵێم، هه‌تاگوێ له‌میلله‌ت بگری،
هه‌تا گوێ له‌ره‌خنه‌ی به‌جێی بونیادنه‌ر بگری، هه‌تا له‌خۆبوردوو بیت،
هه‌تا پشووت درێژ بكه‌یت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌دیالۆگ و سازانی نیشتمانیی
ده‌ستور تێبپه‌ڕێنین، سه‌روه‌رییه‌كی گه‌وره بۆ خۆت و بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان
تۆمار ده‌كه‌یت.
به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، لێره‌وه ده‌ڵێم، سوور
بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، به‌بێئه‌وه‌ی بگه‌ینه ئه‌نجام، سه‌ره‌نجامی
گفتوگۆ له‌سه‌ر راپرسی، له‌پێشدا له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی، ئینجا له‌گه‌ڵ
ئۆپۆزسیۆن و لایه‌نه‌كانی تر، سووربوون و سه‌پاندنی ده‌ستور، له‌لایه‌ن
سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه، له‌لایه‌ن جه‌نابییه‌وه، یان له‌لایه‌ن پارتی
دیموكراتی كوردستانه‌وه، سه‌ره‌تای كێشمه‌كێشێكی قوڵی سیاسی
له‌كوردستاندا ده‌ستپێده‌كات، كه باوه‌ڕموایه، سه‌ره‌نجام هه‌ر ده‌بێیت
بێینه‌وه سه‌ر دیالۆگ، دیموكراسی و گفتوگۆكردن و هه‌رده‌بێت بێینه‌وه
سازانی نیشتمانی.
ده‌بۆ جه‌نابی سه‌رۆك، بۆ پارتی
هاوپه‌یمان، بۆ هه‌موو حزبه‌كان، ئێمه بۆ ساڵه‌ها له‌ده‌ستبده‌ین، بۆ
ئێستا چاره‌سه‌ری نه‌كه‌ین و بگه‌ینه سازانی نیشتمانیی، ئێستا كاتێتی.
هه‌لی رۆژهه‌ڵات له‌باره، خه‌باتی دیموكراسی له‌رۆژهه‌ڵات
له‌په‌ره‌سه‌ندندایه، به‌شه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان، له‌كوردستانه داگیر‌و
دابه‌شه‌كراوه‌كه‌مان، هه‌موویان له‌سه‌ر هه‌ست و هه‌ڵوێستن. چاوی
ئومێدیان بڕیوه‌ته باشوری كوردستان، چاوی ئومێدیان بڕیوه‌ته رێككه‌وتن،
چاوی ئومێدیان بڕیوه‌ته حكومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان.
چاوی ئومێدیان بڕیوه‌ته ئه‌م گفتوگۆیه بۆئه‌وه‌ی رێكبكه‌وین و
رێككه‌وتنێكی گه‌وره‌ی ستراتیجی تر، كه ئه‌ویش په‌سه‌ندی ده‌ستوری
گه‌ل په‌سه‌نده، كه ئه‌ویش سازانی نیشتمانی هه‌موو هێزه‌كانه.
هیوادارین،
كاك مه‌سعود، هیوادارین پارتی هاوپه‌یمانمان، هیوادارین هه‌موو ئه‌و
كه‌سانه‌ی، چاره‌نوسی كورد و دیموكراسی و ئاڵوگۆڕه‌كانی رۆژهه‌ڵاتیان
لا مه‌به‌سته، هیوادارین هه‌ر لایه‌كمان، شتێك له‌خۆبوردبین، نه‌رمبین،
ئارامبین، ناكۆكییه‌كان زاڵ نه‌كه‌ین به‌سه‌ر كۆكییه‌كان‌و سه‌ره‌نجام
بگه‌ینه ئه‌نجام.
لێره‌شه‌وه، له‌دوای ئه‌و په‌یامه‌م بۆ
جه‌نابی كاك مه‌سعود‌و پارتی هاوپه‌یمان، په‌یامیشم بۆ ئۆپۆزسیۆن
ئه‌وه‌یه، ئۆپۆزسیۆن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌رچیتان له‌توانادا بوو،
به‌ڕێبازو ئاراسته‌ی جیاواز جیاوازه‌وه، ویستتان له‌حه‌ڤده‌ی
شوباته‌وه، په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه، حكومه‌ت هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه،
یه‌كێتیی و پارتی دادگایی بكه‌ن، ده‌ركه‌وت پێتان نه‌كرا، ده‌ركه‌وت
یه‌كێتیی و پارتی، هاوپه‌یمانی ستراتیجی، په‌رله‌مان و حكومه‌تی
هه‌ڵبژێردراو زۆر زۆر له‌وه پته‌وتره‌و زۆر له‌وه ره‌گ داكوتراو تره،
كه به‌لاسایكردنه‌وه‌ی راپه‌ڕینه‌كانی ئه‌م وڵات و ئه‌و وڵاتی
عه‌ره‌بی، حكومه‌تێك و په‌رله‌مانێك و دوو حزب له‌ناوبه‌رن، كه هه‌م
شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێڕی هه‌یه‌و هه‌م شه‌رعیه‌تی هه‌ڵبژاردنیان هه‌بوو.
ده‌ركه‌وت ئه‌مه ناكرێت، كه ئه‌وه نه‌كرا، بۆ ئێوه‌و بۆ ئێمه‌ش بوو
وانه.
بۆ ئێمه بوو به‌وانه‌یه‌ك كه كاروباره‌كانی حكومه‌ت
باشتر رابپه‌ڕێینین، كه‌موكوڕییه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، گه‌نده‌ڵی ورده
ورده نه‌هێڵین و پیاوی شایسته‌و ژنی شایسته، له‌شوێنی شایسته دابنێین
و كه‌مترین هه‌ڵه بكه‌ین و بكه‌وینه دیالۆگ له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن.
بۆ
ئێوه‌ش ده‌بێت ببێت به‌وانه، یه‌كه‌م ئێمه به‌ئێوه ناڕوخێین، دووه‌م
ئه‌گه‌ر له‌هه‌ڵبژاردنی ئایینده بردتانه‌وه، ده‌سه‌ڵات حه‌ڵاڵی ئێوه
بێت و ئۆپۆزسیۆنێكی ئیجابی، كه توانای لێپرسراوێتی ده‌بێت، هه‌م
ڕه‌خنه‌ی ده‌بێت، هه‌م بونیاد ده‌نێت‌و هه‌م پابه‌ند ده‌بێت به‌یاساوه.
ئه‌وه ئێمه ئه‌وكاته ده‌بین به‌ئۆپۆزسیۆن. به‌ڵام ئێستا جارێ
هه‌ڵبژاردن نه‌كراوه، مانگی نۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی
پارێزگاكان ده‌كرێت. گیروگاز، یان گرفتی ده‌ستور، نه به‌قسه‌ی ئێمه
ده‌بێ و نه‌به‌قسه‌ی ئێوه ده‌بێت. به‌ده‌ستپێكردنی گفتوگۆیه‌كی
لێپرسراوانه‌ی نیشتمانپه‌روه‌رانه‌ی دیموكراسیانه‌ی عه‌قلانی ده‌بێت،
كه له‌دوای گفتوگۆ، له‌دوای ئه‌وه‌ی یه‌كترمان تاقیكرده‌وه، ئێوه
له‌شوێنێك و ئێمه له‌شوێنێكی تر، ره‌خنه‌مان ده‌گرت، دوو ئاراسته‌ی
جیاواز بووین، به‌دین، به‌مه‌زهه‌ب، به‌عه‌لمانییه‌ت، به‌هه‌ر رێگایه‌ك
گرتانه‌به‌ر، گرتانه‌به‌ر و تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی باشتان بۆ به‌جێماوه، بۆ
ئێمه‌ش تاقیكردنه‌وه‌ی باشمان بۆ به‌جێماوه. به‌ڵام پێموابێ ئه‌گه‌ر
ئێمه نه‌توانین و وه‌ك یه‌كێتیی پێمانباش نه‌بێت، به‌زۆرینه بسه‌پێنین
به‌سه‌رتاندا، كه ده‌توانین وه‌ك یه‌كێتیی و پارتی و دۆستانی ناو
په‌رله‌مان، به‌زۆرینه‌و كه‌مینه ده‌ستور تێبپه‌ڕێنین و بیسه‌پێنین،
به‌ڵام نایكه‌ین، بۆ نایكه‌ین؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت
ده‌روازه‌یه‌كی مێژوویی، بۆ دیالۆگێكی مێژوویی، بۆ چاره‌سه‌رێكی
مێژوویی له‌نێوان یه‌كێتیی و پارتی و ئێوه‌دا بدۆزینه‌وه. ده‌ئێوه‌ش
به‌په‌ند وه‌رگرتن له‌چه‌ند ساڵی رابردوو، دوور له‌قین و
قینه‌به‌رایه‌تی، دوور له‌تێكشكاندن، به‌ئارامی، به‌هێمنی، بیرێك
له‌چۆنێتی گفتوگۆی نوێ بكه‌نه‌وه. نوێ به‌عه‌قڵێكی كراوه‌تر،
به‌عه‌قڵی ئه‌وه‌ی، ئێمه‌و پارتی هه‌ین و ئێوه‌ش هه‌ن. ئێمه
به‌هێنده‌ی خۆمان و ئێوه‌ش به‌هێنده‌ی خۆتان، به‌ئه‌نجامیشدا ئاماده‌ین
له‌گه‌ڵتاندا، دیالۆگێكی فراوان و كراوه بكه‌ین، ته‌نانه‌ت ئاماده‌ین
گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ ئێوه شه‌فاف بێت و له‌ناو رای گشتیش بڵاویان
بكه‌ینه‌وه‌و رای گشتیش وه‌ربگرین له‌سه‌ر گفتوگۆی نوێی نێوان ئێمه‌و
ئۆپۆزسیۆن. میلله‌تیش ده‌كه‌ین به‌دادوه‌ر، رۆژنامه هه‌یه، ته‌له‌فزیۆن
هه‌یه، گۆڤار هه‌یه، بادیالۆگێكی شه‌فاف له‌نێوان هه‌موو لایه‌كمان و
میلله‌ته‌كه‌شمان ده‌ستپێبكه‌ین و سه‌ره‌نجام، به‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ببێت
به‌سازانی نیشتمانی.
پڕ به‌دڵ هیوادارم، له‌برایانی
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، هیوادارم له‌برایانی یه‌كگرتووی ئیسلامی، هیوادارم
له‌برایانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، هه‌روه‌ها له‌پارتی سۆسیالیست، له‌پارتی
كۆمۆنیست، له‌بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی، له‌زه‌حمه‌تكێشان، له‌حزبی
ئایینده، له‌حزبی كۆمۆنیستی كرێكاران-یش، له‌هه‌موو رێكخراوه‌كانی
كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیش، له‌هه‌موو ئازادیخوازێكیش، له‌هه‌موو نوسه‌رێكیش،
رۆژنامه‌ی ئه‌هلی بێت، یارۆژنامه‌ی ده‌ربه‌ست بێت، گۆڤاری ئه‌هلی بێت،
یا گۆڤاری ده‌ربه‌ست بێت، په‌یامم بۆیان ئه‌وه‌یه، به‌ئارامی دیالۆگ
بكه‌ین و ئه‌نجامه گشتییه‌كه‌ی، رای زۆرینه چی بێت، ئه‌وه بكه‌ین
به‌بنه‌ما بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستور بخرێته راپرسییه‌وه.
پڕ به‌دڵ
ئاواته‌خوازین، ئه‌م قۆناغه‌ی مێژووش، قۆناغێكی هه‌ستیاره، ئه‌و قۆناغه
په‌یوه‌ندی به‌چه‌ك و هێزو هێرشه‌وه نییه. په‌یوه‌ندی به‌لۆژیك و
عه‌قڵه‌وه هه‌یه، په‌یوه‌ندی به‌ئه‌زموونه‌كانی دنیاوه هه‌یه،
په‌یوه‌ندی به‌له‌خۆبوردویی هه‌یه، هیوادارم هه‌موومان ئه‌م قۆناغه‌ش
تێبپه‌ڕێنین و بۆ هه‌تاهه‌تایه، سه‌روه‌رییه‌كی گه‌وره، ده‌ستكه‌وتێكی
گه‌وره، شانازییه‌كی گه‌وره، بۆ باشوری كوردستان، بۆ هه‌موو
به‌شه‌كانی كوردستان و بۆ هه‌موو دیموكراتیخوازانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
به‌دیبهێنین، كه به‌دڵنییاییه‌وه، پێنج بۆ ده‌ساڵی ئایینده رۆژهه‌ڵات
به‌ره‌و دیموكراسی ده‌ڕوات و گه‌لانی بێبه‌شكراو له‌مافی چاره‌نووس،
به‌چاره‌نووسی خۆیان ده‌گه‌ن.
له38ساڵه‌ی دامه‌زراندنی
یه‌كێتیی و 37ساڵه‌ی به‌رپابوونی شۆڕشی نوێی كوردستان، سڵاو بۆ
شه‌هیدانی كوردستان ده‌نێرم، لێره‌شه‌وه، سڵاو بۆ هه‌موو شه‌هیدانی
هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌نێرم، هه‌موو شه‌هێدێك له‌رۆژهه‌ڵاتدا، بۆ ئازادی و
دیموكراسی خۆی به‌ختكردبێت و به‌بێگومان و به‌دڵنییاییه‌وه، هه‌لومه‌رج
بۆ ئه‌وه ده‌ڕوات هه‌موو هێزه دیموكراتییه‌كانی رۆژهه‌ڵات، هه‌موو
ئازادیخوازه‌كانی رۆژهه‌ڵات، هه‌موو هێزه مه‌ده‌نییه‌كانی رۆژهه‌ڵات،
به‌ره‌و به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتووبه‌رین، به‌فراوانی له‌رۆژهه‌ڵاتدا،
گره‌وی خه‌باتی دیموكراسی، له‌دوژمنانی دیموكراسی، له‌ژێر هه‌ر
به‌رگێكدابن، گره‌وی شۆڕش و خه‌باتی دیموكراسیان لێببه‌ینه‌وه.
جارێكی
تر، سوپاسی هاوڕێ و هه‌ڤاڵی خۆشه‌ویستم كاكه هه‌رێم و ئه‌ندامانی
مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان، كه‌رته‌كان، رێكخراوه دیموكراتییه‌كان،
عه‌شیره‌ته‌كان، دۆستان، هه‌موو ئاماده‌بوویه‌كی ئازیز ده‌كه‌م، چ
ئه‌وانه‌ی لێره‌ن و چ ئه‌وانه‌ی له‌بادینان له‌ته‌له‌فزیۆنه‌وه چاویان
لێمانه، چ ئه‌وانه‌شی له‌سه‌رانسه‌ری كوردستاندا، شانازیتان پێوه
ده‌كه‌ن، كه به‌وشێوه‌یه، به‌ئاڵای سه‌وز و به‌وێنه‌ی جوانی مام
جه‌لال-ه‌وه كۆبوونه‌ته‌وه‌و مامه مامه‌تانه، یه‌كێتیی یه‌كێتیتانه.
ئه‌گه‌ر
پێم بكرایه، یه‌كه یه‌كه هه‌مووتانم ماچ ده‌كرد، به‌ڵام كاك هه‌رێم،
له‌جیاتی هه‌مووتان ماچ ده‌كه‌م، گه‌لێك به‌خێرهاتن، زۆر سوپاس بۆ
شه‌وقتان، بۆ دڵسۆزیتان، بۆ جۆش و خرۆشتان، بۆ یه‌كێتییه‌كه‌تان، بۆ
یه‌كێتیی ناو یه‌كێتییه‌كه‌تان، به‌خێربێن.