جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی ی.ن.ك
سوپاسنامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان و لایه‌نگرانی یه‌كێتی كرد
به‌بۆنه‌ی به‌شداریكردنیان له‌یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیداو رایگه‌یاند:
سه‌لماندتان كه ئێوه رۆڵه‌ی به‌وه‌فای یه‌كێتین. هه‌ر له‌و
سوپاسنامه‌یه‌دا، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی وێڕای ته‌ئكیدكردنه‌وه له‌سه‌ر
هاوپه‌یمانی یه‌كێتی و پارتی، رایگه‌یاند: رێگه‌چاره بۆ قه‌یرانی
ده‌ستوور سازانی نیشتمانییه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌و هه‌ر
له‌چوارچێوه‌ی هه‌فته یادی یه‌كێتیدا، دوێنێ به‌به‌شداری جه‌ماوه‌رێكی
به‌رفراوان، ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی و شۆڕشی نوێ له‌دهۆك
به‌ڕێوه‌چوو. له‌وته‌یه‌كیشیدا مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی
مه‌كته‌بی سیاسی رایگه‌یاند: ئێمه قه‌رزاری بادینانین، دڵنیابن یه‌كێتی
حزبێكی به‌وه‌فایه‌و قه‌ره‌بووی خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه ده‌كاته‌وه.
ته‌ئكیدیشی له‌پابه‌ندبوون به‌هاوپه‌یمانی ستراتیژی
له‌گه‌ڵ(پ.د.ك)كرده‌وه‌و دووپاتیكرده‌وه كه‌یه‌كێتی له‌گه‌ڵ سازانی
نیشتمانییه له‌سه‌ر ده‌ستوورو پرسه چاره‌نووسسازه‌كان.
هاوکات
ئازاد جندیانی وتەبێژی مەکتەبی سیاسی لە بەرنامەی گەرماو گەرمی کەناڵی
ئاسمانی گەلی کوردستاندا تەئکیدی کردەوە کە ئەولەویەتی قۆناغ و سەردەمی
ئێستا وا لە یەکێتی دەخوازێت کە باوەڕی بەسازانی نیشتمانی هەبێت و
بەرژەوەندی بزووتنەوەی کوردایەتی لەبەرچاو بگرێت.