دوایئه‌وه‌ی
به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌شداری
لهكۆڕبهندی سۆسیال دیموكراتی عه‌ره‌ب-دا كرد، كه چالاكییه‌كانی
له‌رۆژانی (23 تا 25/6/2013) له ریباگ-ی پایته‌ختی مه‌غریب
به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌مڕۆ (27/6/2013) هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی
ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان،
به‌سه‌رۆكایه‌تی وهفدێكو به‌مه‌به‌ستی ئامادهبوونو پێشكه‌شكردنی
بابه‌تێك له‌كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی (كوردستانی عیراق، هه‌رێمێك به‌ره‌و
دیموكراسی)، كه له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری كوردی فه‌ره‌نسی-یه‌وه
رێكخراوه، گه‌یشته پاریس-ی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا.
له‌چوارچێوه‌ی
ئه‌و كۆنفرانسه نێودهوڵهتییهشدا، كه به‌رنامه‌كانی له‌دوو پانێلداو
دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت، هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار، له‌هۆڵی به‌ناوبانگی
كۆلبێر-ی په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا، بابه‌تێك به‌ناوی (رۆشنگه‌ری له‌ناو
وڵاتانی دواكه‌وتوودا)، پێشكه‌ش ده‌كات.
هه‌روه‌ك
له‌لایه‌كی تره‌وه‌و وێڕای ئامادهبوونو به‌شدارییه‌كانی
له‌چالاكییه‌كانی كۆنفرانسه‌كه‌دا، بڕیاره، هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار،
له‌دوو دیداری تایبه‌تدا، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له(ریجیس دۆبرێ، ئالان
تۆرین) كۆببێته‌وه.
شایانی
باسه، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو لهپڕۆفیسۆرو دكتۆر‌و لێكۆڵهرو رووناكبیرانی
كورد‌و فه‌ره‌نسی به‌شداری له‌و كۆنفرانسه‌دا ده‌كه‌ن، له‌وانه
لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی سۆسیالیست بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست، سه‌رۆكی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست، سه‌رۆكی ده‌زگای زانسته مرۆڤایه‌تییه‌كان له‌زانكۆی لیۆن،
لێپرسراوی خوێندنی باڵا له‌زانكۆی سۆربۆن.