رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئاشتكردنه‌وه‌ی سێ سه‌ركرده
تۆراوه‌كه سه‌ركه‌وتوو نابێت، كاتێك داوایان لێده‌كات به‌شداری كۆنفڕانسه
ناوخۆییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان ره‌تیده‌كه‌نه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی هه‌فته‌نامه‌ی (رووداو) كه له ژماره 264 ی ئه‌مڕۆ
دووشه‌ممه‌دا له‌زاری سه‌رچاوه‌كه‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه، تیایدا هاتووه:
"نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به ته‌له‌فۆن
په‌یوه‌ندی به هه‌ریه‌كه له قادری حاجی عه‌لی، سالار عه‌زیز، عوسمانی
حاجی مه‌حمود، سه‌ڵاح ره‌شید-ه‌وه كردوه‌و داوای لێكردون به‌شداری له
كۆنفڕانسه ناوخۆییه‌كاندا بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان ره‌تیان كردوه‌ته‌وه".
كۆنفڕانسه ناوخۆییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له (8ی حوزه‌یرانی 2013)
وه له سلێمانی ده‌ستیپێكردوه‌و بڕیاره پێنج رۆژ به‌رده‌وام بێت، دوێنێ
یه‌كشه‌ممه كۆنفڕانسه ناوخۆییه‌كانی بزوتنه‌وه‌كه بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كانی
سلێمانی، چه‌مچه‌ماڵ، سه‌یدسادق پێنجوێن، چوارتاو ماوه‌ت ده‌ستیپێكرد.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی هه‌فته‌نامه‌ی (رووداو) راشیگه‌یاندوه: "بڕیاربوو
له دووه‌م رۆژی كۆنفڕانسدا 320 كه‌س به‌شداری بكه‌ن، به‌ڵام 70 كادیری
پێشكه‌وتووی بزوتنه‌وه‌كه نه‌چوونه‌ته ناو كۆنفڕانسه‌كه‌و به‌شداریان
نه‌كردوه".