چاودێریی ته‌ندروستی، ژماره‌یه‌ك رێنمایی بۆ گه‌راجه‌كانی سنوری كه‌لار ده‌رده‌كات له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی گشتیی دا.
حه‌سه‌ن محه‌مه‌د، لێپرسراوی به‌شی چاودێری ته‌ندروستی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی گه‌رمیان رايگه‌یاند: ماوه‌یه‌كه‌و له‌گه‌ڵ زۆربوونی ژماره‌ی گه‌راجه‌كانی پارككردنی ئۆتۆمبێل له سنوره‌كه، هه‌ستمان به‌وه‌ده‌كرد كه به‌شی پێویست بنه‌ما ته‌ندروستیه‌كانیان تیا ره‌چاو ناكرێت، هه‌ربۆیه پاش سه‌ردانی چه‌ند گه‌راجێك، ژماره‌یه‌ك رێنماییمان گه‌ڵاڵه كرد‌و ئاڕاسته‌ی ئه‌و گهراجانهمان كرد، بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه‌ودوا په‌یڕه‌وی بكه‌ن.
رونیشیكرده‌وه: ئه‌و رێنماییانه به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ته‌ندروستی گشتین و برییتن له‌وه‌ی هه‌موو گه‌راجێك به‌ڵگه‌ی پشكنین و مۆڵه‌تی ته‌ندروستی هه‌بێت، هه‌روه‌ك ده‌بێت رۆشنایی سروشتی و ده‌ستكردیان تیا بێت و ده‌بێت دهستۆشر و ئاوده‌ستی هه‌بێت و پاككه‌ره‌وه‌ی پێویست له شامپۆ و سابون و كلێنكسی بۆ دابین بكرێت به‌به‌رده‌وامی، هه‌روه‌ها ده‌بێت زێرابه‌كانی باش بن و سه‌تڵی پاشه‌ڕۆش دابنێن.
وتشی: ده‌بێت نوسینگه‌ی هه‌ر گه‌راجێك مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی تیا ره‌چاو بكرێت و ده‌رمانخانه‌یه‌كی بچوكیش تیابێت.
جه‌ختیشیكرده‌وه كه ئه‌و رێنماییه دراوه به‌هه‌موو گه‌راجه‌كان و پاش ماوه‌یه‌ك سه‌ردانیان ده‌كه‌ن و سه‌رپێچیكاریش روبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه ده‌بێته‌وه.
سامان یاروه‌یس