پارله‌مانتارێكی
كوردستان، پێیوایه، یادكردنه‌وه‌ی ئه‌مساڵی دامه‌زرانی یه‌كێتی، له(سێ)
خاڵدا، جیاوازی هه‌بووه له‌گه‌ڵ ساڵانی رابردوو .
له‌وباره‌یه‌وه
د.سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان، له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌فه‌یسبوك
نووسیویه‌تی، له‌یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا،
ئه‌مساڵیش، به‌ڵام جیا له‌ساڵه‌كانی تر، جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی به‌گوڕ‌و
ته‌وژم‌و حه‌ماسه‌تێكی بێ وێنه‌وه، رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان‌و به‌شداری
ئاهه‌نگ‌و بۆنه‌كه‌یان كرد‌و په‌یمانیان بۆ حزبی شه‌هیدان دووپاتكرده‌وه .
د.
سه‌روه‌ر پێشیوایه: ئه‌وه‌ی تێبینیده‌كرێت له‌م ئاهه‌نگانه‌دا، ئه‌وه‌یه
یه‌كه‌میان، ئه‌وه‌ی نه‌یاران‌و ناحه‌زانی یه‌كێتی گره‌ویان له‌سه‌ر
ده‌كرد كه‌جۆرێك له‌دژایه‌تی ته‌كه‌تولات له‌نێو یه‌كێتیدا هه‌یه، وا
ده‌رنه‌چوو، به‌ڵكو له‌سه‌رجه‌م ئاهه‌نگه‌كاندا له‌ده‌ڤه‌ره جیاجیاكاندا،
سه‌ركرده‌كانی به‌یه‌ك ئاواز‌و یه‌ك ده‌نگ ده‌یانخوێند.
ئاماژه‌ی
به‌وه‌ش كردوه: ئه‌وه‌ی نه‌یارانی یه‌كێتی گره‌ویان له‌سه‌ر ده‌كرد،
گوایه یه‌كێتی جه‌ماوه‌ری نه‌ماوه، به‌پێچه‌وانه‌وه كه‌وته‌وه، هه‌ر
له‌گه‌رمیانه‌وه تا سلێمانی‌و راپه‌ڕین‌و شاره‌زوور‌و شاری هه‌ولێریش
سه‌وزیان پۆشی.
هاوكات،
ئه‌و پارله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی نایشارێته‌وه، له‌م ئاهه‌نگانه‌دا
وتاره‌كانی سه‌ركرده‌كانی وتارێكی یه‌كگرتوو‌و چڕ‌و ره‌نگدانه‌وه‌ی خواست‌و
داواكارییه‌كانی كۆمه‌لانی خه‌ڵكی كوردستان‌و زه‌رووره‌تی قۆناخه‌كه‌و
په‌رۆشیی سه‌ركردایه‌تییه‌ك بوو بۆ پاراستنی ئاشته‌وایی ناوخۆ‌و ده‌رچوون
له‌م قه‌یرانانه‌ی تیایانداین‌و به‌تایبه‌تیش مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و
ده‌ستووری هه‌رێم.
به‌بڕوای
د.سه‌روه‌ر عه‌بدولڕه‌حمان، سه‌رباری ئه‌و گله‌یی‌و گازاندانه‌ی
جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی له‌سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی هه‌یبوو‌و هه‌یه‌تی، به‌ڵام
دیسانه‌وه یه‌كده‌نگ پشتگیری‌یان بۆ یه‌كێتی ده‌ربڕییه‌وه‌و ده‌رفه‌تێكی
تریان بۆ مه‌كته‌بی سیاسی‌و سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی ره‌خساند بۆ ئه‌وه‌ی
سه‌روه‌ریه‌كانیان بپارێزن‌و كه‌موكوڕییه‌كان نه‌هێڵن.
،
ته‌ئیكده‌كاته‌وه، كه‌گرنگه لێره‌دا مه‌كته‌بی سیاسیه‌كه‌ی ئاوازێكی
جوانی بۆ دابڕێژێت بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی بیچڕێته‌وه. كه‌واته
ئه‌وه‌ی لێره‌دا مایه‌ی تێڕامانه ئه‌وه‌یه كه پێویسته یه‌كێتی ته‌نها‌و
ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌لك له‌به‌رچاو بگرێت، چاكسازی،
رێكخستنه‌وه‌ی ریزه‌كانی، دانانی كه‌سانی شیاو له‌شوێنی شیاو، سزادانی
گه‌نده‌لكاران كه‌به‌ناوی یه‌كێتیه‌وه پله‌و پۆسته‌كانیان بۆ
به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كاردێنن، كاركردن‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ په‌یڕه‌وی
ناوخۆ، له‌كۆتاییشدا تامامی گه‌وره به‌ته‌ندروستییه‌كی باش ده‌گه‌ڕێته‌وه
ناومان، ده‌قاو ده‌ق جێبه‌جێ كردنی كارنامه‌و رێنماییه‌كانی پێویسته .