تازەترین هەواڵ
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhcIDu1TlR6t-3ahp2Foij1Lu4SCA81iy_v_exjmiXf9f_8Cn6IHZTR-m-CsELqqX8u7lFNxZDWrWGJ9MDC0MZ8aKwZJzZ3ddyfCYWU4dmJ4y_Sx-H63QUB8oM5NzreM2n7p6zQHMWmuk8/s1600/sarawar1.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiyHvS8VMtE8vQbpl_999jDE114GbEXDnl2mW3QSomPWkcNoZFsMFKL2ybBU5rqmu81uGyh33pPcRcLdgwW4k5fiF-qGPkOu80jl_xuqv-5tjUQeBtHlVh00ngn_NJKFa3QrMs38Trrzoo/s1600/shahidan.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhw5fzoDaXYNAf-tQkCc6ZIYAT-08e1zQFL3Sc16foCSEEJGLaxrWgSX1gJXxs9EZxwzJebIkdll0c2AiH-KgtXaXud71OHK4eNYHL8hl4Js-dkD5zavPrtGIB-kfBR9EBNUfThipC1PEM/s1600/peshmarga.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6GScoWWodKoH1DcCloNtTUVzvdOV_Wb2H1tv5paW0LU3DpXGoPv7IyoajdVyneKVb0_vNJu96Dr6PbdWjem18nzOkGfGEGDQX3mf_b_XKAjXWf4WuaIlLLu6NatAf0JJHsNK5UyHMsQA/s1600/karikater.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhAeN7CRbm4krLN7ZyAZTqTk3IS_GG1H9fXZXIuJ5eJy5yjt3fN_0e8Qt2nibXKvz_9y13lgCDSL1j6aTo8fB4jFAmvJTg-nhIm-y1Juql31FsycdmwjLHJb6sbYMVxDB7dQTa_KCmxDK8/s1600/nawdaran.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiH2UM211g7CkZBZxwW0vp8SzM59x9RGVDcX4QCFxFLotN9nBx96ok7-JksgLSJvFhHuhIB2acjPKzAB_fVWI0OGydkzthgZE7Aw7_bk9NJwEWGSlhIpy1BWE3B41rN9vyRpFdAOdlWkow/s1600/kodi+rang.png
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg

3‏/6‏/2013

سەعدی پیرە: بەری خۆر بەبێژنگ ناگیرێت

ئەندامێكی‌ مەكتەبی‌ سیاسی‌ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان،‌ لێدوانی‌ بەڕێوەبەری‌ پۆلیسی‌ هەولێر رەتدەكاتەوەو، دەڵێت: "ئەم لێدوانە سەیرە، بەڕێوبەری پۆلیس لەبری ئەوەی ئەركەكانی خۆی جێبەجێ بكات، بیر لەوە بكاتەوە بكەوێتە مونافەسەی حزبی".

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی‌و لێپرسراوی مەڵبەندی 3 ی هەولێر، بە ئیزگەی دەنگی گەلی كوردستان ی، راگەیاند: مەڵبەندی 3 ی هەولێر ئاهەنگێكی رێكخستووە بۆ 6/1، ئەو ئاهەنگەش ئەوەندە گەورەو كۆبوونەوەیەكی ئەوەندە قەرەباڵغ بووە، لە 70 هەزار ئەگەر 3 هەزار میوان لە چ شوێنەكەوە هاتبێت، چ شتێك لە مەسەلەكە دەگۆڕێت.

وتیشی: ئەو قسانە وەزیفەی بەڕێوبەری پۆلیس یان كارمەندێكی پۆلیس نیە، لەجیاتی ئەوە دەبوو رێ لە خەڵك بگرێت كە ئازاری كەس نەدەن‌و هەڵنەكوتنە سەر كەس.

راشیگەیاند: بەری خۆر بە بێژنگ ناگیرێت، هەزارو یەك قسەی لەو شێوەیەك خەڵك بە پولێك نایكڕێت، ئەو خەڵكە ئارەزوو مەندانە هاتوون، نە خوێندكاربوون تا زۆری لێ بكرێت، نە كارمەندی دەوڵەت بووە تەهدید بكرێت بە دەركردن، بەڵكو ئارەزوو مەندانە بووە.

روونیشیكردەوە: باشتربوو بەڕێوبەری پۆلیس ئەو قسەیە نەكات، بەڵام رەنگە ئەوەی پێكرابێت ئەم قسەیە بكات، بەڵام ئەو قسانە لە شكۆداری‌و شكۆمەندی بەشداربووانی یادی 6/1 ی هەولێر كەم ناكاتەوە.

جێی ئاماژەیە، پێشتر بەڕێوەبەری‌ پۆلیسی‌ هەولێر، وتبوی، ژمارەیەكی‌ زۆری‌ هاوڵاتی‌ لەدەرەوەی‌ هەولێر هێنراون بۆ یادی‌ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و ژمارەیەكی‌ دیكەش بەزۆر بەشدارییان پێكراوە.