راگه‌یه‌ندراوی مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك
له‌باره‌ی په‌سه‌ندكردنی بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم
و پرسی سازانی نیشتمانی له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی ده‌ستور
ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و پرسی سازانی نیشتمانی له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی ده‌ستور په‌سند كرد.
له‌باره‌ی كه‌یسی ده‌ستوورو كه‌یسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه هه‌ڵوێستی یه‌كێتی له‌دوواكۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیدا وه‌ك هێڵی گشتی و ورده‌كارییه‌كانی دیاریكرا. بڕوامان وابوو كه پڕۆژه‌ی ده‌ستور پێویستی به هه‌مواركردنه‌وه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته كۆكه‌ره‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كان و رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان و نه‌ك ببێته هۆی لێكترازان و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، به‌تایبه‌ت له‌م قۆناخه هه‌ستیارو چاره‌نووسسازه‌دا كه نه‌ك هه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌ڵكو كوردایه‌تی به‌گشتی پیایا تێ ئه‌په‌ڕێ.
ئاشكرایه كه له‌باره‌ی ئه‌و كه‌یسه تێز‌و بۆچوونی جیاجیا و دژ به‌یه‌ك هه‌بوون، یه‌كێتی ئاراسته‌ی خۆی له هه‌موو ئه‌و تێز‌و بۆچوونانه جیاكرده‌وه‌و سازانی نیشتمانی به نه‌خشه رێگایه‌كی نه‌رم و كۆكه‌ره‌وه بینی كردیه ئاراسته‌ی سیاسه‌ته‌كه‌ی، كه وێڕای دژایه‌تیكردنی دواجار ئاراسته‌ی سازانی نیشتمانی بووه ئاراسته‌ی كۆكردنه‌وه. سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم پڕۆسه‌یه‌كی له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستپێكرد بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رچه‌یه‌ك بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قه‌یرانه‌ی به‌هۆی كه‌یسی ده‌ستوره‌وه به‌رۆكی پرۆسه‌ی سیاسی گرتبوو، هه‌روا یه‌كێتی كه‌یسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی به‌سته‌وه به چاره‌سه‌ركردنی كه‌یسی ده‌ستوره‌وه.
وه‌دیهێنانی سازانی نیشتمانی به‌و ئه‌وماوه‌یه‌ی كه به‌پێی ئیسحقاقاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان و قوڵی ناكۆكییه‌كان سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی ده‌ستورو ته‌وزیفكردنی سیاسی له‌لایه‌ن ئه‌م و ئه‌و لایه‌نی سیاسییه‌وه، ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه سازان وه‌ختێكی زورتری پێویسته، مه‌سه‌له‌كه كه‌وته به‌رده‌م دوریانێكه‌وه یان ئه‌بوایه موجازه‌فه به ده‌ستوره‌وه بكرێ و پڕۆژه‌كه بخرێته راپرسییه‌وه كه یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ئه‌و موجازه‌فه‌یه‌دا ناكۆك بوو، یان ئه‌بوایه ده‌رگا له‌به‌رده‌م ململانێیه‌كی خه‌ست و خۆڵی سیاسی و كومه‌ڵایه‌تیدا بكرێته‌وه‌و كه قه‌یرانی زۆرتر‌و دژوارتر به‌رۆكی پرۆسه‌ی سیاسی و حوكمڕانی كوردستانی بگرتایه‌و ئیستحقاقاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و پارێزگاكانیش بكه‌وتایه‌ته به‌ر ره‌شه‌بای ململانێكان و ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستان بكه‌وتایه‌ته به‌رمه‌ترسی له ده‌ستدانی شه‌رعیه‌تی یاساییه‌وه، كه ئه‌مه مه‌ترسیێكی كه‌مه‌رشكێن ئه‌بوو و روخساری ئه‌زموونه‌كه‌مانی له به‌ر چاوی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌و له‌به‌ر چاوی یار و نه‌یارانی ئه‌زموونی هه‌رێم ئه‌خسته به‌رده‌م پرسیاری شه‌رعیه‌ته‌وه.
بۆیه یه‌كێتی لایه‌نگری پاراستنی شه‌رعیه‌تی ئه‌زموونی هه‌ریمی كرد‌و له نیوان دوو بژارده‌ی نه‌خوازراوی یه‌كیتیدا، ئه‌و بژارده‌یه‌ی په‌سندكرد كه ده‌رفه‌ت و ماوه بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی پڕوژه‌ی ده‌ستور و سازانی نیشمانی ئه‌هێڵێته‌وه‌و شه‌رعیه‌تی ئه‌زمونی هه‌ریمی كوردستان ئه‌پاریزێ. له‌و روانگه‌یه‌وه په‌رله‌مانتارانی یه‌كییتی ده‌نگیان له‌سه‌ر ئه‌و پروژه یاسایه‌دا كه ئه‌مڕو په‌رله‌مانی كوردستان په‌سندیكرد .
هه‌ر ته‌فسیرێكی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ته‌فسیرو شیكردنه‌وه‌ی سه‌ره‌وه، كه مه‌به‌ست و سیاسه‌تی یه‌كیێتی له‌مه‌ڕ مه‌سه‌له‌ی ده‌ستورو په‌یوه‌ست بونی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌كه‌یسی ده‌ستوور و دیدی یه‌كیێتی له‌باره‌ی پێویستی هه‌مواركردنی پڕۆژه‌ی ده‌ستورو سازانی نیشمانیه‌وه، ناوه‌روك و چوارچێوه‌كه‌ی نه‌بێ، ئه‌وا ته‌فسیرێكه ئامانجی تر له‌خۆ ئه‌گرێ و مه‌به‌ست لێی لێڵكردنی سیاسه‌تی روونی یه‌كیێتی و دواجار به‌كارهینانیه‌تی له دژی راستیه‌كانی سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی یه‌كیێتی.
مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
ئێواره‌ی ٣٠/٦/٢٠١٣