پێش ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی
كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی خولی ئێستای
په‌رله‌مان و سه‌رۆكی هه‌رێم له‌پرسگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستبه‌سه‌ر
عه‌لاگه‌یه‌ك له‌فه‌دا گیراوه كه له‌بری گۆشت و فه‌لافل فیكه‌ی
تێدابووه، كاره‌كه‌ش له‌سه‌ر داوای هه‌ندێك لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن له‌ڕێی
فه‌رمانبه‌رێكی په‌رله‌مانه‌وه ئه‌نجامدراوه.
تارق جه‌وهه‌ر سارمه‌می راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رايگه‌یاند: پێش ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنی سه‌ر له‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 30-6ی په‌رله‌مانی كوردستان كه به‌شی دووه‌می دانیشتنه‌كه بوو تایبه‌ت كرابوو به‌درێژكردنه‌وه ماوه‌ی خولی ئێستای په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پۆلیسی په‌رله‌مان له‌پرسگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا ده‌ستیگرت به‌سه‌ر عه‌لاگه‌یه‌ك له‌فه‌دا كه له‌بری گۆشت و فه‌لافل پڕكرابوو به‌فیكه، كه هه‌ریه‌كه‌كان پێنج بۆ شه‌ش فیكه‌ی تێدا بوو.

راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆكی
په‌رله‌مانی كوردستان راشیگه‌یاند: ئه‌و له‌فانه كه پڕكرابوون له‌فیكه
بۆ ئه‌وه‌بووه بهێنرێته هۆڵی په‌رله‌مان، ئه‌و كه‌سه‌شی ویستویه‌تی
عه‌لاگه له‌فه‌كه بێنێته ناو په‌رله‌مانه‌وه دانی به‌وه‌داناوه
له‌سه‌ر داوای هه‌ندێك لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن ئه‌و كاره‌ی كردوه تا له‌كاتی
كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانداو خوێندنه‌وه‌ی یاساكه‌دا كه‌س گوێی له‌هیچ
نه‌بێت، كه ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ كار‌و ئیتیكی په‌رله‌مانیدا یه‌كناگرێته‌وه‌و
پێچه‌وانه‌ی په‌یڕوی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانه.
سارمه‌می وتیشی: لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر هێنانی ئه‌و عه‌لاگه له‌فه‌ی كه پڕبووه له‌فیكه ده‌ستپێكردوه، تا بزانرێت هۆكاری هێنانی چی بووه، به‌ڵام نازانین چه‌ند فیكه‌ی تێدا بووه.