چه‌ند به‌شداربوویه‌كى خوله‌كه |
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزشی گه‌رمیان به هاوبه‌شى له گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی منداڵانی كه‌لار و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى گشتى گه‌رمیان ، به به‌شداری زیاتر له (500 ) منداڵی خوێندكاری سنوری خوێندنگاكانی شاری كه‌لار، خولێكی دوو مانگى بۆ هۆشیاری هونه‌ری و وه‌رزشی بۆ یارییه‌كانى تۆپی باله و باسكه و سه‌رمێز كرده‌وه و به‌شداربوانى ئه‌م خوله ته‌مه‌نیان له نێوان (12 تا 15 ) ساڵه .
چالاكییه‌كانی ئه‌م خوله به‌رده‌وام ده‌بێت له پێنج بنكه‌دا سه‌رجه‌م پێداویسته وه‌رزششییه‌كان له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تى وه‌رزشى گه‌رمیانه‌وه بۆ دابین كراوه.
جێی ئاماژه‌یه رۆژى 19/8 به‌رێز سه‌لاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان بنكه‌كانى به سه‌ر كرده‌وه و پاڵپشتى خۆى بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌م جۆره چالاكییانه ڕاگه‌یاند و له لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان ته‌لعه‌ت سه‌عدوڵا به‌رێوه‌به‌ری وه‌رزشی گه‌رمیان ووتى" خوله‌كه به هاوبه‌شی كراوه‌ته‌وه‌و تێیدا زیاتر له 500 منداڵی سنوورى قه‌زاى كه‌لار تێیدا به‌شدارن و ئه‌و وانانه‌ی له‌م خوله‌دا ده‌وترێنه‌وه تایبه‌تن به بواری شانۆ‌و شێوه‌كاری و میوزیك و تۆپی و باله و باسكه و سه‌رمێز سه‌رجه‌م پێداویستیه هونه‌رى و وه‌رزشییه‌كان له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌راتیه‌كه‌مانه‌وه دابین كراوه و وتیشی له دواى كۆتایى هاتنى خوله‌كه‌ش هه‌وڵده‌ده‌ین (100) منداڵ هه‌ڵده‌بژێرین و بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین به به‌رده‌وامى له مه‌شق و ڕاهێنانى چالاكییه‌كانماندا به‌شدارییان پێ بكه‌ین چونكه به پێویستى ده‌زانین بۆئاینده‌ى شارى كه‌لار چه‌ند وه‌رزشكارێكى لێهاتوو به توانا دروست بكه‌ین .
هادى ئه‌حمه‌د