له‌گه‌ڵ ده‌یان له‌و كه‌سانه‌ی خۆیان به جیهادی ده‌ناسێنن سێكسم كردوه |
عائشه
ئه‌لبه‌كری ئه‌و كچه هه‌رزه‌كاره سعودیه‌یه كه ته‌مه‌نی ته‌نیا 15
ساڵه‌و پێش سێ مانگ ڕوی كرده سوریا به ناوی جیهادی نیكاحه‌وه.
عائیشه
دوای سێ مانگ له فه‌تواكه‌ی محه‌مه‌د العریفی‌و رۆیشتنی بۆ سوریا،
گه‌ڕایه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی‌و باسی له‌و كارانه كرد كه له سوریا ئه‌نجامی
داون.
عائیشه
به فرۆكه‌یه‌ك له فرۆكه‌خانه‌ی ره‌فیق حه‌ریری له لوبنانه‌وه به‌ره‌و
سعودیه به‌ڕێكه‌وت‌و وتی: له‌گه‌ڵ ده‌یان له‌و كه‌سانه‌ی خۆیان به
جیهادی ده‌ناسێنن سێكسم كردوه‌و زۆرینه‌یان له ڕه‌گه‌زی سۆماڵی‌و
پاكستانی‌و ئه‌سیوپی‌و عێراقی‌و جه‌زایری بون.
وتیشی:
ئێستا دوگیانم‌و نازانم باوكی مناڵه‌كه‌م كێ یه به‌ڵام گومانم هه‌یه
سه‌ركرده‌ی به‌ره‌ی نوسره باوكی مناڵه‌كه‌م بێت چونكه چه‌ند ڕۆژێك
له‌لای ئه‌و بوم.
عائیشه
ئه‌وه‌شی وت: ئێستا نائومێدی باڵی به‌سه‌ر جیهادیه‌كاندا كێشاوه به‌ڵام
نا‌وێرن ئه‌و وڵاته جێ بهێڵن له ترسی سه‌ركرده‌كان نا‌وێرن ڕابكه‌ن