له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه به‌م زوانه پرسی سوریا و میسر یه‌كلایی بكاته‌وه |
باراك ئۆباما سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند،"
كاتی ئه‌وه هاتووه هه‌ڵوێستی كۆتایی وه‌ربگرن له‌به‌رامبه‌ر كاره
ناڕه‌واكانی حكومه‌تی سوریا و به‌رده‌وامی توندوتیژییه‌كانی ناوخۆی میسر".
له‌دیدارێكی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (CNN) ، ئۆباما ئاشكرایكرد،" ناكرێت
رۆڵی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا په‌راوێز بخرێت له‌چاره‌سه‌ر
كردنی قه‌یرانه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كانی دیكه‌دا"، وتیشی:"
پێویسته به‌ستراتیجێكی ورد‌و بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن بیر له پاراستنی
به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان بكه‌ینه‌وه".
له‌وه‌ڵامی پرسیاری قه‌یرانه‌كانی سوریا و میسر، ئۆباما روونی كرده‌وه كه
حكومه‌تی واشنتۆن له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه به‌م زوانه پرسی سوریا و میسر
یه‌كلایی بكاته‌وه‌و وتی: "به‌رپرسانی ئه‌مریكا له‌ئێستادا سه‌رقاڵی
كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریین له‌سه‌ر به‌كار هێنانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن
سوپای سوریا و تێبینی ئه‌وه‌ش كراوه كه هێرشه‌كانی سوپای سوریا مایه‌ی
نیگه‌رانی زۆرن ".
به‌وته‌ی ئۆباما، داوا كراوه حكومه‌تی سوریا رێبدات به‌رپرسانی ئه‌مریكا سه‌ردانی مه‌یدانی ناوچه كاره‌ساتباره‌كانی ناوخۆی سوریا بكه‌ن، به‌ڵام به‌دووری زانی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د كارئاسانیی بكات له‌ولایه‌نه‌وه. له‌باره‌ی ره‌وشی میسریش، ئۆباما ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه پشتیوانیی كردن به‌ته‌نیا هه‌ڵوێستی حكومه‌ته كاتیه‌كه‌ی میسر ناگۆرێت له‌به‌رامبه‌ر رووداوه‌كانی ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی، ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كه ئه‌مریكا هه‌ڵویستی له‌به‌رامبه‌ر حكومه‌تی میسر گۆڕاوه و له‌مه‌ودوا به‌چاوێكی دیكه‌وه ده‌ڕوانێته په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌و