ئه‌گه‌ری هه‌یه هێرشه‌كه به‌موشكی كروز بكرێت |
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند په‌نتاگۆن هه‌ڵده‌ستێت به‌جوڵاندنی
هێز بۆ ئه‌وه‌ی له‌حاڵه‌تی ئاماده باشیدابن بۆ هه‌ركاتێك كه باراك ئۆباما
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا بڕیاری هێرشی سه‌ربازی بدات
دژی سوریا.
چاك هیگڵ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له‌كاتی به‌ڕێكه‌وتنی بۆ مالیزیا له‌ناو فڕۆكه‌كه‌ی به رۆژنامه‌نوسانی وت: دوای تۆمه‌تباركردنی سوریا به به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی و ئه‌و داواكارییانه‌ی ده‌كرێت بۆ ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی له‌دژی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته، به‌رپرسانی سه‌ربازی ئه‌مریكا كۆمه‌ڵێك بژارده‌یان بۆ باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماده‌كردوه تا بڕیار له‌باره‌ی هێشری سه‌ربازییه‌وه بدات بۆ سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د.
بڕیاریشه له‌م هه‌فته‌یه‌دا باراك ئۆباما له‌كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ گه‌وره راوێژكارانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی كۆببێته‌وه بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی بژارده‌كان له‌سوریا.
به‌رپرسانی سه‌ربازی ئه‌مریكا ده‌ڵێن هێزه ده‌ریاییه‌كانیان له‌ده‌ریای ناوه‌ڕاست زیادكردوه‌و كه‌شتی چواره‌می جه‌نگیشیان زیادكردوه كه موشكی كورزی هه‌ڵگرتوه، ئه‌ویش به‌هۆی جه‌نگی سوریاوه.
به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكاش به ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزی راگه‌یاندوه كه به‌رپرسانی ئه‌مریكا كۆمه‌ڵێك بژارده تاوتوێده‌كه‌ن له‌باره‌ی ئه‌و راپۆرتانه‌ی باس له‌وه‌ده‌كه‌ن سوریا چه‌كی كیمیایی دژی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی به‌كارهێناوه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه هێرشی سه‌ربازی به‌موشه‌كی كروز له‌ده‌ریاوه بكرێته سه‌ر ئه‌و وڵاته.
دوای رۆژی 21ی ئه‌م مانگه هه‌واڵی به‌ركارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن رژێمی سوریاوه بڵاوكرایه‌وه دژی هاووڵاتیانی ناوچه‌ی غوته‌ی رۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شق كه به‌هۆیه‌وه زیاتر له هه‌زارو 300 كه‌س كوژراون و شه‌ش هه‌زاری تریش برینداربوون، ئه‌و روداوه كاردانه‌وه‌ی وڵاتانی به‌دوای خۆیدا هێناو داوایانكرد تیمی پشكێنه‌رانی چه‌كی كیمیایی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به‌خێرای بگاته ئه‌و ناوچه‌یه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كانی خۆی ده‌ستپێبكات.
ئاژانسه‌كان