به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خواردن و ده‌رمانی ئه‌مریكا ( FDA) دۆزینه‌وه‌ی
ده‌رمانێكی نوێی بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی كه‌می به‌رگری له‌ش (ئه‌یدز)، كهبهدهرمانی
(Tivicay) ناسراوه‌و ماده‌ی (Dolutegravir)ی تێدایه كهمادهیهكی چالاك و پێكهاته‌یه‌كی نوێی
داهێنراوه كهپهرهی پێدراوه بۆ یه‌كه‌مین جار .
ئه‌و چاره‌سه‌ره له‌شێوه‌ی كهبسولدایه و ده‌بێ توشبوی نه‌خۆشی ئه‌یدز رۆژانه
له‌گه‌ڵ ده‌رمانه‌كانی تری دژه ڤایرۆسدا بیخوات به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی پشت به‌میكانیزمی
دژه كۆپی كردن ده‌به‌ستن. ئه‌و ده‌زگایه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندوه كهدهرمانهكه
له‌رێی سڕكردنی كاری یه‌كێك لهئهنزیمه پێویسته‌كانه‌وه كارده‌كات بۆ دووئهوهندهكردنی
ڤایرۆسی ئه‌یدز و زیادبوونی، كه‌به(Integrase Strand Transfer) ناسراوه‌و به‌سوده بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ته‌مه‌نیان
له‌سه‌رو (12) ساڵه‌وه‌یه. هاوكات ده‌رمانی (Tivicay) كه‌به‌رهه‌می كۆمپانیای (گلاكسۆ سمیس كلاین)ه بۆ پێداویستیه
پزیشكیه‌كان، چه‌ندین كاریگه‌ری لاوه‌كی هه‌یه وه‌ك سه‌رئێشه و ماندوێتی و كێشه
له‌ئه‌ركه‌كانی جگه‌ر .
SNN - بەشی تەندروستی