فۆتۆ : ئه‌رشیف |
هێزه ئه‌منیه‌كانی ناوخۆی به‌غدا كه‌سێكیان ده‌ستگییر كرد به‌تۆمه‌تی
ئه‌وه‌ی سه‌ربه یه‌كێك له‌تۆڕه‌كانی له‌ش فرۆشیه‌و كار بۆ ئه‌وه ده‌كات
كچانی به‌غدا راپێچی كاری له‌شفرۆشی ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ده‌زگای به‌گژاچوونه‌وه‌ی تیرۆر، هه‌واڵه‌كه‌ی
پشتڕاست كرده‌وه‌و رایگه‌یاند، تۆڕێكی له‌شفرۆشیان له ناوچه‌ی عامریه‌ی
خۆرئاوای به‌غدا ده‌ستگییر كردووه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، دوای ئه‌وه‌ی زانیاری‌یان پێگه‌یشتووه له‌لایه‌ن دایكێك له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ده‌زگاكانی به‌گژا چوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌ناوخۆی به‌غدا باسی له‌چیرۆكی كچه‌كه‌ی كردووه كه چۆن له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌ك به‌ناوی پێدانی كار، ویستویه‌تی كاری له‌شفرۆشی به‌كچه‌كه‌ی ئه‌نجام بدات، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌رۆژنامه‌ی مه‌دا له‌گۆشه‌ی دابین كردنی هه‌لی كار ئه‌و كۆمپانیایه ده‌ستخستنی هه‌لی كاری بڵاوكردبۆوه.
سه‌رچاوه‌كه له‌زاری دایكی كچه‌كه‌وه ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد كه، كچه‌كه ده‌زگای به‌گژاچوونه‌وه‌ی تیرۆری به‌غدای له‌و كۆمپانیایه ئاگادار كردۆته‌وه، له‌به‌رامبه‌ریشدا ده‌زگاكه ئامێرێكی ڤیدیۆیی شاراوه‌ی بهكچهكه داوه تا هه‌وڵه‌كانی كاری له‌شفرۆشی ئه‌و كۆمپانیایهیان بۆ تۆمار بكات، له‌ڕێی گرته ڤیدیۆییه‌كانه‌وه ده‌زگای ئاسایشی ناوخۆی به‌غدا بۆی ده‌ركه‌وت خاوه‌ن كاره‌كه بۆ كچه‌كه‌ی روونكردۆته‌وه چۆن میوان له ئۆتێل‌و میوانخانه‌كان به‌وروژاندنی سێكسی رابكێشێت‌و له‌و رێیه‌وه پارهله میوانه‌كان بكێشێته‌وه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، هێزه‌كانی پاراستنی ئاسایش خاوه‌ن كاره‌كه‌یان ده‌ستگیر كرد‌و له ئێستادا سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن له‌گه‌ڵی به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی سه‌رداوی زیاتر له‌وانه‌ی كه‌له‌و كرده‌وانه‌وه تێوه‌گلاون.