د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم: ته‌ندروستی سه‌رۆك تاڵه‌بانی زۆرباشه |
پزیشكی رێپێدراو بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ته‌ندروستی سه‌رۆك (مام جه‌لال)
سه‌رۆك كۆماری عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، كه ته‌ندروستی سه‌رۆك تاڵه‌بانی
زۆرباشه و به باشی ئاڵوگۆڕ له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ره‌كه‌یدا ده‌كات.
د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم پزیشكی رێپێدراو بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ته‌ندروستی
سه‌رۆك (مام جه‌لال) سه‌رۆك كۆماری عیراق، ئه‌مشه‌و رایگه‌یاند: ته‌ندروستی
سه‌رۆك تاڵه‌بانی زۆرباشه و به باشی ئاڵوگۆڕ له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ره‌كه‌یدا
ده‌كات.
سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه، د. نه‌جمه‌دین وتی: "هه‌فته‌ی
رابردوو سه‌رۆك مام جه‌لال تووشی هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی میزو میزه‌ڕۆ
(گورچیله و میزڵدان) بوو، هه‌رچه‌نده ده‌توانرا له شوێنی
حه‌وانه‌وه‌كه‌ی هه‌مان چاره‌سه‌ری بۆبكرێت، به‌ڵام هۆكاری گواستنه‌وه‌ی بۆ
نه‌خۆشخانه ئه‌وه‌بوو تا به‌شێوه‌یه‌كی خێراتر چاره‌سه‌ره‌كه‌ی بۆ بكرێت.
د. نه‌جمه‌دین ته‌ئكیدیش ده‌كاته‌وه: "سوپاس بۆ خوا ئێستا سه‌رۆك مام
جه‌لال ته‌ندروستی زۆر باشه‌و پێویستیی به‌هیچ ئامێرێك نییه بۆئه‌وه‌ی پێی
بژی، لێره‌شه‌وه هه‌مووان دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه كه مام جه‌لال ته‌ندروستی
زۆرباشه و به‌باشیش ئاڵوگۆڕ له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ره‌كه‌یدا ده‌كات".