نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان وئه‌مریكا له‌كوشتنی هاووڵاتیانی سوریا كه‌مته‌رخه‌من |
ئتلافی
نیشتمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و هێرشه كیمیاییه‌ی
رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د كردویه‌تیه سه‌ر ناوچه‌كانی نزیك دیمه‌شق زیاتر له
هه‌زارو 300 كوژراو و زیاتر له شه‌ش هه‌زار برینداری لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ 21-8 فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریا به‌بۆمبی كیمیاوی هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوی (الغوطه)ی دیمه‌شقی پایته‌خت.
هه‌ر ئه‌مڕۆ جۆرج سه‌برا سه‌ركرده‌ی ئیئتلافی نیشتمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا له‌ئه‌سته‌نبوڵی توركیا له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: رژێمی سوریا به‌شێوه‌ی سارد هاووڵاتیان ده‌كوژێت، ئه‌وه‌شی رونكردوه‌ته‌وه كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان وئه‌مریكا له‌كوشتنی هاووڵاتیانی سوریا كه‌مته‌رخه‌من.
لای خۆشیه‌وه یزن حمزی وته‌بێژی تۆڕی شام وتى: له‌و په‌لاماره‌دا زیاتر له شه‌ش هه‌زار كه‌س له رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای ناوچه‌ی (الغوطه) به‌گازی سام برینداربوون.
لای خۆشیه‌وه جه‌واد ئه‌بو حه‌تب به‌رپرسی پزیشكی ئیئتلافی ئۆپۆزسیۆنی سوریا رایگه‌یاندوه: به‌یانی ئه‌مڕۆ رژێمی سوریا له‌ڕێی فڕۆكه جه‌نگیه‌كانیه‌وه به‌بۆمبی كیمیایی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای ناوچه‌ی (الغوطه)ی بۆردومانكردوه‌و ئه‌و گازه‌ش ده‌بێته هۆی له‌كاركه‌وتنی هه‌ناسه‌و چاره‌سه‌ری ته‌واویشمان نیه بۆ ئه‌و بریندارانه، هه‌رچه‌نده رژێمی سوری رێگه‌ی گه‌یشتن به‌وناوچانه‌ی داخستوه.
ئه‌و پزیشكه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه پێویسیان به‌هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌و پێویسته وڵاتان له‌سه‌ر ئه‌و روداوه بێنه ده‌نگ.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی روداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سوریا، وڵاتی سعودیه داوای له‌ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كرد كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له له‌باره‌ی سوریاوه ئه‌نجامبدات.
هه‌روه‌ها ولیم هیگ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا رایگه‌یاند ئه‌و راپۆرتانه‌ی له‌باره‌ی هێزه‌كانی ئه‌سه‌ده‌وه بڵاوبوونه‌ته‌وه به‌به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی به‌رز ده‌كه‌نه‌وه.
هیگ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه: هه‌ست به‌نائارامییه‌كی زۆر ده‌كه‌ین له‌باره‌ی ئه‌و راپۆرتانه‌ی باس له‌كوژرانی سه‌دان كه‌س ده‌كه‌ن كه له‌نێویاندا منداڵی تیدایه له‌ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی ئه‌سه‌د به‌گازی كیمیایی له‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆندان له‌نزیك دیمه‌شق.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه نه‌بیل عه‌ره‌بی ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌ب له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا داوایكرد تیمی پشكێنه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی به‌خێرایی بگه‌نه ناوچه‌ی (الغوطه)ی رۆژهه‌ڵاتی سوریا، بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و تاوانه.
عه‌ره‌بی ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه: ئه‌مڕۆ له‌بۆردومانێكی نامرۆڤانه‌دا له (الغوطه)ی رۆژهه‌ڵات به‌هۆی چه‌كی كیمیاییه‌وه سه‌دان هاووڵاتی بێ‌تاوان كۆتایی به‌ژیانیان هێنراوه.
هاوكات ئه‌كی سیلسترۆم سه‌رۆكی تیمی پشكێنه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی چه‌كی كیمیاییه‌وه رایگه‌یاند: پێویسته لێكۆڵینه‌وه له‌و هه‌واڵانه بكرێت كه باس له‌به‌كارهێنانی گازی ده‌مار ده‌كه‌ن له‌سوریا كه به‌هۆیه‌وه له‌نزیك دیمه‌شق سه‌دان هاووڵاتی كوژراون.
لای خۆشیه‌وه وڵاتی فه‌ره‌نسا داوایكردوه تیمی لێكۆڵه‌رانی سه‌ر به‌رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانی شوێنی روداوه‌كه‌ی سوریا بكه‌ن كه چه‌كی كیمیایی تێدا به‌كارهێنراوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه وته‌بێژێك به‌ناوی كۆشكی سپی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه، داوای له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد لێكۆڵینه‌وه له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌سوریا بكرێت و راستی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ئاشكرابكرێت.

PUKmedia ئاژانسه‌كان