ره‌غد كچی سه‌دام حسێن |
ره‌غد
كچی سه‌دام حسێن ی دیكتاتۆری له‌سێداره دراوی عێراق له چاوپێكه‌وتنێكدا
باسی له چۆنێتی كوژرانی حسێن كامیلو ده‌سته‌كه‌ی كرد له‌سه‌ر ده‌ستی
عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید.
له‌و
چاوپێكه‌وتنه‌ی دا ره‌غد قسه‌ی توند به‌رامبه‌ر به عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید
ده‌كات كه ئه‌و سه‌ركردایه‌تی پرۆسه‌ی كوشتنه‌كه‌ی حسێن كامیلو
ده‌سته‌كه‌ی كردوه‌و به نه‌فره‌ت لێكراو ناوی ده‌بات.
هه‌روه‌ك ده‌ڵێت: عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید ی خراپ‌و مێژوو ره‌ش ویستویه‌تی به كوشتنی حسێن كامیل له باوكم نزیك ببێته‌وه
وتیشی:
هه‌رگیز خیانه‌ت له فه‌رهه‌نگی حسێن‌و سه‌دام كامیل ی برایدا نه‌بوه‌و
ئه‌وه پیلانێك بوو بۆ ئه‌وه‌ی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید له‌سه‌ر شانی ئێمه
له باوكم نزیكتر ببێـه‌وه ئه‌گینا ئه‌گه‌ر سه‌دام كایمل بیویستایه
خیانه‌ت له باوكم بكات ئه‌وا له‌و كاته‌ی كه له كاردا بوو باوكم كه
ده‌نوست ته‌نیا یه‌ك كه‌س له‌به‌ر ده‌رگاكه‌ی بوو ئه‌ویش سه‌دام كایمل بوو
كه باوكم زۆری خۆش ده‌ویست.
وتیشی:
له كۆبونه‌وه‌ی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌ی حسێندا، باوكم لێی
خۆش بوو به‌ڵام عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید وتبوی تۆ وه‌ك ده‌وڵه‌ت لێی خۆش
بویت به‌ڵام ئێمه وه‌ك عه‌شیره‌ت لێی خۆش نابین‌و ئه‌بێت سزا بدرێت.