ژماره‌ی ئه‌و كچانه‌ی له‌ته‌مه‌نی
هه‌رزه‌كاریدا شووده‌كه‌ن، عێراق له‌سه‌ر ئاستی جیهان له‌پله‌ی
یه‌كه‌مدایه‌و توێژه‌رانیش به‌كارێكی پڕ زیانی ده‌زانن.
به‌گوێره‌ی نوێترین توێژینه‌وه كه وه‌زاره‌تی پلاندانان‌و گه‌شه‌پێدانی عێراق ئه‌نجامیداوه، له‌پرۆسه‌ی شووكردنی كچان له‌ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا، عێراق له‌سه‌رئاستی جیهان له‌پله‌ی یه‌كه‌مدایه، ئه‌وه‌ش له‌زۆر لایه‌نه‌وه زیانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ته‌ندروستی هه‌یه.
له‌وباره‌یه‌وه به‌هێز سابیر چالاكوانی كۆمه‌ڵی مهدهنیو ڕاوێژكاری كۆمه‌ڵایه‌تی به سایتی ناوخۆی ڕاگه‌یاند، شووكردنی كچان پێش واده‌ی خۆی كه پێویسته ته‌مه‌نی له (18) ساڵ كه‌متر نه‌بێت، زیانی زۆری لێده‌كه‌وێته‌وه، له‌ڕوی ته‌ندروستیه‌وه كچ پێش ئه‌و ته‌مه‌نه ئۆرگانه‌كانی كۆئه‌ندامی زاوزێی به‌ته‌واوی پێنه‌گه‌یشتوون، بۆیه له‌كاتی شووكردندا به‌تایبه‌تی له‌كاتی دووگیانی‌دا زیانی زۆری لێده‌كه‌وێته‌وه.
له‌ڕوی كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه كچان له‌و ته‌مه‌نه‌دا به‌ته‌واوی نازانن خێزان به‌ڕێوه‌به‌رن، لهبهخێوكردنو په‌روه‌رده‌كردنی منداڵدا ناتوانن سه‌ركه‌وتووبن.
به‌هێز سابیر ڕوونیشیكرده‌وه هه‌موو ئه‌وانه بوونه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی زۆرترین ڕێژه‌ی جیابونه‌وه‌ی ژن‌و مێرد‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزانیش له‌عێراقدایه، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی زۆربوونی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو.