رۆژنامه‌ی یه‌نی جاغی توركی له راپۆرته
هه‌واڵێكیدا ئاشكرای كردووه،له كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یدا سنووری كوردستانی گه‌وره
دیاری ده‌كرێت كه ئه‌مریكا له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوراستی گه‌وره‌دا
په‌سه‌ندی كردووه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه
راگه‌یاندنی سنوری كوردستانی گه‌وره له كاتێكدا پرۆسه‌ی ئاشتی له نێوان توركیا‌و
په‌كه‌كه چه‌ند هه‌نگاوێكی بڕیووه.
چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا رۆژهه‌ڵاتناسی
ڕوسی ستانیسلافی تاراسۆڤ رایگه‌یاندبوو به‌م نزیكانه كوردستانی گه‌وره را ده‌گه‌یه‌نرێت.
رۆژنامهتوركیان باس لهوهدهكهن
ناتۆ فشاری خستوته سه‌ر توركیا تا ده‌وڵه‌تێكی كوردی دروست بێت.
جێی ئاماژەیە، لیژنه‌ی ئاماده‌كاری
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد رایگه‌یاند:"له15-17ی مانگی ئه‌یلولی داهاتوو له
هه‌ولێر كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ست به‌كاره‌كانی ده‌كات و 300میوانی بیانی و 600
ئه‌ندامی كۆنگره ئاماده‌ی ده‌به‌ن".SNN- سامان حەمەغەریب