تازەترین هەواڵ
http://1.bp.blogspot.com/-tm6A1lUiFlA/UgZH80KcCYI/AAAAAAAAUOU/GCVNQvbUiAU/s1600/888.jpg
http://3.bp.blogspot.com/-hDYPrnsreLk/VQE643MVZdI/AAAAAAAAbsY/Teok57BxaKo/s1600/sarawar1.pnghttp://1.bp.blogspot.com/-BJZM5WSPCjY/VQE65bmkEMI/AAAAAAAAbsk/8jjf-pfEUzk/s1600/shahidan.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-UE255vVBl-k/VQE64LF4oQI/AAAAAAAAbsQ/FO_GfHJkt0w/s1600/peshmarga.pnghttp://3.bp.blogspot.com/-1idXsU2UJMM/VQE63EDcX_I/AAAAAAAAbsI/v4kN56aC15I/s1600/karikater.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-X7RrV86fPU0/VQE63M2gYLI/AAAAAAAAbsM/IRYATkRNyp0/s1600/nawdaran.pnghttp://2.bp.blogspot.com/-bfTrV0DY1bc/VQE63Ct_buI/AAAAAAAAbss/5zz63Jn3irk/s1600/kodi%2Brang.png
http://1.bp.blogspot.com/-tm6A1lUiFlA/UgZH80KcCYI/AAAAAAAAUOU/GCVNQvbUiAU/s1600/888.jpg

31‏/8‏/2013

پەیامی عادل موراد بۆ سەرۆكی دەست بەسەركراو (عەبدوڵا ئۆجەلان)

بەبۆنەی تێپەربونی 15 ساڵ بەسەرگرتنی براو هاورێبازەكەم كاكە (عەلی) ... ئەمرۆ پانزە ساڵ تێدەپەرێت بەسەر ئەو رۆژە شومەی كە دەست بەسەركرایت لەلایەن هێزی دوژمنكاری بەسەر گەلەكەت ، چەند پایتەختێك وهەرێمی نێودەوڵەتی لە نێوان خۆیاندا پلانێكی دوژمنكاری بۆ تێوەگلانت زیندانیكردنت لە زیندانی دوژمنانی گەلەكەت. بەڵام بچوك بونەوە یان مایەبوچ بون دام و دەزگاكانی سیخوری توركی قەڵاچۆكەر بۆ گەشتنت بە ئاستی تۆ .. بۆیە پشتی بەست (رێگای دۆزییەوە) بە ئەمریكا و ئیسرائیل و هاوپەیمانە دروستكراوەكان بۆ تەواوكردن پلانی دەست بەسەرگرتنت، پێی وابوو بەو كارەی شۆرشی گەلەكەمان لە باكوری كوردستان دادەمركێتەوە. لەشەوی دەستگیركردنت بەدەیان لە هاوكارانم لە سلێمانی لە راگەیاندنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كاتێك تۆیان بینی بەدەستگیركراوی دەستیان كرد بە گریان، پێم وتن ئەی هاورێیان خەمبار مەبن چونكە كۆت و پێوەند تاسەر نابێت بۆ هەتا هەتایی، ئەمە رێگەی شەهیدانە وەك شێخ سەعیدی پیران و شەهیدانی قەڵای (الشقیف) لەباشوری لوبنان لە ساڵی 1982 و قازی محەمەد و خاڵە شیهاب و دینیز غیزمز ...شۆرشگێران تۆقاندیانن لە كوردستان و ناوچەكە و لە هەموو ناوچەیەكی جیهان. بێجگە لە رای گشتی جیهانی . لە سێدارەیان نەدای ئەی هاورێم ئەی تێكۆشەری عاشقی رێبازەكەت كە تۆ ئەو كات و ئێستایش بروات پێیەتی .. وە ئێستا تۆ لە پشت ئاسنی زیندانی دوژمنانی سەربەستی گەلانیت بۆئەوەی ببنە پەیكەری پرشنگدار نەك تەنها بۆ خەباتی گەلەكەت بەڵكو بۆ هەموو گەلانی تەوق دراو بۆ سەربەخۆبون لە قورسی و زەحمەتی ستەمی رەگەزایەتی قێزەون. تۆ ئەمرۆ ئەی خۆراگری ئازا بەرووی زیندانتدا شتێكیترت زیاد كرد بۆ فەرهەنگی تێكۆشانی گەلان ، پەڕەیەكی نەمریت بۆ ئەو رێگەیەی كە دایرشتوە هاورێی رێبازەكەتان سەركردەی تێكۆشەر (نیلسۆن ماندێلا) . دوێنێ تەشبیه كراوە بە ئەمرۆ، سەركردەكانی توركیا هەمان رێی و شوێنیان گرتوەتە بەر كەسەركردەكانی باشوری رەگەزپەرەستی گرتوبویانەبەر، ئەوانەی پێیان وایە شۆرشی گەلان بە دەستگیركردنی تێكۆشەرەكانیان دادەمركێتەوە بێ هیوا بوون و گومانەكەیان پوچەڵ بوەوە ، هەموو ئەو كەسانەی تۆیان دەستگیركردوە بێ هیوا دەبن ، ئێوەبون بە دروشمێك كە ئەو رەمزە لە گوێ جەماوەرەكاندا ناسڕێنرێنەوە ، بێگومان ئەو رۆژە هەر دێت ئەو رەوشە چارەسەر بكرێت بنبری بكریچت لە دەستی رەگەز پەرەستی پێان خۆشبێ و پێان ناخۆشبێ شتێكی حەتمی مێژوویە و هەر دەبێ. ئەمرۆش ئێوە لە زیندان ئازاد بكرێن هەرچەندە دوژمنایەتی گەلەكەت درێژە بكێشێت لە زۆر بوزابێت ، ئەو كات هەموو میللەتی كورد ئاهەنگ دەگێرن لە پارەچەكانیتیری كوردستان لە ( ئامەد و تونجلی و سەقز و سەرێ كانی و كەركوك و زاخۆ و هەولێر و دیریك و عەفرین و سلێمانی و بۆكان و عەقرە وفەندیل و ئەستەمبول و قامیشلو و كوبانێ و خانەقین و كرماشان و ئەرزروم ) لەسەرجەم شارەكانی ئەوروپاش ، لەگەڵ گەلانی هاوپەیمان كە تامەزرۆی سەربەستین لە رۆژی دەست بەسەرگرتندا لە رۆژی ئازادكردندا بەندینخانەی (ئیمرالی) لە دەریای ئیجە لە توركیا دەگۆرێت بۆ مۆزەخانە وشوێنێك خەڵك و هەموو ئازادیخوازانی جیهان سەردانی بكەن ، بۆ ئەوەی پەند لە رەوشتی شۆرشگێری و بەرەنگاربونەوەت وەربگرن لە خۆراگری لە لانەی شێران،ئەو رۆژەی پێت شاد دەبمەوە باوەشت پیادەكەم و یادگارییەكان و رۆژە جوانەكانی سەردەمی شۆرش لەبەیروت بۆ یەك دەگێرینەوە. ئەو رۆژانەی بەیەكەوە بەشداربوین لە مالێكی سادەدا لە ناوچەی جامیەی عەرەبی لە بەیروتی هەژار لە دڵی خۆماندا خۆشەویستیەكی بەهێز و زۆر گەورە بۆ تێكۆشەرە كوردەكان و تێكۆشەرە شۆرشگێرە عێراقیەكان ، بەهاوپەیمانە فەلەستینیەكان و ئەمەنەكان و لوبنانیەكان و میسریە چەپەكان و كۆمەڵە شۆرشگێرە ئێرانیەكان دژی دیكتاتۆریەتی شا و ئەریتیرییەكان و ئەردەنیەكان وە جوڵانەوە شۆرشگێرییە توركیەكان و بەحرەینیەكان و یەمەنیەكان و بەرگریكاریە ئێرلەندییەكان و وەك باسمان كرد رێگەی رزگاریخوازی گەلی كورد . بەزوترین كات دەتان بینمەوە وەك هەڵۆیەكی ئازاد لە ئاسمانی كوردستاندا.

برای هەمیشەیتان
عادل موراد