رێبین حه‌سه‌ن
به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامه به‌راییه (ناره‌سمیانه)ی كه تائێستا له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك ده‌زگای راگه‌یاندن‌و هه‌ندێك ناوه‌ندی دیكه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه، ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی (30)ی نیسان بۆ یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، ئه‌نجامێكی گه‌وره‌یه‌و مایه‌ی سه‌رسوڕمانی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌شه، چونكه یه‌كێتیی له‌دوای دروستبونی گۆڕانه‌وه هیچ جارێك وه‌ك ئه‌م جاره چانس له‌گه‌ڵیدا یاوه‌رنه‌بوه، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندیی به‌چه‌ند هۆكارێكه‌وه هه‌بوه له‌دیارترینیشیان نه‌بونی گوتارێكی هاوبه‌شی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی‌و ناتۆكمه‌یی په‌یوه‌ندییه‌كانی خواره‌وه‌و سه‌ره‌وه، هاوكات زویربونی قاعیده‌ی یه‌كێتیی له‌سه‌ركرده‌كانی دیارترین هۆكاری سه‌رده‌می ره‌شی رابردوی ئه‌دای كاری حزبایه‌تی بو بۆ یه‌كێتیی.
لێره‌دا ده‌مه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه هه‌ڵوه‌سته‌بكه‌م، كه ده‌نگه‌كانی یه‌كێتیی نابێت له‌لایه‌ن سه‌ره‌وه بێباكانه سه‌یربكرێت، به‌واتایه‌كی تر ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا یه‌كێتیی هێناویه‌تی‌و ته‌نیا دڵخۆشییه‌كه‌ی كاتی بێت، ئه‌وا یه‌كێتیی هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ده‌كات‌و ناشبێت دڵی به‌چوار ساڵی داهاتو خۆش بێت، به‌ڵكو ده‌بێت یه‌كێتیی له‌مه‌ولا په‌ڕه‌یه‌كی تازه له‌نێو ئۆرگانه‌كانی ناوخۆیدا هه‌ڵبداته‌وه‌و هه‌روه‌ك چۆن له‌ماوه‌ی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا توانی له‌رێگه‌ی چه‌ندین كۆبونه‌وه‌و چونه ناو خه‌ڵك‌و گوێگرتن له‌جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی له‌خه‌مه‌كانی تێبگات، به‌هه‌مان شێوه پێویسته ئه‌م حزبه له‌ئێستا به‌دواوه كار بۆ زیاتر چونه ناو جه‌ماوه‌ری كوردستان‌و به‌تایبیه‌تش جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی خۆی بكات، چونكه 30ی نیسان ده‌ریخست كه ده‌نگده‌رانی یه‌كێتیی زۆر وه‌فاداربون به‌رامبه‌ر حزبی شه‌هیدان‌و زۆر بێ باكانه‌ش توانیان ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تبكه‌نه‌وه كه له‌نێو ژوره داخراوه‌كاندا‌و له‌سه‌ر مێزی رێكه‌وتنه‌كه‌ی 17ی نیسان كار بۆ سڕینه‌وه‌و یه‌كێتیی ده‌كرا، له‌وه‌شه‌وه پێویسته كه یه‌كێتیی باشتر له‌یه‌كێتییه‌كان تێبگات‌و له‌بری ئه‌وه‌ی هه‌ر رۆژه‌و له‌لایه‌ن پارتێكی سیاسییه‌وه بڕیاری پۆست‌و ئیمتیازاتی پێبدرێت، باشتره كه پشت به‌جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی خۆی ببه‌ستێت‌و ئه‌وه‌شی لاڕون بوبێته‌وه كه ته‌نیا جه‌ماوه‌ره ده‌توانێت په‌یامی چه‌پكه گوڵه‌كه‌ی (مام) به‌رده‌وام نوێبكاته‌وه‌و په‌یامی نه‌سره‌وتن تا سه‌ركه‌وتن‌و سه‌فین له‌بن بێت یه‌كێتیی له‌بن نایه‌تی مام دوپات بكاته‌وه.
واته ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی توانی له‌ماوه‌ی چوار ساڵی داهاتودا له‌خه‌باتی سیاسی‌دا گوێ له‌جه‌ماوه‌ری كوردستان به‌گشتی‌و لایه‌نگرانی خۆی به‌تایبه‌تی بگرێت، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بێته‌وه حزبی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی كوردستان، چونكه ئه‌وانه‌ی پێشتر له‌رێگه‌ی دروشمی بریقه‌دار‌و شه‌ڕی ده‌رونی‌و راگه‌یاندنه‌وه توانیان بۆ ماوه‌یه‌ك كاریگه‌ری خۆیان ده‌ربخه‌ن، ئه‌وا ئه‌مجاره‌یان دوای ده‌ركه‌وتنی راستییه‌كان ئه‌و خه‌ونه‌شیان پوكایه‌وه‌و نه‌یانتوانی له‌به‌رده‌م ده‌نگی جه‌ماوه‌ردا خۆیان رابگرن، به‌لاَم یه‌كێتیی توانی جارێكی تر تاو به‌خۆی بداته‌وه‌و له‌رێگه‌ی داوای لێبوردنكردن له‌جه‌ماوه‌ری كوردستان‌و جێبه‌جێكردنی چه‌ند ئه‌ركێكی نوێی رێكخراوه‌یی جارێكی تر توانی هه‌ستێته‌وه، هه‌ستانه‌وه‌یه‌ك كه مه‌حاڵه ئه‌گه‌ر له‌ئاست داواكارییه‌كاندا بێت، هه‌رگیزا‌و هه‌رگیز ره‌شه‌بای هیچ پیلانێك ناتوانێت ئه‌مجاره گره‌و له‌سه‌ر مه‌رگی حزبه‌كه‌ی تاڵه‌بانی بكات.