تازەترین هەواڵ
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhcIDu1TlR6t-3ahp2Foij1Lu4SCA81iy_v_exjmiXf9f_8Cn6IHZTR-m-CsELqqX8u7lFNxZDWrWGJ9MDC0MZ8aKwZJzZ3ddyfCYWU4dmJ4y_Sx-H63QUB8oM5NzreM2n7p6zQHMWmuk8/s1600/sarawar1.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiyHvS8VMtE8vQbpl_999jDE114GbEXDnl2mW3QSomPWkcNoZFsMFKL2ybBU5rqmu81uGyh33pPcRcLdgwW4k5fiF-qGPkOu80jl_xuqv-5tjUQeBtHlVh00ngn_NJKFa3QrMs38Trrzoo/s1600/shahidan.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhw5fzoDaXYNAf-tQkCc6ZIYAT-08e1zQFL3Sc16foCSEEJGLaxrWgSX1gJXxs9EZxwzJebIkdll0c2AiH-KgtXaXud71OHK4eNYHL8hl4Js-dkD5zavPrtGIB-kfBR9EBNUfThipC1PEM/s1600/peshmarga.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6GScoWWodKoH1DcCloNtTUVzvdOV_Wb2H1tv5paW0LU3DpXGoPv7IyoajdVyneKVb0_vNJu96Dr6PbdWjem18nzOkGfGEGDQX3mf_b_XKAjXWf4WuaIlLLu6NatAf0JJHsNK5UyHMsQA/s1600/karikater.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhAeN7CRbm4krLN7ZyAZTqTk3IS_GG1H9fXZXIuJ5eJy5yjt3fN_0e8Qt2nibXKvz_9y13lgCDSL1j6aTo8fB4jFAmvJTg-nhIm-y1Juql31FsycdmwjLHJb6sbYMVxDB7dQTa_KCmxDK8/s1600/nawdaran.pnghttps://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEiH2UM211g7CkZBZxwW0vp8SzM59x9RGVDcX4QCFxFLotN9nBx96ok7-JksgLSJvFhHuhIB2acjPKzAB_fVWI0OGydkzthgZE7Aw7_bk9NJwEWGSlhIpy1BWE3B41rN9vyRpFdAOdlWkow/s1600/kodi+rang.png
https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEi6bQWquzvFnzWboSolHAjReXDxiQeTo-l2ygeftgRcIC13Cjh2klvBoE5mz2Wgf2IGlnBtUgh8XznEJqgfKOQdbMa1P08xntmuvLnpeT1eS4WHVrvUqI3GZKSJP-Mc-UWXSURzlZNixyE/s1600/888.jpg

31‏/8‏/2013

پارته‌ ئیسلامییه‌كان هه‌واڵی وه‌رزشی کچان به‌ده‌نگ ده‌خوێننه‌وه‌

به‌پێی قسه‌ی چاودێرانی هه‌واڵ‌و پێشهاته‌ وه‌رزشییه‌كان، كه‌ناڵه‌ ته‌له‌ڤزیۆنییه‌كانی سه‌ر به‌ پارته‌ ئیسلامییه‌كانی كوردستان، هه‌واڵی وه‌رزشی ژنی قۆڵ‌و قاچڕووتیان ته‌نیا به‌ ده‌نگ خوێندووه‌ته‌وه‌‌و وێنه‌ی ڤیدۆییان پیشان نه‌داوه‌. به‌رپرسانی ئه‌و كه‌ناڵه‌ ئیسلامییانه‌ش ئه‌و راستییه‌ دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌‌و ئاشكرای ده‌كه‌ن، هه‌ر وێنه‌‌و دیمه‌نێكی وه‌رزشی، شه‌رع رێگه‌ی پێ نه‌دات، ئه‌وانیش پیشانی ناده‌ن.
هیوا مه‌لاقادر، به‌رپرسی به‌شی وه‌رزشی كه‌ناڵی سپێده‌ی سه‌ر به‌ یه‌كگرتووی ئیسلامی، وتی‌: زۆرمان پێ خۆشه‌ كه‌ كچ وه‌رزش بكات‌و لایه‌نگریشی ده‌كه‌ین‌و له‌ یانه‌ی ئاشتیشدا كه‌ هی یه‌كگرتووه‌، وه‌رزشی كچان زۆر ئه‌كتیڤه‌، به‌ڵام هه‌ر شتێك ناشه‌رعی بێت پیشانی ناده‌ین. شه‌رع‌و دینی خوا پێمان ده‌ڵێت نابێت ژن له‌شی به‌ده‌ره‌وه‌ بێت، له‌ سپێده‌یش هه‌واڵی وه‌رزشیی كچان بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و وێنانه‌ی سنوور ده‌به‌زێنن وه‌شانیان ناكه‌ین، هه‌رچه‌نده‌ شه‌رع رێگه‌ نادات ژن سه‌ری رووت بێت، به‌ڵام ئێمه‌ ئه‌گه‌ر ته‌نیا سه‌ری رووت بێت پیشان ده‌ده‌ین، كۆمه‌ڵی ئێمه‌ موسڵمانه‌، هه‌یه‌ نوێژ ده‌كات‌و به‌رۆژوویش ده‌بێت، به‌ڵام سه‌ری كۆته‌، بۆیه‌ ناكرێ له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ دابڕێیت. خۆ ئه‌گه‌ر شوێنی تری به‌ ده‌ره‌وه‌ بێت، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك پیشانی ناده‌ین، بۆ نموونه‌ یاریی تێنسی سه‌رزه‌ویی كچان. 
وتیشی‌: بۆ باوك حه‌رامه‌ سه‌ر‌و ئه‌ژنۆی كچه‌كه‌ی ببینێت، ئیتر من چۆن له‌ ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه‌ پیشانی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی بده‌م؟
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌ كاركردنه‌یان له‌ حزبه‌وه‌ بۆ چووه‌، یان خۆیان دایانناوه‌؟ هیوا وتی‌: حزب ده‌ست له‌ به‌شی وه‌رزش وه‌رنادات، به‌ڵام من ئه‌هلی ئیشه‌كه‌م ده‌زانم چی باشه‌‌و چی باش نییه‌، من كه‌ ئه‌ندامێكی یه‌كگرتووم‌و له‌ ناویدا گه‌وره‌ بووم، ده‌زانم حزبه‌كه‌م چی له‌ من ده‌وێت‌و چی لێ ناوێم، خۆ ئه‌گه‌ر رێنماییشمان بده‌نێ، زۆر ئاساییه‌‌و جێبه‌جێی ده‌كه‌م. ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانی ئێمه‌، بۆ ماڵه‌وه‌یه‌، خێزان له‌ رووی دێت سه‌یری بكات.
لای خۆیه‌وه‌، سۆران عومه‌ر، به‌رپرسی به‌شی هه‌واڵی ته‌له‌ڤزیۆنی په‌یامی سه‌ر به‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی، وتی‌: ئێمه‌ بۆ وه‌رزش‌و سیاسه‌ت‌و هه‌موو بواره‌كانی تر، یه‌ك رێنوێنیمان بۆ هاتووه‌، ئه‌وه‌ی له‌ روانگه‌ی شه‌رعه‌وه‌ رێگه‌پێدراوه‌، پیشانی ده‌ده‌ین، ئه‌وه‌ی رێگه‌ی پێ نه‌دراوه‌، ئه‌گه‌ر خێزانه‌كانی خۆشمان بێت، پیشانی ناده‌ین.
سۆران وتیشی‌: ده‌یان جار وێنه‌ی ژنانمان له‌ كاتی راكردن‌و شه‌تڕه‌نج‌و باسكه‌‌و باله‌دا پیشان داوه‌ كه‌ سه‌رپۆشیان له‌سه‌ر نه‌بووه‌، به‌ڵام جله‌كانین گونجاو بوون. ژنێك ئه‌گه‌ر مه‌له‌ بكات، سه‌یركردنیشی به‌ جائیز نازانین، نه‌ك پیشاندانی.
رونیشی كرده‌وه‌: ئێمه‌ ئه‌وه‌ی له‌ سنووری شه‌رعدا جێی ببێته‌وه‌ دایده‌نێین، شه‌ریعه‌تی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ژن شوێنی قه‌ده‌غه‌ی ده‌ربكه‌وێت، ناتوانین پیشانی بده‌ین. مه‌رج نییه‌ له‌چكی به‌سه‌ره‌وه‌ نه‌بێت، ئێمه‌ به‌ حه‌رامی بزانین پیشانی بده‌ین. به‌ جائیزی ده‌زانین پیشانمان داوه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر قوول‌و قۆڵ‌و سینگی رووت بێت، نه‌ك له‌ وه‌رزش، له‌ تازیه‌یشدا پیشانمان نه‌داوه‌. ئه‌مه‌ ناكاته‌ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ باوه‌ڕمان به‌ ئازادیی مرۆڤ نییه‌، باوه‌ڕمان به‌ ئازادیی شه‌خسیی ئینسانه‌كان هه‌یه‌، سینگ‌و مه‌مك‌و قوولی هی خۆیه‌تی، هی مێرده‌كه‌یه‌تی، هی سه‌رشاشه‌ نییه‌.
پێشه‌وای پێشووی حه‌ره‌می مه‌ككه‌ "شێخ عادل كه‌لبانی" بۆ رۆژنامه‌ی "عوكاز" ئاشكرای كردووه‌ خۆی هانده‌ری یانه‌ی نه‌سری سعوودی بووه‌.
شێخ عه‌بدولكه‌ریم خزه‌ییه‌ر، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی زانایانی‌و ئه‌ندامی لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی، ئه‌وه‌ی روون كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ته‌نانه‌ت وه‌رزشكردنی كچان له‌ قوتابخانه‌كان، شوێنپێهه‌ڵگرتنی شه‌یتانه‌.
شێخ محه‌ممه‌د عورێفی، گه‌وره‌ زانای سه‌رده‌می ئیسلامی، ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ روو، كه‌ هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) وه‌رزشه‌كانی نیشانه‌شكێنی‌و زۆرانبازی‌و پێشبركێییان كردووه‌.
پێیوایه‌ وه‌رزش دروسته‌، به‌ڵام پیاو‌و ژن تێكه‌ڵ نه‌بن‌و قوماری له‌سه‌ر نه‌كرێت‌و نوێژی له‌سه‌ر دانه‌نرێت.