سه‌رچاوه
هه‌واڵییه‌كانی عێراق بڵاویانكرده‌وه، به‌ره‌ی نوسره كه له‌لایه‌ن
ئه‌مریكاوه به‌تیرۆرست ناسێنراوه‌و ئێستا له‌سوریا دژی كورد‌و حكومه‌تی
دیمه‌شق شه‌ڕ ده‌كات، به‌ره‌و پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌عێراق دزه‌یكردووه،
له‌هه‌ندێك ناوچه‌ی نزیك له‌شاری موسڵدا خێزانه هه‌ژاره‌كانی قایل
كردووه، كچه‌كانیان بۆ (جیهادی نیكاح) ڕه‌وانه‌ی سوریا بكه‌ن.
چاودێرێكی
سیاسیی كورد له‌پارێزگای نه‌ینه‌وا ته‌ئكیدی كرده‌وه، شاری موسڵ‌و
چه‌ندین ناحیه‌و قه‌زای عه‌ره‌بنشین، تا ئێستاش له‌ژێر كۆنترۆڵی
ڕێكخراوی قاعیده‌دان.
غه‌یاس
سورچی بۆ سایتی ناوخۆ وتی: ئه‌گه‌ر به‌ره‌ی نوسره بێت، یان ده‌وڵه‌تی
به‌ناو عێراقی ئیسلامیی یان هه‌ر ته‌یارێكی تری توندڕه‌وی ئیسلامیی بێت،
جگه له‌سوننه، ماڵ‌و موڵك‌و حه‌یا‌و شه‌ره‌ف‌و پاوانكردنی خاك‌و شوێنی
كورد‌و شیعه‌و مه‌سیحی به‌حه‌ڵال ده‌زانن".
ئاماژه‌ی
به‌وه‌شكرد، له‌دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا، زیاتر له (400) خێزانی
شه‌به‌ك، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شیعه بوون، تاڵانكران‌و خانووه‌كانیان
ته‌قێنرانه‌وه‌و ناچاركران ڕوو له‌و قه‌زا‌و ناحیانه بكه‌ن، كه له‌ژێر
كۆنترۆڵی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دان.
هاوكات
ڕۆژنامه‌ی (مه‌دا)ی عێراقیی له‌زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه
بڵاویكرده‌وه، به‌ره‌ی نوسره له‌هه‌ندێك ناوچه‌ی ده‌وروبه‌ری شاری
موسڵدا خێزانه هه‌ژاره‌كانی ناچاركردووه، كچه‌كانیان بۆ (جیهادی نیكاح)
ڕه‌وانه‌ی سوریا بكه‌ن.