ڕێبوار تۆفیق بەنگینە
سەدان ساڵە گەلەكەمان بەردەوامە لەقوربانیدان، قوربانی گەورەی نەتەوەكەمان لەپێناو سەربەخۆییو دامەزراندنی دەوڵەتی كوردیدا بووە، دەوڵەتی سەربەخۆ ئاواتو ئامانجی هەزاران شەهیدی ڕێگای ڕزگاری گەلەكەمان بوو، كوردستان شارو شارۆچكەو گوندو دێهاتەكانی وێرانكرا، ڕۆڵەكانی خزێنرانە زیندانە تاریكەكانەوەو لەسێدارەدران، بەهەزاران ژنو مناڵ بێسەرو شوێن كران، ڕەزو باخو كێڵگەو زەوییە كشتوكاڵیەكانی سوتێنران، سەرئەنجام هەرێمی كوردستان بەدوای خەباتی سەدان ساڵەی گەلی كوردا هات ، هەرێمی كوردستان زۆر لە خەونی گەلەكەمان كەمترە یان بەشێكی ئێجگار بچوكی خەونی گەلە ستەمدیدەكەمانە، ئەم شێوازە فیدراڵیەی ئەمڕۆ لەعێراق پیادە دەكرێت جێگای سەرسورمانەو دەوڵەتی ناوەند زیاتر وەك هەرێمێكی جێبەجێكار سەیری دەكات، فیدراڵیەت لای دەوڵەتی ناوەند بەواتا كۆكردنەوەی نەتەوەكانی دیكە لە ژێر چەتری یەك مەزهەب یان دەسەڵاتی تەنها گروپێكدا. لەڕوانگەی دەسەڵاتی ناوەندەوە پڕەنسیبی سەنتراڵیزەكردن بابەتێكی زاڵە و چۆكدادان بە هەرێمی كوردستان لەبەردەم دەسەڵاتی ناوەنددا لەڕێگای شەڕی ئابووریەوە بێجگە لەترسی ئەگەری پتەوبوونی پێگەی كورد هیچ مەرامێكی دیكەی لەپشتەوە نیە، لەماوەی دەست بەكاربوونی مالكی هەتا ئەمڕۆ هەموو هەوڵەكان بەمەبەستی چڕكردنەوەی دەسەڵاتی تاكڕەوی بووە بە ئاڕاستەیەك كەلە بەرژەوەندی دەسەڵاتی ناوەند خۆیدا بێتو دەستەمۆكردنی هەرێمی كوردستان بەرنامەی دەسەڵاتی ناوەند بووە، ڕەنگە ئەم شێوازە درێژەپێدەرو میراتی ڕژێمە یەك لەدوای یەكەكانی پێشوتر بێت، ئەمە هەمان شێوازی دووبارەی سیاسەتی نازیەكانە، دوای گرتنەدەستی دەسەڵات لەئەڵمانیا پارتەكەی هیتلەر هەمان سیاسەتیان پەیڕەو كردو هەرێمەكان تەنها بوونە دەزگایەكی جێبەجێكارو ڕۆژ بەڕۆژ لەهەوڵی توندو تۆڵكردنی پێگەی خۆیاندا بوون، مەبەستیش تەنها چەسپاندنی دەوڵەتی سەنترالیزم بوو، هەنگاوەكان لە هەردوولا هاوشێوەنو لەیەكدەچنو هەردوولا لەڕێگای پرۆسەی هەڵبژاردنەوە دەسەڵاتیان گرتەدەست، حكومەتی ناوەندو هەوڵدان بۆ توندوتۆڵكردنی پێگەی خۆی لەڕێگای جەنگی ئابووریەوەو لێرەشەوە بەدیهێنانی مەرامی سیاسیە كەمەبەستێتی هەرێمی كوردستان لەبەرامبەردا جێبەجێیان بكات، بەدرێژایی هەموو ڕژێمە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق حوكمی كوردستان لە ژێر چەپۆكی خۆیاندا بەكارێكی ڕەوا زانیوەو ئەم تێڕوانینە ئێستاشی گرتۆتەوەو بەردەوام كاری بۆ دەكرێت. لەسیستمی فیدراڵیدا جیاوازیەكان كۆدەكرێنەوەو هاوسەنگی نێوان نەتەوەكان پیادەدەكرێت ، بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ دەبینرێت چڕكردنەوەی فەرمانڕەواییە لەحكومەتی ناوەنددا . پێویستە باس لەوەش بكەین ئەوە تەنها دەسەڵاتی ناوەند نیە سەرچاوەی كێشەكان بێت، بەڵكو دەسەڵاتی سیاسی هەرێمی كوردستانیش بەدەستی خۆی ڕێگە خۆشكەربووە لەبەردەم دەسەڵاتی ناوەنددا بۆشەرعیەتدان بەدەست خستنە ناو كاروبارەكانی هەرێمی كوردستان، پەراوێزخستنی پرسی دەستورو نەبوونی دەستورێكی كارای هەمیشە هەمواركراوە هۆكارن بۆهاتنەناوەوەی دەسەڵاتی ناوەند لەگۆرەپانی سیاسی هەرێمی كوردستان، شكستهینان بەزاڵ بوونی دەسەڵاتی ناوەند بەسەرهەرێمی كوردستاندا تەنها لەڕێگای دەستورەوە دەبێتو ئاگری هەڕەشەكانی دەسەڵاتی حكومەتی ناوەند لەڕێگای دەستوری هەرێمی كوردستانەوە دەكوژێتەوە ، نەك لەڕێگای دانوستانی كەسێك یان گروپێك یان پارتێكی سیاسی لەگەڵ دەسەڵاتی ناوەندا، ترسی گەورەی دەسەڵاتی ناوەند لە (5) ملیۆن كەسە نەك لەبڕیاری كەسێك یان پارتێكی سیاسی هەرێمی كوردستان، كوژاندنەوەی ئاگری تورەیی ملیۆنەها كەسی كورد كارێكی مەحاڵە كاتێك ئەو ملیۆنەهایە خاوەنی شەرعیەتو دەستوری خۆیان بن ، لەڕاستیدا لەلایەكی دیكەوە هەبوونی دەستور بۆئەم سیستمە سیاسیە دەربازبوونەلە دەسەڵاتی تاكەكەسی یان دەسەڵاتی حزبێك یان بنەماڵەیەك، پێچەوانەكەشی ئەوەیە كەلەغیابی دەستوردا كەسێك یان حزبێك یان بنەماڵەیەك دەبێتە جێگرەوەی دەستوری هەرێمی كوردستانو لەبری هەمووان بڕیار دەدات!! هەربۆیە كارێكی سەیرنیە پەیوەندیەكانی نێوان هەرێمو حكومەتی ناوەند هەندێك جار گرژیو ئاڵۆزی بەخۆیەوە دەبینێتو هەندێك جاریش تەباییو تادەگاتە ڕاخستنی فەرشی سوور!! لەبەرئەوەی كارو كاردانەوەكان بەرامبەر دەسەڵاتی ناوەند لە دەستورو یاساكانی هەرێمەوە سەرچاوەیان نەگرتووە، بەڵكو هەڵقوڵاوی میزاجو بەرژەوەندی یەك كەس یان پارتێكی سیاسیان پێوەدیارە. تائێستا سەبارەت بە هەناردەكردنی نەوت بۆ دەرەوەی ووڵات ئاماژە بەهیچ بڕگەیەكی یاساییو دەستوریی نەكراوە. كوا ئەو بڕگە یاساییەی كە بەبەڵێ زۆرینەی هاووڵاتیانی كوردستان ئاماژەیان بۆكردووە؟! لەغیابی دەستورو یاساكانی هەرێمدا، كێشەی هەرێمو ناوەند نابێتە كێشەی میللەتێكو دەسەڵاتی ناوەند، بەڵكو دەبێتە كێشەی گروپێك یان پارتێكی سیاسیو دەسەڵاتی ناوەندو دواجاریش هاووڵاتیانی كوردستان باجەكەی ئەدەنو لێی زەرەرمەند دەبن. پرۆسەی هەناردەكردنی نەوت بۆدەرەوەی ووڵات پێوسیتی تەنها بە دەستورێكە كە شەرعیەت بەو پرۆسەیە بدات، دەستورێك كە نەوەكانی داهاتووش بتوانن لەبەرامبەر دەسەڵاتی ناوەندی داهاتوودا بەكاریبهێنن، سامانە نیشتمانیەكەی هەرێمی كوردستان تەنها لەڕێگای دەستورەوە بۆخەڵكی كوردستان دەگەڕێتەوەو ئیدی نەبۆ پارتێكی سیاسیو نەبۆ دەسەڵاتی ناوەند دەبێت، بۆشەرعیەتدان بە هەناردەكردنی نەوت پێش دروستكردنی بۆریەكەی دەبێت لەبڕگەیەكی دەستوردا جێگای بكرێتەوەو ڕای زۆرینەی هاووڵاتیانی لەسەر بێت. دەبوایە ئەم پرسە هەر لەسەرەتاوە كاری بۆبكرایە، ئەوكاتەی دەسەڵاتی ناوەند لاوازو نەكەوتبوە سەرپێی خۆی .
سیستەمی دیموكراسی نوێ پێویستی بە دەستورێك هەیە كەهێڵكاری سنوورێك بۆ هەرێمی كوردستان بكێشێت، دەستورێك كەمافی هاووڵاتیانی ئەم هەرێمە بپارێزێتو ماددەو بڕگەكانی بەئاسانی هاووڵاتیان لێی تێبگەنو ئاڵۆزنەبێت كە تەنها یاسا ناسو دادوەر لێی تێبگات!!دەبێت دەستوری هەموو چینو توێژەكان بێت. سەرجەم لایەنەكانی ژیانی هاووڵاتیانو سیستمە سیاسیەكەی لەخۆبگرێت.
لەگەڵ گرنگی هەبوونی دەستوورو پەیوەندی ڕاستەوخۆی بەژیانی هاووڵاتیانەوە، هەتا ئێستا هیچ كام لە پارتەسیاسیەكانی هەرێمی كوردستان وەكو پێویست كاری جدییان بۆنەكردووە ، كەدەبوایە لەڕێگای میدیاكانەوە زۆرینەی هاووڵاتیان زانیاری تەواویان لەسەر پرۆژەی دەستور هەبوایە، هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتیان سەبارەت بەدەستوری هەرێمی كوردستان ئەركی پارتە سیاسیەكانە بەبەشداری یاسا ناسانو ئەوانەی زانیاری تەواویان لەو بوارەدا هەیە. لەلایەكی دیكەوە هاووڵاتیان ئەركو مافەكانیان لەڕێگای دەستوورە ئاشكرادەكرێتو پێكەوە ژیانی هاووڵاتیان بەئاسوودەیی مسۆگەر دەكات. هەتا ئەم نوسینەی من هیچ كەناڵێكی ئاسمانیو هیچ دەزگایەكی ڕاگەیاندن بۆتەنها جارێكیش بەمیدیای ئەهلیو ئۆپۆزسیۆنیشەوە دەرگای ئەم بابەتەی نەكردۆتەوە !! لەمیدیاكان باسی گەندەڵی دەكرێت، بەڵام كەس باسی دەستور ناكات كە ئەنتی گەندەلییە!! باسی پاوانخوازی دەكرێت ، بەڵام كەس باسی دەستورناكات كە پاوانخوازی بنەبڕدەكات!! لەمیدیاكانەوە باس لە پێكنەهێنانی حكومەت دەكرێت، بەڵام كەس ناچێت بەلای ناوی دەستوردا كەلەڕاستیدا دەستورسەبارەت بە دواخستنی پێكهێنانی حكومەت ڕێگریی لەپارتەسیاسیەكان دەكات !! لە هەرێمی كوردستان میدیاكان دەتوانن لە پێش پرۆسەی هەڵبژاردنو لەماوەی چەند مانگێكدا زۆرترین دەنگ بۆ كاندیدەكەیان كۆبكەنەوە ! بەڵام هەرگیز تائێستا بیریان لەوە نەكردۆتەوە خەڵكی كوردستان لەسەر پرسی دەستور هۆشیار بكەنەوەو ئەم پرسە بكەنە بابەتی سەرەكی بەرنامەی كاری خۆیان، چونكە ئەوەی یەكەمیان بۆ خۆیانەو ئەوی دیكەش بۆ هەموو خەڵكە!!
كتێبێك دەربارەی دەستوری ئەڵمانیا لەنوسسینی (karen-Susan Fessel) و Manfred Schwarz) ) بەناونیشانی(GG- Was ist das) سەرنجی زۆر ڕاكێشام كە(239) لاپەڕەیەو ساڵی (2009) چاپكراوەو ڕوونكردنەوەو شرۆڤەی ( Grund Gesetz) واتە (یاسا بنەڕەتیەكان) دەستوری ئەڵمانیا بۆ مێرمنداڵان دەكات، كەخاتوو(Yayo Kawamura) وێنە كاریكاتێریەكانی بۆ كێشاوە، لەساڵی (1951) وە هەتا ناوەڕاستی ساڵی( 2012) بەردەوام دەستوری ئەڵمانیا گۆڕانكاری بەسەرداهاتووەو هەمواركراوەتەوە، هەتا ئێستاش ڕوونكردنەوەو شرۆڤەكردن لەسەردەستوری ئەڵمانیا هەر بەردەوامە، چونكە دەستورێكی بەردەوام هەمواركراوە لەژێر فاكتەری سیاسیو كۆمەڵایەتیو ئابووریو فەرهەنگی پێویستی بەگەیاندنە بۆ نەوەكانی داهاتوو، هەرێمی كوردستانیش پێویستی بەدەستورێكە كەبەردەوام هەموار بكرێتەوەو هی هەمووان بێت ، دەستورێك نا كەخزێنرابێتە ناو فایلێكەوەو زیندویەتی خۆی لەدەست دابێتو تەنها وشەو دێڕی بەستوی لەكاركەوتوو بێت! دەستوریك نا كە پارتێكی سیاسی هەلی قۆزتنەوی بەرژەوەندیەكانی تیایدا چڕكاتەوە !!دەستورێك نا كەوەك هەندێك گۆرانی كوردی (ئاوازو هۆنراوەو ووتنو دابەشكردنی میلۆدیەكەی ) لەلایەن پارتێكی سیاسی یان گرووپێكەوەبێت!! دەستورێك كەپێشتر كاری بۆبكرێتو لەچەندین بەرنامەو لەڕێگای ڕاگەیاندنەكانەوە لەلایەن شارەزایانو یاساناسانەوە لێدوانی لەسەر بدرێتو شرۆڤەبكرێت هەتا ئەو ساتە وەختەی زۆرینەی سەرجەم هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان هۆشیاردەكرێنەوە سەبارەت بەپرسی دەستور. دەستورێك كەوەك سروودە نیشتمانیەكان هاووڵاتیان پێی ئاشنا بنو لەماددەو بڕگەكانی ئاگاداربن !!كام میدیا حیزبیو ئەهلییەیە كاری بۆ پرسی دەستور كردبیت؟!! كام میدیای ئۆپۆزسیۆنەیە كاری بۆ پرسی دەستور كردبێت ؟!! هەمووان گرنگترین پرسیان فەرامۆشكردووە!! هەمووان كلیلی پێكەوەژیانی هەموو پیكهاتەجیاوازەكانی هەرێمی كوردستانیان بیرچۆتەوە!! هەمووان چەكی بەرەنگاربوونەوەی ئەم هەرێمەیان بەڕووی نەیارەكاندا بیرچۆتەوە!! لەپرسی دەستوردا پێویستە هەموو چینو توێژەكان زانیاری تەواویان لەسەر دەستوری هەرێمەكەیان هەبێت، ئەركی سەرجەم میدیاكان بریتیە لەكردنەوەی ئەوفایلەو شرۆڤەكردنێتی لەبەردەم هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان، هەرچی پەیوەندیەكانی ئێستای هەرێمی كوردستانە لەگەڵ ووڵاتانی دراوسێدا لەسەربنەمای دەستور نیە ، بەڵكو بەپێی خواستو بەرژەوەندی پارتە سیاسیەكانە، یان لەسەربناغەی خواستی گروپێكە، هەربۆیە وڵاتانی دراوسێو نەیارەكانمان دەتوانن ڕۆلی گرنگ ببینن لەهاوكێشە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستاندا!! پێچەوانەكەشی ئەوەیە كە ئایا چی دەبێت ئەگەر بۆ پەیوەندییەكان دەستور دەمڕاستی هەرێمەكەمان بێتو لەسەر بنەماو لەڕوانگەی دەستوری هەرێمەوە پەیوەندیەكان بنیات بنرێت؟!! ئەو دەستورەی كەزۆرینەی هاووڵاتیان دەنگیان پێداوە، چی دەبێت ئەگەركاربكرێت لەپێناو شەرعیەتدان بەئەمری واقیعی ئەم هەرێمەو ڕادەستكردنی سیستمەسیاسیەكەی لەچنگی پارتێك یان چەند پارتێكی سیاسیەوە بۆ دەستورێكی بەردەوام هەمواركراوە؟!هەرلەڕێگای دەستورەوە دەتوانرێت ڕێگەلەوهێزانە بگیرێت كە هەڕەشەن بۆ سەر دیموكراسی، تەنها دەستور دەتوانێت ڕێگربێت لەبەهەدەردانی سامانی سروشتیو داهاتی هەرێمی كوردستان ، بەپێچەوانەشەوە لەغیابی دەستوردا دیموكراسیەت دەكەوێتە ژێرپرسیارەوەو بەهەدەردانی سامانو داهاتی هەرێمی كوردستان لەلایەن حزبێك یان گروپێكەوە مسۆگەردەبێت.
بۆئەوەی بەیاسا شەرعیەت بە سیستمەسیاسیەكەی هەرێمی كوردستانو سەرجەم دەسەڵاتە سیاسیەكەی بدەین ، پێویستە هەنگاوی جدیو پراكتیكی بنرێت بۆ دانانی دەستورێك كە ڕای زۆرینەی جەماوەری لەسەربێتو بەردەوام هەموابكرێتەوەو مافو ئازادی سەرجەم پێكهاتەكانی گەل تیایدا بەرجەستە كرابێت.
هەتا هەرێمی كوردستان خاوەنی دەستوری خۆی نەبێت ، بێجگەلە پارتەسیاسیەكانی هەرێمی كوردستان كەسی دیكەخاوەنی سیستمەسیاسیەكەی هەرێمی كوردستان نیە، بەڵام لەگەڵ دەركەوتنو چەسپاندنی دەستورێكی كاراو چالاك كەخواستی زۆرینەی هاووڵاتیانی ئەم هەرێمەی تیابێت، دەسەڵاتەسیاسیەكەی هەرێمی كوردستان شەرعیەتو یاسایی بوونی خۆی دەسەپێنێتو سیستمە سیاسیەكەشی هەموو خەڵك دەبێتە خاوەنی و وەك ئێستا بەلێكترازاوی و لێكپچڕاوی نامێنێ و توندو پتەو دەبێت لەبەرامبەر دەسەڵاتی ناوەندو نەیارەكانماندا، ئەم سیستمەی ئێستا هەیە زۆر بێسەرەو بەرەیەو تەنها دەستور كۆماندەكاتەوە، ڕەنگە ووتەكەی شەهید دڵشاد جێگای خۆی بێت ((ئێمە دەبینە بەردە بچوكە پتەوەكەو دوژمنانیش دەبنە گۆزە قەبەو زلو ناو بۆشەكەو ئیدی بەردەكە بكێشیت بەگۆزەكەداو گۆزەكە بكێشیت بە بەردەكەدا هەر گۆزەكە دەشكێت)).
تەنها دەستور دەتوانێت ئەم هەرێمە لە هەڕەشەكانی حكومەتی ناوەندو حكومەتەكانی دەوروبەر بپارێزێت ، ئەو دەستورەی كە خواستی زۆرینەی نزیكەی (5) ملیۆن هاوولاتیە، خاڵێكی گرنگی دیكە ئەوەیە كەهەچ كاتێك پارتەسیاسیەكان بەئۆپۆزسیۆنیشەوە كەوتنە بەشی خوارەوەی دەستور ئەوا بەڕێوەبردنی هەرێمی كوردستان كارێكی ئاسان دەبێتو ئیدی كێ دەسەڵاتی بەدەستەوە بێت گرنگ نیە ، چونكە ئەوە دەستورە هێڵی گشتی سیاسەتی هەرێم ئاڕاستە دەكات، هەر لێرەشەوە دەسەڵاتەكانی ( یاسادانانو جێبەجێكردنو دادگاكان) لەڕێگای ئەو دەستورەوە باڵا دەستو ئەكتیڤ دەبن، من دەپرسم دداگاكان پشت بە كام بڕگە دەستورییە دەبەستن سەبارەت بەپرسی دیموكراسیەت لەهەرێمی كوردستان ؟! هەڵەو سەرپێچی پارتەسیاسیەكان بەپێی كام لەیاساكان لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت؟! بەپێی چ پێوەرێكی دەستوریی پارتەسیاسیەكانی هەرێمی كوردستان كار لەپێناو دیموكراسیەت دەكەن ؟!! بەپێچەوانەشەوە هاووڵاتی ئەم هەرێمە دەبێت لە دڵەڕاوكێی پێك نەهێنانی حكومەتو بڕینی بودجەو چەندین كێشەی دیكەدا بژین، خۆئەگەرهاتوو دەستوری هەمواركراوە بوونی نەبوو، ئەوا سیستمە سیاسیەكەی هەرێمی كوردستان تەنها لەژیر چنگی پارتەسیاسیەكاندا دەبێت. ئەم دۆخەش ئەو كێشانە دەخولقێنێت كەڕۆژانە ڕووبەڕوی هاووڵاتیان دەبێتەوە.
ئەرستۆ دەڵێت حكومەتێكی تۆتالیتاری دەشێت بگۆڕدرێ بۆ حكومەتێكی تری تۆتالیتاری، یاسا بنەڕەتیەكانی(دەستور) ئەڵمانیا بۆ ئەوە بوو كە دكتاتۆرێكی دیكەو ڕژێمێكی ستەمكارو پاوانخوازی وەك ئەوەی هیتلەر دووبارە نەبێتەوە، ڕەنگە حكومەتە نوێیەكە لەڕژێمەكەی پێشوو ستەمكارترو پاوانخوازتربێت!! ئەوە قورساییو پێگەی دەستور بوو ئیدی هیتلەرێكی نوێ دووبارەنەبۆوە!! بۆڕێگریكردن لە ئەگەری سەرهەڵدانی ڕژێمێكی لەوجۆرەی پارتەكەی هیتلەر لەعێراق چەسپاندنی دەستوری هەرێمی كوردستان بەهێزترین خۆپاراستنە لەهەڕەشەكانی حكومەتی ناوەند لەلایەكو دەستاوەدستكردنی ئاشتیانەی دەسەڵات لەنێوان پارتەسیاسیەكانی هەرێمی كوردستان لەلایەكی دیكەوە .