ئه‌ندامێكی
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌ڵێت، هه‌ر كه‌سێك
بچێته سوریا و شه‌ڕ له دژی گه‌لی كورد بكات پێویسته ماڵه‌كانیان
چۆڵبكه‌ن چونكه خاكی كوردستانی لێ حه‌رامه، هاوكات ده‌ڵێت،
"خانوه‌كانیش ئه‌ڕوخێنم به‌سه‌ریاندا".
مه‌حمود سه‌نگاوی ڕۆژى سێ
شه‌ممه 6 / 8 / 2013 له‌لێدوانێكدا بۆ سايتی نه‌وا رایگه‌یاند، "ئه‌وانه‌ی
له‌گه‌رمیانه‌وه ڕۆیشتون بۆ شه‌ڕی كورد‌و جاشایه‌تی، بۆئه‌وه‌ی جارێكی
تر له‌كوردستان جاشایه‌تی‌و خیانه‌ت به‌رامبه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی
زیندونه‌بێته‌وه پێیان ڕاده‌گه‌یه‌نم ئه‌بێت هه‌موو ماڵه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن
له‌به‌رئه‌وه‌ی خاكی كوردستانیان لێ حه‌رامه‌و خانووه‌كانیش ئه‌ڕوخێنم
به‌سه‌ریاندا".
"مه‌حمود سه‌نگاوی ووتیشی" ئه‌و ئه‌نفاله‌ی له‌ساڵی 1988 به‌سه‌ر ئێمه‌دا هات ئێستا ڕوویكردۆته
ڕۆژئاوای كوردستان، بۆیه پێویسته له‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه هاوكاری
براكانمان بكه‌ین له‌و به‌شه‌ی كوردستان، داواشم له‌سه‌رۆكی هه‌رێم و
حكومه‌ت و په‌رله‌مان كردووه هه‌وڵ بده‌ن ئه‌و ڕێگایانه‌ی كه‌داخراوه
بیكه‌نه‌وه‌و له‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه هاوكاری براكانمان بكه‌ن
له‌ڕۆژئاوای كوردستان".ماوه‌یه‌كه شه‌ڕ له نێوان هێزه كوردیه‌كانی رۆژئاوای كوردستان‌و رێكخراوه‌كانی به‌ره‌ی نوسره‌دا، ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق و سوریا‌و چه‌ند گروپێكی تری ئیسلامی ناو ئۆپۆزسیۆنی سوریا دروست بووه، هاوكات چه‌ندین كه‌سیش له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه چونه‌ته ریزی ئه‌و گروپ‌و هێزانه‌وه كه له‌دژی كوردانی رۆژئاوا شه‌ڕده‌كه‌ن.
هاوكات مه‌حمود سه‌نگاوى له‌ڕێگه‌ى د. جه‌عفه‌ر نوێنه‌رى په‌یه‌ده له كوردستان ، قـه‌ناصه تایبه‌ته‌كه‌ى و مـوچه‌ى مانگێكى خـۆى بـۆ كـوردانى ڕۆژئـاوا و شه‌رڤانانى په‌یه‌ده نارد.